خۆڕازاننه‌وه به ئه‌ده‌ب
يه‌کێک له هۆکاره کاريگه‌ره‌کان له په‌روه‌رده‌کردن و گه‌شه کردني ئاکاري مرۆڤ ، پێبه‌نديه به بايه‌خه ئاکاريه‌کان له کرده‌وه و گۆتاردا . له راستيدا ، بايه‌خه ئاکاريه‌کان که‌سايه‌تي مرۆڤ پيشان ئه‌ده‌ن و ڕۆڵي ئاکار له به‌دي هاتني ژيانێکي سالم له نێو تاک و کۆمه‌ڵدا ، شتێکي بێ گۆمانه . به ڕێوه بردني بايه‌خه ئاکاريه‌کان بۆ گه‌نج ، فه‌رماني ئيمام بي تاوانه‌کانه (ع ) . حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) له ڕێنماێيکي پڕ بايه‌خدا بۆ لاوان ده‌فه‌رموێت : يا مَعْشَرَ الفِتْيانِ حَصِّنُوا أعْراضَکُمْ بالْأَدَبِ . ئه‌ي گه‌نجه‌کان ! که‌سايه‌تي و ئابڕووي خۆتان به هۆي ئه‌ده‌به‌وه بپارێزن .
به‌خته‌وه‌ري لاو ، له سێبه‌ري دوري کردن له خراپه‌کان و به ده‌س هێناني سه‌رتري مرۆڤايه‌تي و ئاکاريدا به ده‌س دێت . دووري کردن له خراپه‌کان ، سرۆشتي ئه‌و پاک ده‌که‌نه‌وه . حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت :
مِنْ سَعادَةِ الْحَدَثَ أَنْ لايَتُمَّ لَهُ فَضيلَةٌ في رَذيلَة . ئه‌مه به‌خته‌وه‌ري گه‌نجه که چاکه‌کاني به خراپه ، ته‌واو نه‌کات .لاوان له ته‌مه‌ني منداڵي ڕاده‌بوورن و ده‌چنه نێو ته‌مه‌ني به‌ڵگه خواستن و بير کردنه‌وه . به‌م بۆنه‌وه ، به چاکي ئه‌توانن به بيرێکي پاک و خاوێن و که‌ڵک وه‌رگرتن له سرۆشت و له سێبه‌ري فێرکاريه‌کاني قۆرئان و سۆننه‌ت ، زۆرێک له بايه‌خه‌کان بناسن و خۆيان له گۆمان و خه‌ياڵي ناڕاست ڕزگار بکه‌ن .
فێربووني سێواز و ئه‌ده‌ب ، يه‌کێک له پێويستيه‌کاني ژياني مرۆڤي به بڕوا و به‌رزي خوازه . دواي ناسيني ئه‌ده‌ب و شێوازي چاک ، ده‌بێ خۆي به‌وانه برازێنێته‌وه . ئيمام سادێق ( ع ) له ڕاسپاردنێکي چاک و جوان‌دا ده‌فه‌رموێت : اِنْ أُجِّلْتَ في عُمُرِکَ يَوْمَيْنِ فَاجْعَلْ أَحَدَهُما لِأَدَبِکَ لِتَسْتَعينَ بِهِ عَلي يَوْمِ مَوْتکَ . ئه‌گه‌ر له ژيانتا ته‌نيا دوو ڕۆژ مۆڵه‌تت هه‌بوو ، ڕۆژێکيان دابين بکه بۆ فێربووني ئه‌ده‌ب بۆ ئه‌وه‌ي له ڕۆژي مردن‌دا يارمه‌تي لێ وه‌ربگرێت . له ته‌واوي کۆمه‌ڵگه مرۆڤايه‌تيدا سه‌نگيني و له سه‌ر خۆيي ، مه‌زنه و ئه‌م تايبه‌ت مه‌نديه بۆ لاو ، جواني مه‌عنه‌وي و نيسانه‌ي گه‌شه‌کردني ئه‌قڵي و که‌سايه‌تيه . پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) چه‌نده جوان خۆ رازاننه‌وه به شکۆي تاريف کردوه و فه‌رموويه‌تي : خَيْرُ شَبابِکُمْ مَنْ تَشَبَّهُ بِکُهُولِکُمِ و شَرُّ کُهوُلِکم مَنْ تَشَبَّهَ بِشَبابِکُم . چاکترين لاواني ئێوه ئه‌و که‌سانه‌ن که خۆيان وه‌کوو به ساڵاچوان ، سه‌نگين و به شکۆ ده‌گرن و خراپترين به ساڵاچوانيشتان ئه‌و که‌سانه‌ن که وه‌کوو گه‌نجان ده‌که‌ن به خۆيان . تێکۆشان بۆ دابين کردني پێداويستيه گێاني و له‌شيه‌کان ، به‌شێک له ڕاسپێردره‌وه‌کاني ئيسلامن . بۆ نموونه ، له‌م گۆته‌دا سادێقي بنه‌ماڵه‌ي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) به هه‌ردوو لا ئاماژه‌ي کردوه و ده‌فه‌رموێت : اِقْصِرْ نَفْسَکَ عَمّا يَضُرُّها مِنْ قَبْلِ أَنْ تُفارِقَکَ واسْعَ في فَکاکِها کَما تَسْعي في طَلَبِ مَعيشَتِکَ فَإِنَّ نَفْسَکَ رَهينَةٌ بَعَمَلِکَ . گێان و له‌شت له‌وه‌ي که زياني پێ ده‌گه‌ێنێت ، دوور بکه‌ره‌وه ، به‌ر له‌وه‌ي که گێانت له له‌ست جيا ببێته‌وه و کاتي مه‌رگت بگات بۆ ڕزگاري گێانت تێکۆشه ، هه‌ر به‌و شێوه که ده‌ڕۆيت به شوێن ڕۆزيه‌که‌تدا که بێ گۆمان گێانت له پێناو کرده‌وه‌کانتايه .
له سه‌رده‌مي لاويدا له بۆ هه‌ر دوو لا ده‌بێ تێبکۆشيت ، به‌ڵام هيچ کات نابێ پێشێتي فه‌رامۆش که‌ين ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که تێکۆشان له کار و باري ناپێويستدا مرۆڤ له ڕێگاي گه‌شه کردن دوور ده‌کاته‌وه . له‌وێڕا که هه‌لي لاوێتي سنوورداره ، ده‌بێ به پێي په‌يڕه‌و و داهاتوو له به‌رچاو گرتن ، ئه‌م هه‌له ته‌ڵاييه بۆ به ده‌س هێناني بايه‌خه‌کان و سه‌رکه‌وتن و پێويستيه‌کان به کار بێنين . حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت : مَنْ شَغَلَ نَفْسَهُ بِمالا يَجِبُ ضَيَّعَ مِنْ أَمْرِه مايَجِبُ . هه‌ر که‌س خۆي به کار وباري ناپێويست سه‌ر گه‌رم بکات کار و باره پێويسته‌کان له ده‌ست ئه‌دات . لاوێ که له هه‌لي گران سه‌نگ و بێ وێنه‌ي گه‌نگي ئاگايه ، ئه‌و هه‌له له ده‌ست نادات و زۆرتر له هه‌ر شتێک خه‌ريکي خاوێن کردن و پاڵاوتني نه‌فسي خۆي ده‌بێت و له‌م کاره‌شدا کۆتايي ناکات ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و پرسه ، بنه‌ما و ڕچه‌ي ژيانه و هۆي پاراستني باياخه مرۆڤايه‌تيه‌کان و دووري له خراپه‌کان . ئيمام يان زۆر دووپاتيان کردوه بۆ تێکۆشان له‌م بواره‌دا ، به‌و شێوه که سه‌رمه‌شقي پاکان حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت : لاتَتْرُکِ الاجْتِهادَ في إِصْلاحِ نَفْسِکَ فَإِنَّهُ لايُعينُکَ عَلَيْها إلاّ الجدّ ُ. تێکۆشان بۆ پاڵاوتن و خۆ چاک‌سازي له ده‌ست به‌ر مه‌ده ؛ چونکوو جگه له تێکۆشان و خۆڕاگري هيچ شتێک تۆ يارمه‌تي نادات به‌رانبه‌ر به نه‌فست . ئه‌وه ته‌نيا لاو خۆيه‌تي که ده‌بێ له ڕێگاي تێکۆشاني تاکي بۆ داڕشتني که‌سايه‌تي خۆ له سه‌ر بنه‌ماي فێرکاريه ئايينيه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت . که وابوو ، ڕۆڵي به‌رده‌وام و کاريگه‌ري خۆ بۆ پاڵاوتن و چاک‌سازي خۆ زۆر پێويسته .