ڕه‌وشت له گه‌ڵ خه‌ڵکيبه‌لێ خۆشبوون
ده‌بێ بزانين که له جێي تۆڵه سه‌ندن ئه‌توانين کارێک بکه‌ين که ئاکامي ئه‌رێني تري هه‌بێت که ئه‌وه‌ش بريتيه له لێ بۆردن . لێ بۆردن به ماناي ته‌سليم بوون نيه به‌ڵکوو به‌م مانايه که ئه‌مه‌ش ده‌چێت و ده‌ڕوات . کاتێک ئه‌و که‌سه‌ي که ئازاري پێ گه‌ياندوون ده‌به‌خشن ئيتر له بواري ورووژه‌وه پێبه‌ندي ئه‌و که سه نين . لێ بۆردن ئێوه له بيرکردنه‌وه به که‌سێکي تر ڕزگار ده‌کات و هه‌لي ژيانێکي چاک و هێمنتان پێ ئه‌دات . کاتێک مرۆڤ تووڕه ده‌بێت ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که هه‌ست به به‌رپرسايه‌تي بکات به‌ڵام لێ بۆردن هێدي هێدي هه‌ست به توانا زياتر ده‌کات . کاتێک له که‌سێک ده‌بووري هێزي چاک بينينتان زيندوو ده‌بێته‌وه . گرنگ نيه که ئه‌و که‌سه شاياني لێ بۆردن بێت يان نا ، ئێوه شاياني ڕزگار بوونن . هۆێيکي تر بۆ ئه‌وه‌ي که ناێيڵي لێ بۆردنمان هه‌بێت هه‌ست به لاوازيه . بڕێ که‌س وادزانن لێ بۆردن يانێ من به هه‌ڵه‌دا چوومه و حه‌ق به‌و که‌سه‌يه . لێ بۆردن به ماناي کشانه‌وه‌ي خنجه‌ري ده‌روونه . لێ بۆردن ئه‌وه‌نده که بۆ له‌ش چاکه بۆ گێان و ڕۆحيش چاکه . زيندوو هێشتنه‌وه‌ي بريني کۆن بۆ ته‌ندرۆستيام زياني هه‌يه . ده‌رکه‌وتوه که حه‌تا وه‌بيرهێنانه‌وه‌ي شتێک که ده‌بێته هۆي تووڕه‌ييمان دڵه ڕاوکێ پێک دێنێت .
پێشنياره‌کان :
به دڵشکاويێکي بچووک ده‌س پێ بکه‌ن : دڵشکاويێکي بچووک و ساکار که له لايه‌ن بيانه‌ێيک يان دۆستێک يان خزمێک يان حه‌تا نزيکترين که‌س له ژيانتان ڕووي داوه بۆتان . له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و لێ بۆردنه ئاماده‌تان ده‌کات بۆ لێ بۆردني گه‌وره و ده‌بێته هه‌نگاوي يه‌که‌م بۆ ئازار و دڵشاکاوێيه‌کاني گه‌وره .
خۆتان له هه‌ستي زيان ئاوه‌ر و نه‌رێني ڕزگار بکه‌ن : هه‌ست به تووڕه‌يي و ناهۆمێدي خۆتان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ دۆستێک يان که‌سێکي بڕواپێکراوو ، ئه‌م کاره فێڕي گوێ ڕاهێڵيتان ده‌کات و ئێوه ده‌توانن دوايي به بێ ئه‌وه‌ي که خه‌م بخۆن زاڵ بن به سه‌ر هه‌سته‌کانتانا . هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌م شێوه له نه‌رێنيه‌کاني تووڕه‌يي دووري بکه‌ن .
بۆ ئه‌و که‌سه‌ي که دڵي شکاندوون نامه بنووسن : ته‌واوي ئه‌وه‌ي که ڕووي دا‌و له نێوانتانا به بێ که‌م و کاست هه‌مووي بنووسن هه‌رچێک ڕووي داوه و ديوتانه . تێکۆشن له ڕێگاێيکه‌وه ئه‌و نامه بگه‌ێينه ده‌س ئه‌و که‌سه که دڵي شکاندوون بۆ کاريگه‌ري زۆرتر ده‌توانن له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه دانيشن به وردي سه‌باره‌ت به‌و پرسه قسه بکه‌ن و تاوتوێ بکه‌ن و نيشان بده‌ن که پێتان خۆشه ئه‌و دڵشکاوييه له نێوانتانا نه‌مێنێ و تێکۆشن به ته‌واوي ئه‌و کێشه‌يه چاره بکه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناتوانن ئه‌و نامه بگه‌ێينه ده‌س ئه‌و که‌سه بيده‌ن به ئاوا با ئاو بيبات .
هه‌ست مه‌که‌ن که ڕووبه ڕبوون و به‌رنگار بوونه‌وه پێويسته : لێ بۆردن ده‌توانێ به بێ ئه‌وه‌ي که ئه‌و که‌سه ئاگاي لێ بێت ڕوو بدات . ئه‌و که‌سانه‌ي که لێيان ده‌بوورن شايه‌ت به‌م شێوه هيچ کات نه‌زانن که حه‌ق به ئێو بوه و يان شايه‌ت هێشتا ئێو به تاوانبار بزانن و مافي خۆياني بزانن ؛ به‌ڵام ئێوه به‌و شێوه له تووڕه‌يي ده‌روونتان ڕزگار ده‌بن و زاڵ ده‌بن به سه‌ريا .
به هاودڵي گوێ بگرن : کاتێک له گه‌ڵ که‌سێک که دژي ئێوه‌يه دانيشتن ، بێده‌نگ بن و گوێ بده‌نه وته‌کاني ئه‌و دواي ئه‌وه هه‌رچێکي گۆت پاڵي بده‌نه خۆي . به‌م شێوه ده‌توانن پرسه‌که له ڕوانگه‌ي که‌سێکي تره‌وه ببينن و خۆڕاگريتان زياد بکه‌ن که ئه‌مه‌ش خۆي ده‌بێته هۆي لێ بۆردن .
وه بير کردنه‌وه له بير مه‌که‌ن : ئه‌مه " الابذکرا... تطمئنالقلوب " ، زۆر بخوێننه‌وه . هه‌روا که خۆتان ده‌زانن بڕوا هێمني و ئۆقره دێنێت .
له بيرتان نه‌چێت که لێ بۆردن له بير کردن نيه : نابێ ئازار و دڵشکاويه‌کان له بير بکه‌ين له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌و ڕووداوانه ده‌رسن بۆ ئێمه و زۆر به که‌ڵکمان دێن له ژياندا هه‌رچه‌نده ئازارمان ئه‌ده‌ن . ئه‌مانه فێرمان ده‌که‌ن که جارێکي تر نه‌خڵه‌تين . لێ بۆردن ده‌بێته هۆي هێمني ده‌روون ، که‌وابوو لێ بۆردنتان هه‌بێ با هه‌ستي ئه‌رێني به ده‌س هاتوو له‌وه ، ڕێگاي ژيانتان بۆ ئاسان بکات .
نه‌سرين سه‌فه‌ري
سایتی تبیان