پرسي بێ حيجابي
به پيچه‌وانه‌ي بير و بڕواي باو که کڵێڵي بێ حيجابي زۆر و ناچار کردن و هێزه ئه‌منيه‌کان ده‌زانن به هيچ شێوه ئه‌وه درۆست نيه . يه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه‌ي که بێ حيجابي پێوه‌ندي به هێمنيوه نيه . و ئه‌گه‌ريش پێوه‌ندي هه‌بێت نابێ له ته‌نيشت تاوانه‌کاني تر وه‌کوو جه‌رده‌يي و ... بێ که وه‌کوو ئه‌وانه له گه‌ڵيا هه‌ڵس و که‌وت بکرێت و ده‌س گير بکرێن . له‌به‌ر ئه‌وه که به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌و که‌سانه قينيان ئه‌که‌وێ له ده‌سه‌ڵاتي ئاييني . و دوه‌ميش ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ئه‌مجار به حيجابه‌وه بێته ده‌ر هێشتا هۆي بێ حيجابي لا نه‌چوه به‌ڵکوو له ترس‌دا ئه‌و حيجابه‌ي داناوه و ده‌ري ناخات . له حاڵێکدا پرسيبێ حيجابي پرسێکي ئاکاريه که به ترس و هه‌ڕه‌شه و گۆڕه‌شه چاره‌سه‌ر ناکرێت . له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئاکار شتێکه له دڵ و ده‌رووني مرۆڤدا . مه‌گه‌ر ئه‌م گه‌نجانه به زۆر بێ حيجاب بوون؟ يان کۆڕه‌کان به زۆر ژێر برۆيان ده‌گرن ؟ وڵام نايه . هۆێيکي گرنگ و زه‌به‌لاحي ئه‌وه ڕاگه‌ياندنه به‌ربڵاوه‌کاني ڕاگه‌ياندنه‌کانه بۆ نرخ دانان بۆ جۆري مۆد و تيپي ژياني خۆرئاوايي له لايه‌ن سه‌ته‌لايته‌کانه‌وه . ئه‌وه‌ي که سه‌رنج ڕاکێشه ئه‌مه‌يه که ئه‌وانه‌ش که سه‌ته‌لايتيان نيه هه‌ر شوێن که‌وتووي ئه‌وانن و له‌وان سه‌رمه‌شق ده‌گرن . و ئه‌م کلتووره هه‌ڵه‌يه به‌رده‌وام په‌ره ده‌سێنێت . سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ئه‌ژماره‌ي که ڕۆژنامه‌ي ڕيساله‌ت له 25 گۆڵاني ساڵي 88 بڵاوي کرده‌وه :
که‌وابوو ده‌بێ به ڕوانگه‌ێيکي گه‌وره‌وه ته‌واشاي پرسيبێ حيجابي بکه‌ين و ڕيشه‌که‌ي وشک بکه‌ين . چونکوو بڕيني شاخه‌کاني ده‌بێته هۆي ئه‌وه سه‌مه‌ري زياتر بێت .
به پيچه‌وانه‌ي بير و بڕواي باو که کڵێڵي بێ حيجابي زۆر و ناچار کردن و هێزه ئه‌منيه‌کان ده‌زانن به هيچ شێوه ئه‌وه درۆست نيه . يه‌که‌م له به‌ر ئه‌وه‌ي که بێ حيجابي پێوه‌ندي به هێمنيوه نيه .
به‌رنگار بوونه‌وه‌ي نيزامي و سه‌ربازي له گه‌ڵ پرسي بێ حيجابي وه‌کوو ئه‌وه وايه که دمه‌ڵێک له سه‌ر ده‌م وچاوي ئێمه ده‌رهاتبێت و بمانه‌وێت به چه‌قۆ لاي به‌ين . ڕێگاي درۆست ئه‌وه‌يه که بڕۆينه لاي پزێشک تاکوو ڕيشه‌که‌ي ده‌ربێنێت . يه‌کێک له هۆکاره‌کاني پێشکه‌وتني وڵاتاني خۆرئاوايي ئه‌مه‌يه که بۆ هه‌ر کارێک له زانا و پسپۆڕي ئه‌و کاره که‌ڵک وه‌رده‌گرن . حه‌تا بۆ پرسي بێ حيجابي ودرۆست کردني کێشه‌ي کلتووري له نێو لاوکان و گه‌نجه‌کاني کۆمه‌ڵگه‌ي ئێمه‌دا . ئێستا ئێمه بۆچ له زاناياني زانستي کۆمه‌ڵ ناسي – خه‌ڵک ناسي و پسپۆڕاني ئاييني و کلتووري که‌ڵک وه‌رنه‌گرين ؟ پێويسته ئه‌وانه کۆ بکه‌ينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي ڕێگا چاره‌ێيک بۆ ئه‌م پرسه به نرخه بدۆزنه‌وه . وه بۆ گه‌يشتن به ئاکام ده‌بێ به گێان و دڵ خه‌رج بکه‌ين . ئه‌م هه‌موو گرێ به‌ستي 400 و 500 مليۆني له گه‌ڵ ياريکه‌راني تۆپي پێي يانه ده‌وڵه‌تيه‌کان و گرێ به‌ستي ملياردي که له گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌کانيان ده‌به‌سرێت چ کێشه‌ێيکه ئه‌گه‌ر بۆ کاري کلتووريش به‌و شێوه خه‌رج بکه‌ين ؟ و به ڕێ خستني که‌ناڵي زۆري سه‌ته‌لايتي که فيلمي سه‌رنج ڕاکێش و خاوه‌ن کلتووري بنه‌ڕه‌تي ئايينيا هه‌بێت . و به درووس کردني ده‌سته‌ێيک گۆتاربێژي لاو په‌سه‌ن و ناردنيان بۆ زانکۆ و قۆتابخانه‌کان و ... به شێوه‌ێيکي ڕێک و پێک . وه يا به نيشان داني ئه‌و ئافره‌ته سه‌رکه‌وتوه حيجاب دارانه له بواره جۆراوجۆره‌کاني داهێنه‌ري – نووسين – نێگار کێشي – هۆنه‌ر و ... له ڕاگه‌ياندنه‌کاندا به شێوه‌ي به‌ربڵاو سه‌رمه‌شقيان لێ درۆست بکه‌ين .
وه نابێ له بير بکه‌ين که ڕاگه‌ياندن و پشتيواني بيرۆکي يه‌کێک له ڕێگا کاريگه‌ره‌کاني ئه‌م بواره‌ن . ئێستا که هێندێ شت وه‌کوو جواني – خۆ پيشان دان – مۆد و ... له کۆمه‌ڵگه‌دا نرخيان په‌يا کردوه . ئه‌توانين به ڕاگه‌ياندني به‌ربڵاو شتاێيکي تر وه‌کوو هۆنه‌ر و زانست به نرخ نيشان بده‌ين بۆ ئه‌وه‌ي خاوه‌ناني ئه‌م نرخانه له کۆمه‌ڵگه‌دا به نرخ و گرنگ ته‌واشا بکرێن . و که‌سانێک که پێيان خۆشه ديار بن و ده‌ر که‌ون له جێي ئه‌وه له‌شيان ده‌ر بخه‌ن بڕۆن به‌رو زانست و هۆنه‌ر ، ... و له‌و بواره‌دا خۆيان ده‌ربخه‌ن .
هادي تاجيک
يه‌کێک له‌و وتارانه‌ي که بۆ ئافتاب نێرراوه