دۆزينه‌وه‌ي ڕێگاي چاره‌سه‌ري
دياره مرۆڤ به تاقي ته‌نيا ناتوانێ هه‌موو لايه‌نه‌کاني کێشه و گرفته‌کان ببينێت و زۆر جار پێويسته له عه‌قڵ و ئه‌زمووني که‌ساني‌تر که‌ڵک وه‌ربگرێت و ئه‌هلي ته‌دبير و پرس و ڕاوێژ بێت.
ئيمام ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي له‌سه‌ر بيت له حه‌ديسێک‌دا فه‌رموويه‌تي: هه‌ر که‌سێک به پێي هێز و ڕوانيني خۆي هه‌وڵ بدات بۆ دۆزينه‌وه‌ي ڕێگاي چاره‌سه‌ري و تێکۆشيني بێت، ئه‌وا پێي ناخزێت و ئه‌گه‌ريش بکه‌وێت ڕێگاي نه‌جات و ڕزگاري ئه‌دۆزێته‌وه.
مرۆڤ خاوه‌ن هيز و نێعمه‌تێکي گه‌وره به ناوي هێزي عه‌قڵ و بيرکردنه‌وه‌يه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام له هه‌موو کارێکي خۆي‌دا هه‌وڵ بدات له‌م هێز و ئيمکانه بێ وينه‌يه که‌ڵک وه‌ر بگرێت، ئه‌وا تووشي بن‌که‌وتن نابێت و ده‌توانێ بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ري و سه‌رکه‌وتن، هه‌نگاوي ژيرانه هه‌ڵبگرێت.
له ڕاستي‌دا مرۆڤي موسوڵمان و ئيمان‌دار، ده‌بێ له هه‌موو کار و بوارێک‌دا ژيرانه هه‌نگاو بنێت و ئه‌م شته بۆ خۆي وه‌کوو ياسايه‌کي گشتي و بنه‌ڕه‌تي دابنێت و قه‌ت به بێ حيساب و بێ بيرکردنه‌وه هيچ کارێک نه‌کات.ئه‌م شته هه‌م بۆ کاروباري ژياني تاکه‌که‌سي و بابه‌تي ساده و ساکار ده‌بيت هه‌م بۆ مژار و بابه‌تي زۆر بنه‌ڕه‌تي و هه‌ستياري کۆمه‌ڵگا و وڵات و پێوه‌ندي نێونه‌ته‌وه‌يي و شتي‌تر.
دياره مرۆڤ به تاقي ته‌نيا ناتوانێ هه‌موو لايه‌نه‌کاني کێشه و گرفته‌کان ببينێت و زۆر جار پێويسته له عه‌قڵ و ئه‌زمووني که‌ساني‌تر که‌ڵک وه‌ربگرێت و ئه‌هلي ته‌دبير و پرس و ڕاوێژ بێت.
حه‌زره‌تي ئيمام جه‌واد دروودي خواي لێ بێت هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فه‌رموويه‌تي: ئه‌و که‌سه وا نازانێ چلۆن ڕێگاي چوونه ناو بابه‌ت و مه‌سه‌له‌کان بدۆزێته‌وه، ئه‌وا ڕێگاي ده‌رچوون و خه‌لاسيش نادۆزێته‌وه‌و له ناو کێشه‌کان‌دا ماندوو ده‌بێت.
دياره به‌شێکي زۆر له کێشه و گرفته‌کاني ژيان له‌و ده‌مه‌دا دێنه ئاراوه که ئێمه به بێ حيساب و به بێ بيرکردنه‌وه ده‌که‌وينه ناو مه‌سه‌له و گرفته گه‌وره و بچووکه‌کان و له هێزي عه‌قڵ و هه‌روه‌ها له يارمه‌تي ڕاوێژکاري زانا و دڵسۆز که‌ڵک وه‌ر ناگرين.
له‌م باسه‌دا خاڵێکي زۆر گرنگي‌تر هه‌يه. ته‌واوي کاروباري ئه‌م جيهانه به پێي سه‌به‌ب و ياساوڕێساي تايبه‌تي خۆي به‌ڕێوه ده‌چێت. که وايه ده‌بێت مرۆڤي ژير و زانا به دواي سه‌به‌بکان‌دا بگه‌ڕێت و بزانێ هه‌ر گرفت و کێشه‌يه‌ک پێويستي به کام سه‌به‌ب هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ي وه‌لاوه بنرێت.