شێوه‌ي هه‌ڵسوكه‌وتي پێغه‌مبه‌ر(د-خ) له‌بنه‌ماڵه‌دا
ئه‌وه خواستيراستهقينهي رهسووڵي نازدار(د.خ)و هه‌ڵسوكه‌وتي واقيعي ژياني پربهرهكهتي بووكه‌له گشتساڵو مانگ‌و رۆژه‌كان‌و...لهزاتي ئه‌و خۆرهگهشهيدووجيهاني فانيو باقيدا، ره‌نگدانه‌وه‌ي بوو‌و بهسانايي شۆقي ئه‌و چه‌شنه ههڵسوكهوتهي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) لهههمووي ژياني پيرۆزيانداخۆياو ئاشكرايه.
قورئانيش بۆ شيكردنهوهي پله‌ي راستهقينهي پێغه‌مبه‌ري نازدار به‌مجۆره ده‌فه‌رمێ:«ئه‌ي پێغه‌مبه‌ر! بووني تۆبۆگشت جيهاني هه‌بوون ره‌حمه‌ت‌و به‌ره‌كه‌ته».
عايشه ده‌بێژێ:«پێغه‌مبه‌ر(د-خ) لهحاڵێكا دنياي فاني به‌جێهێشت كهدرهمو دينارو مه‌رو ماڵات‌و وشترێكي له‌پاش به‌جێ نه‌مابوو».
پێغه‌مبه‌ر نه‌ته‌نيا له‌ژيانيدا به‌ڵكوو كاتي بهجێهێشتني ئه‌م جيهانهش فهقيرانه بهرهوخوا چوو. به چه‌شنێ «ابنعباس» ده‌بێژێ! «به‌رێزيان كاتيكۆچي دوايي زرێي پيرۆزيان له‌به‌رامبه‌ر 30قاپ جۆ [بۆ پێخۆري ماڵه‌وه به‌قه‌رز وهريگرتبوو] له‌لاي پياوێكي جووله‌كه به‌بارمته دانابوو»
پێغه‌مبه‌ر(دروودوسڵاويخودايلهسهربێ) دهيفهرموو:«خوايه ئه‌من هه‌ژارو ده‌سته‌نگ بژيهنه، ده‌سته‌نگ بممرێنه‌و لهريزي دهستهنگان حهشرمبكه».
ئه‌گه‌ر لهراستهقينهيي بووني ئه‌وه‌ي وترا، گومانێكمان نهبێو نهكهوينه پاساوكردنو درێژهدادڕي، به‌باشي ده‌توانين له‌و چه‌شنه ههڵسوكهوتهي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كه‌ڵك‌و سوود وهربگرينو بۆمسۆگهربووني له‌ژياني شوێنكهوتوواني پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، هه‌ول بدهينو بهورهيهكي ڕاشكاوو پووچهڵكردنهوهي هه‌رچه‌شنه پاساوێك، له‌ژياندا بههرهي لێوه‌ربگرين.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باسه وتهيهكي ئيمام باقر(ع) له‌كاتي دياريكردني سهرهكيترين وانهي ئابووري له‌ژياندا ده‌هێنينه‌وه كه فه‌رموويانه: كاتي بهراوهردكردني باري ئابووري خۆتان، چاو له‌و كه‌سه‌ي زياتر له‌ئێوه ماڵ‌و ساماني هه‌يه، مهكهنو ئه‌وه مه‌كه‌نه بنه‌ما، به‌چه‌شنێك هيواي ئهوشتهي ئه‌و هه‌يه‌تي بخوازيو رازي نه‌بي بهوشتهي خۆت هه‌ته».
پاش ئه‌و رێكاره، ئيمام باقر(ع) به‌ڵگه‌ي له‌قورئاني پيرۆز هێناوه‌ته‌وه‌و چۆنيهتيژياني پێغه‌مبه‌ري نازدار وه‌بير دێنێته‌وه: «پێخۆري پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويست جۆو شيرناتي ئه‌وان خورماو سووتهمهنيان بۆ گه‌رماو چێشتلێنان، لقهكاني دارخورما بووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر ئهوانهيشي بۆدهگونجا».
ئه‌وان رێبهرايهتي ده‌سه‌ڵاتێك‌و گه‌وره‌ترين بهرپرسايهتيان بوو‌و دانيشتووانيباژێري مه‌دينه له‌هه‌موو جۆرهگۆشتو شيرو ماست‌و چێشتيتر كه‌ڵكيان وه‌رده‌گرت، خورماو جۆ ههرزانترينو فراوانترين شتێبوو كهدهستهنگترين خه‌ڵكاني مه‌دينه وهچنگيان ده‌كه‌وت.
بهلێكدانهوهي زێتري مه‌سه‌له‌كه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ئه‌م چه‌شنه ژيانه تهنياتايبهتي خودي پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌ي ئه‌و حهزرهتهش به‌م چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وتيان كردووه.
عايشه ده‌بێژێ: «سوێند بهوخوايهي محه‌ممه‌د(د.خ)ي به‌حه‌ق هه‌ڵبژارد، لهوكاتهي ڕاخواي مه‌زن ئه‌وي بهپێغهمبهري هه‌ڵبژاردووه تائهوكاتهي بانگ كرايه‌وه، ئاردي جۆي دابێژراوو نانيجۆ بهئاردي نه‌رم لهماڵيدا نه‌بيندراوه!»
«عروه» به‌سه‌رسوورمانه‌وه ده‌ڵێ: «چلۆن جۆي رهقتان ده‌خوارد؟»
عايشه له‌وه‌ڵامدا ده‌بێژێ: لهسهريهك ئاخئاخمان ده‌گوت!
شاياني باسه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌كاتێكا بۆبنهماڵةكهي وه‌ها به‌رنامه‌يه‌كي خۆراكي به‌رێوه ده‌بات كهتواناييو ده‌سه‌ڵاتي كهڵكوهرگريي له‌هه‌موو چه‌شنه كه‌ره‌سته‌و ئيمكاناتێك بۆباشترين جۆري ژياني هه‌يه. رۆژێكيان ژنێك له «ئه‌نسار» راخه‌رێك بۆماڵي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بهدياري ده‌هێنێ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له«عايشه»ي ده‌وێ ڕاخه‌ره‌كه بداته‌وه بهژنهكهو ده‌فه‌رموێ! «سوێند به‌خودا! ئه‌گه‌ر ويستبام خواوه‌ند كێويزێرو زێوي بۆبهدي ده‌هێنام»
پێغه‌مبه‌ري خۆشه‌ويست ئه‌وه بۆئێمه ده‌سه‌لمێنێ كهئهمچهشنه ژيانه، له‌به‌ر نهبوونيو دهستهنگي نييه، به‌ڵكوو چۆنيه‌تي بيركردنهوهو داخوازيي قهلبيو كردهوهيي دوايين پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بهمچهشنه بووه.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له فهرمايشتێكيدا ده‌فه‌رموێ: «نيزيكبوونهوه لهكردگاري مه‌زن بهئهويندارێتيو نيزيكبوونهوه لهدهستهنگانو هه‌ژاران دێتهدي».
گه‌يشتن بهونيزيكبوونهوهيه بهكهڵكوهرگريي له‌باشترين خۆراك نايهتهدي، چلۆندهكرێ بانگه‌شه‌ي هاونشينيو هاوريێهتي هه‌ژارو ده‌سته‌نگ بكهيتو وه‌كوو ئه‌وان ژيان تێپه‌ر نهكهي؟
پێغه‌مبه‌ر فه‌رموويانه:«خۆشهويستييو نيزيكبوونهوه له‌هه‌ژاران، هۆكارێكي مسۆگهربووني نيزيكبوونهوه لهخواوهنده.
كاتێ ئهتوانين له‌هه‌ژاران نيزيك ببينهوه كهوهكوو ئه‌وان بخۆينو بنۆشين.
چيني هه‌ژارو ده‌سته‌نگ سهرهراي دهستهنگي ماڵي، چلۆنايهتيو چهندايهتي خواردهمهنيشي بۆنارهخسێو دابيننابێ.
له‌و باره‌يه‌وه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموويانه: «تێرخواردن ده‌بێته هۆيدووري له‌خوا.»
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌ته‌نيا خۆيان ئه‌و فهرمايشتهيان هێنايه كرده‌وه، به‌ڵكوو له‌ناو بنهماڵهكهشيدا ئه‌و ره‌وشته ره‌چاو ده‌كرا. عايشه ده‌بێژێ: «بنه‌ماڵه‌ي محه‌ممه‌د(د.خ) سێرۆژي ته‌واو تێريان لهناني جو نه‌خوارد تائهوهيكه به‌ره‌و خواي بێهاوتا كۆچي كرد‌و دنياي بێبهقاي به‌جێهێشت.»
عايشه لهشوێنێكيتردا ده‌بێژێ: «بنه‌ماڵه‌ي محه‌ممه‌د(د.خ) شه‌وێك بهزگيتێر نه‌خه‌وتن».
عايشه له‌باره‌ي كاتي دهسپێكردني ئه‌و ههڵسوكهوتهي پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بهراشكاوي ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموويه‌تي: «تێرخواردن ده‌بێته هۆي دووربوونه‌وه له‌خوا». له‌سه‌ره‌تاي هاتن بۆمهدينهوه، بارودۆخ بهمچهشنهبووه.»
ئه‌گه‌ر كاربهرێوهبهران، په‌يڕه‌و و زيندووكهرهوهي رێگا‌و ره‌وشتي خوايي پێغه‌مبه‌ران [سڵاويانلێبێ] نه‌بن، چ كه‌سانێ ده‌توانن ئه‌م بيركردنهوهخوداييه بژيهننهوهو لهورێگهيهوه برسييه‌كان تێركهنو هه‌ژاران لهههژاري رزگار بكه‌ن؟! هه‌ڵبه‌ته، ئهموتهيه بهوواتايه نييه كه‌ئه‌م ره‌وته، تايبه‌تي به‌رپرساني نيزامي ئيسلامييهو ئيتر هيچ؛ به‌ڵكوو هه‌ر مرۆڤێكي بروادارو په‌يره‌وي ئايينه خواييهكان ده‌بێ وه‌هابێ؛ چونكه پێغه‌مبه‌راني ئيلاهي [سلاويانلێبێ]ش لهكۆمهڵگاي خۆيان‌دا. به‌م چهشنهبوون. ياوه‌ري چه‌وساوه‌كان‌و هه‌ژاران‌و برسييه‌كان ئه‌ميري ئيمانداران عه‌لي(ع) ده‌فه‌رموون: «...ئه‌گه‌ر ده‌تهه‌وێ مووسا(ع) وه‌كوو دووه‌م نموونه بێنمهوهكه وتي: خوايمن! منبهوشتهي بۆم بنێري پێويستم هه‌يه، به‌خوا كهلهوي نهويست جگه لهونانهي كهدهيخواردو مووسا(ع) سه‌وزايي زه‌وي ده‌خوارد. ئهگهربتههوێ داوود(ع) وه‌كوو سێيه‌م نموونه دێنمه‌وه. خاوه‌ني ميروموورو دهنگخۆشي بهههشتييهكان كهبهدهستي خۆي لهگهڵاي خورما سهوهتهي چێدهكردو بهدهوروبهرييهكاني خۆي ده‌گوت: كاميهك له‌ئێوه بۆفرۆشتني ئه‌وانه منيارمهتي ده‌دا؟ ولهپارهي ئه‌و سهوهتانه، پاروويهك نانيجۆ ده‌خوا. ده‌تهه‌وێ باسي عيساي(ع)كوڕي مهريهمت بۆده‌كه‌م كهباڵشتهكهي بهردبووو جلي ئهستووري له‌به‌ر دهكردو خۆراكي ناخۆشي ده‌خواردو نان‌و پێخوري ئهوبرسييهتي بوو و چراكهي لهشهودامانگو له‌زستاندا رۆژههڵاتو رۆژئاواي زه‌وي سێبه‌رو ميچيبووو ميوهورێحانهي ئه‌وهه‌ر ئه‌و سهوزاييهي بوو لهزهوي بۆ چوارپێيان ده‌ڕواو...».
سایتی رادیو سورانی