له کاتي خه‌ودا کام سووره‌ي قۆرئان بخوێنين ؟
زۆر بووني دڵه ڕاوکێکان له ژياني ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بوه‌ته هۆي ئه‌وه که خه‌ڵکي له ڕێگاي جۆراوجۆره‌وه بگه‌ڕێن به دواي ئۆقره گرتن و سهقامگيريدا .
کلاسي جۆراوجۆر به نوێ نوێ لايه‌نگري زۆري پهيا کردوه . ئه‌م شێوازانه‌ش چه‌ندين ڕێکاريان بۆ خهوێکي ئاسان و به دوور له پهرێشاني داناوه .
سه‌رچاوه‌ي ئۆقره گرتن يادي خوا و پشت به‌ستن به‌و سه‌رچاوه نهبڕاوهيه . خواي گه‌وره له قۆرئاندا ده‌فه‌رموێت : " أَلا بِذِكرِ اللَّهِ تَطمَئنُّ الْقُلُوب " (28رعد) واته به‌س به يادي خوا دڵ ئۆقره ده‌گرێت .
خوێندني قۆرئان و يادي خوا له کاتي شه‌ودا زۆر کاريگه‌ري هه‌يه له سه‌ر ئۆقره گرتن . له لێگێڕانه‌وه و حهديسهکاندا ڕاسپاردن هه‌يه بۆ خوێندني قۆرئان و خوێندني هێندێ له سووره‌کان .
له حهديسێکدا له پێغه‌مبه‌ري ئيسلامه‌وه (د .خ ) هاتوه که ئه‌و به‌ر له خه‌وتن سووره مۆسهببهحاتهکاني ده‌خوێند و دهيفهرموو : " ان فيهن آية افضل من الف آية " ( له‌و سوورانه‌دا ئايهتێک هه‌يه که له هه‌زار سووره گه‌وره‌تره . )
ئه‌ڵبه‌ت پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د .خ ) ئه‌و ئايه‌ته‌ي دياري نه‌کردوه ، به‌ڵام بڕێ له راڤهکاراني قۆرئاني گۆتوويانه شايه‌ت مه‌به‌ستي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د .خ ) ئايه‌تي کۆتايي سووره‌ي حه‌شر بووبێت ، هه‌ر چه‌نده ئه‌م قسه‌ش به‌ڵگه‌ي به‌هێزي نيه .
زۆر بووني دڵه ڕاوکێکان له ژياني ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بوه‌ته هۆي ئه‌وه که خه‌ڵکي له ڕێگاي جۆراوجۆره‌وه بگه‌ڕێن به دواي ئۆقره گرتن و سهقامگيريدا .
پێشه‌وا باقر ( ر. خ ) له لێگێڕانهوهێيکدا ده‌فه‌رموێت : " من قراء المسبحات كلها قبل ان ينام لم يمت حتى يدرك القائم(عليه السلام) و ان مات كان فى جوار رسول الله (صلى اللّه عليه و آله) " ( واته هه‌ر که‌س مۆسهببهحات بخوێني پێش خه‌وتن له دنيا ده‌رناچێ تا چاوي به حه‌زره‌تي مه‌هدي ( ر. خ ) نه‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ريش ده‌رچێ له‌و دنيادا له ته‌نيشت پێغه‌مبه‌ري ئيسلامه‌وه (د .خ ) ده‌بێت .
مۆسهببهحات به‌و سوورانه ده‌ڵێن که به وشه‌ي "سبح " و ئه‌وانه ده‌س پێده‌که‌ن ، که ئه‌وانه‌ش 7 سووره‌ن : ئه‌سرا – حهديد – حه‌شر – سه‌ف – جمعه - تهغابۆن و ئه‌علا .
ئه‌ڵبه‌ت بڕێک گۆتوويانه مه‌به‌ست له مۆسهببهحات 6 سووره‌ن و بڕێ له راڤهکاراني قۆرئاني وه‌کو خاوه‌ني ته‌فسيري نموونه گۆتوويانه : مۆسهببهحات به‌و سوورانه ده‌ڵێن که به وشه‌ي "سبح " و "يسبح " ده‌س پێده‌که‌ن ، که ئه‌وانه‌ش 5 سووره‌ن :– حهديد – حه‌شر – سه‌ف – جمعه - تهغابۆن .
ئه‌گه‌ر کاتتان نه‌بوو بۆ خوێندني هه‌موو مۆسهببهحات ڕاسپاردني تايبه‌ت هه‌يه له سه‌ر خوێندني سووره‌ي حه‌شر . له پێغه‌مبه‌ري ئيسلامه‌وه (د .خ ) هاتوه : " من قراء سورة الحشر لم يبق جنة و لا نار و لا عرش و لا كرسى و لا حجاب و لا السموات السبع و لا الارضون السبع و الهوام و الرياح و الطير و الشجر و الدواب و الشمس و القمر و الملائكة الا صلوا عليه ، و استغفروا له و ان مات من يومه او ليلته مات شهيدا " (هه‌ر که‌س سووره‌ي حه‌شر بخوێني هه‌موو خه‌ڵکي به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و عه‌رش و کۆرسي و ئاسمان و زه‌وي و گێان له به‌ران و دار و به‌رد و خۆر و مانگ و فريشته‌کان ڕه‌حمه‌تي بۆ ده‌نێرن و داواي لێ بۆردني بۆ ده‌که‌ن لاي خواي گه‌وره و ئه‌گه‌ريش له‌و شه‌وه يان له‌و ڕۆژه‌دا بمرێت شه‌هيد حسێب ده‌کرێت . )
هه‌روه‌ها پێشه‌وا سادێق ( ر. خ ) ده‌فه‌رموێت : " من قراء اذا امسى الرحمن و الحشر وكل الله بداره ملكا شاهرا سيفه حى يصبح " ( هه‌ر که‌س له کاتي ئێواره‌دا سووره‌ي حه‌شر و ڕه‌حمان بخوێنێت خواي گه‌وره فريشتهێيک به شمشێرێکه‌وه ده‌نێرێت که له ماڵي پارێزگاري بکات .
دياره هه‌رچه‌ند بير و سه‌رنج له کاتي خوێندندا زياتر بێت ئاسه‌وار و کاريگهريش زياتر ده‌بێت .
مۆسهببهحات به‌و سوورانه ده‌ڵێن که به وشه‌ي "سبح لله" و "يسبح لله" ده‌س پێده‌که‌ن ، واته به ته‌سبێحات ده‌س پێده‌که‌ن ، به‌ڵام ته‌سبێحات به ماناي چيه ؟
ته‌سبێح که له وشه‌ي "سبح " گيراوه ، به ماناي خاوێنيه ، خاوێني خوا له هه‌رچي کۆرتي و نهشياوي به‌و مه‌زنه‌وه که له هه‌موو بوارێک‌دا ته‌واوه .
له سه‌ره‌تاي سووره‌ي حهديددا هاتوه : " سبَّحَ للَّهِ مَا فى السمَوَتِ وَ الاَرْضِ وَ هُوَ الْعَزِيزُ الحَْكِيمُ " ( ئه‌وه‌ي له ئه‌رز و ئاسمانه هه‌موو تهسبێحي خوا ده‌که‌ن ؛ و ئه‌و عه‌زيز و حه‌کيمه . ) ( 1 / حهديد )
مه‌به‌ست له تهسبێحي ئه‌وه‌ي له ئه‌رز و ئاسمانه تهسبێحي ڕاستهقينهيه نه تهسبێحي مه‌جازي و به زماني حاڵ . هه‌روه‌ها له جێگاێيکي تردا ده‌فه‌رموێت : " تُسبِّحُ لَهُ السمَوَت السبْعُ وَ الاَرْض وَ مَن فِيهِنَّ وَ إِن مِّن شىْءٍ إِلايُسبِّحُ بحَمْدِهِ وَ لَكِن لاتَفْقَهُونَ تَسبِيحَهُمْ إِنَّهُ كانَ حَلِيماً غَفُورا " ( حه‌وت ئاسمانه و زه‌وي و ئه‌وه‌ي که لهواندايه ، هه‌موو تهسبێحي خوا ده‌که‌ن ؛ و هه‌موو بوونه‌وه‌ر حه‌مد و تهسبێحي خوا ده‌که‌ن ؛ به‌ڵام ئێوه نازانن ئه‌و ته‌سبێحه چۆنه ؛ ئه‌و خۆڕاگر و لێ بووره . ) ( 44 / ئه‌سرا )
که ئه‌م ئايه‌ته‌ش نيشان ئه‌دات که ئه‌و ته‌سبێحه ڕاستهقينهيه ئه‌گه‌ر وانهبوايه نهيدهفهرموو " وَ لَكِن لاتَفْقَهُونَ تَسبِيحَهُمْ ' (به‌ڵام ئێوه نازانن ئه‌و ته‌سبێحه چۆنه ) .
که وابوو هه‌موو بوونه‌وه‌ر چ ئاقڵ و چ نائاقڵ هه‌موو تهسبێحي خوا ده‌که‌ن به مان اي ڕاسته‌قينه ، هه‌رچه‌نده ئێمه حاڵيمان نابێت له‌وه .
نوور پۆرتاڵ