بۆچي ده‌بێ خۆمان بشۆين ( غۆسڵ ) ؟
له کاتي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاوي تۆم يان لێک جووت بووني ژن و پياو هه‌م له سه‌ر گيان کاريگه‌ري ده‌بێت هه‌م له سه‌ر له‌ش . خۆ شۆردن ( غۆسڵي له‌ش پيسي ) هه‌م شۆردني له‌شه و له به‌ر ئه‌وه‌ي که بۆ خوايه هه‌م شۆردني گێانه ، کاريگه‌ري له سه‌ر هه‌ردوو لا هه‌يه گێاني مرۆڤ به‌ره‌و خوا ده‌بات و لهشيشي پاک و خاوێن و سه‌ر زيندوو ده‌کات .
پرسيار : بۆچي ئاييني ئيسلام فرماني داوه له کاتي له‌ش پيسي ده‌بێ ته‌واوي له‌شي خۆمان بشۆين( غۆسڵ بکه‌ين ) ؟ له حاڵێکدا ته‌نيا يهم ئه‌ندامي دياري ئێمه پيس بووه و ئايا له نێوان هاتنه ده‌ره‌وه‌ي مێز و هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاو تۆم (مهني) جياوازي هه‌يه که بۆ يه‌کێکيان ته‌نيا يه‌ک جێگامان دهشۆێن به‌ڵام بۆ ئه‌وي تريان ده‌بێ ته‌واوي له‌شمان بشۆين ؟
وڵامي ئه‌م پرسياره ئه‌مه‌يه که هاتنه دهروهي ئاو تۆم (مهني) له يه‌ک جێگاوه نيه ( وه‌کوو مێز و هتد ) له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئاسه‌واري ئه‌وه له ته‌واوي له‌شدا ده‌ر ده‌که‌وێت و هه‌موو خانه‌کاني له‌ش به شوێن ئه‌وه‌دا سست و بێ حاڵييکي تايبه‌ت به خۆوه ده‌گرن که ئه‌مه‌ش نيشانه‌ي کاريگه‌ري ئه‌وه له سه‌ر ته‌واوي له‌شه .
به پێي لێکۆڵينهوهکاني زانايان له له‌شي مرۆڤدا دوو ڕشته ده‌مار هه‌ن که ته‌واوي کار و باري له‌ش کۆنترۆڵ ده‌که‌ن ( ده‌ماري سمپاتيک ) و ( ده‌ماري پارا سمپاتيک ) ئه‌م دوو زهنجيره ده‌ماره له ته‌واوي له‌ش و له ده‌وروبه‌ري ته‌واوي دام و ده‌زگاکاني ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ي له‌ش بڵاون و هه‌ن .
کاري ده‌ماري سمپاتيک هان دان و خستنه گڕي ده‌زگا جۆراوجۆره‌کاني له‌شه و کاري ده‌ماري پارا سمپاتيک هێواش کردنه‌وه‌ي ئه‌و تێکۆشانهيه به هاوسه‌نگي ئه‌م دوو ده‌سته ده‌ماره نهباتيه دام و ده‌زگاکاني له‌ش به شێوازێکي هاو سه‌نگ کاري خۆيان به‌ڕێوه ده‌بن .
له کاتي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاوي تۆم يان لێک جووت بووني ژن و پياو هه‌م له سه‌ر گيان کاريگه‌ري ده‌بێت هه‌م له سه‌ر له‌ش . خۆ شۆردن ( غۆسڵي له‌ش پيسي ) هه‌م شۆردني له‌شه و له به‌ر ئه‌وه‌ي که بۆ خوايه هه‌م شۆردني گێانه ، کاريگه‌ري له سه‌ر هه‌ردوو لا هه‌يه گێاني مرۆڤ به‌ره‌و خوا ده‌بات و لهشيشي پاک و خاوێن و سه‌ر زيندوو ده‌کات .
بڕێ جار شتاێيک له له‌شدا ڕوو ده‌دات که ئه‌م هاوسهنگيه ده‌شێوێنێت ، يه‌کێک له‌و شتانه ئۆرگاسمه ( ئه‌و په‌ڕي چيژي سێکسي ) که به شێوه‌ي سرۆشتي له کاتي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاو تۆم ( مهني ) ڕوو ده‌دات .
له‌م کاته‌دا زه‌نجيره‌ي ده‌ماري پارا سمپاتيک ده‌که‌وێته پێش ده‌ماري سمپاتيکهوه و ئه‌و هاوسهنگيه به شێوه‌ي نه‌رێني تێک ده‌دات .
ئه‌م بابه‌ته‌ش سابت بوه که يه‌کێک له‌و شتانه‌ي که زه‌نجيره‌ي ده‌ماري سمپاتيک ده‌خاته‌وه گڕ و ئه‌و ناکۆکيه لا ده‌بات و هاوسه‌نگي نێوانيان پێک دێنێته‌وه پێوه‌ندي له‌ش له گه‌ڵ ئاوه و لهوهيشهوه که کاريگه‌ري ئۆرگاسم ( ئه‌و په‌ڕي چيژي سێکسي ) به ڕووني له سه‌ر هه‌موو له‌ش دياره و هاوسه‌نگي ئه‌م دوو ده‌سته زهنجيره ده‌ماره له ته‌واوي له‌شدا تێک ده‌چێت ، فرمان دراوه که دواي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاوي تۆم يان لێک جووت بووني ژن و پياو ته‌واوي له‌ش به ئاو بشۆررێت بۆ ئه‌وه‌ي هاوسه‌نگي له نێوان ئه‌م دوو ده‌سته زهنجيره ده‌ماره پێک بێته‌وه .( وه ئه‌وه که ده‌بينين ل هه‌واڵێک له پێشه‌وا عه‌لي کۆڕي ڕه‌زاوه (ر .خ ) هاتوه که فه‌رموويانه : " انالجنابةخارجةمنكلجسدهفلذلكوجبعليهتطهيرجسدهكله» « واته لش پيسي له هه‌موو له‌شه‌وه دێته ده‌ر له به‌ر ئه‌وه پيويسته هه‌موو له‌ش بشۆررێت .» (وسائلالشيعه،ب 1،ل 466)شايه‌ت ئاماژه بێ به‌م بابه‌ته . )
ئه‌ڵبه‌ت سوودي خۆ شۆردن ته‌نيا ئه‌مه نيه به‌ڵکوو خۆ شۆردن جگه له‌مه‌ش جۆرێک خواپهرهستيه که کاريگه‌ري ئاکاري ئه‌و به ڕووني دياره له به‌ر ئه‌وه‌يه که ئه‌گه‌ر به بي نێيهت خۆمان بشۆين ئه‌وه ته‌واو نيه .
له کاتي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاوي تۆم يان لێک جووت بووني ژن و پياو هه‌م له سه‌ر گيان کاريگه‌ري ده‌بێت هه‌م له سه‌ر له‌ش . گێان ده‌کێشێته شوێن جێژي ماديدا و لهشيش به شوێن سستي و خه‌وتن .خۆ شۆردن ( غۆسڵي له‌ش پيسي ) هه‌م شۆردني له‌شه و له به‌ر ئه‌وه‌ي که بۆ خوايه هه‌م شۆردني گێانه ، کاريگه‌ري له سه‌ر هه‌ردوو لا هه‌يه تا گێاني مرۆڤ به‌ره‌و خوا ده‌بات و لهشيشي پاک و خاوێن و سه‌ر زيندوو و تيکۆشهر ده‌کات .
جيا هه‌مو ئه‌مانه خۆ شۆردن له له‌س پيسي ئه‌رکێکي ئيسلاميه بۆ پاک و خاوێني له‌ش و ته‌ندرۆستي له درێژه‌ي ژياندا له به‌ر ئه‌وه‌ي که زۆر که‌س هه‌ن له خۆ شۆرين و له‌وه‌ي خۆيان پاک و خاوێن بکه‌ن خافڵن به‌ڵام ئه‌م حۆکمه ئيسلاميه ناچاريان ده‌کات که خۆيان بشۆن و خۆيان پاک و خاوێن بکه‌ن . ئه‌مه‌ش تايبه‌ت به خه‌ڵکي سه‌رده‌مي ڕابردوو نيه به‌ڵکوو هه‌ر له‌م سهردهمهسدا زۆر که‌س هه‌ن به هۆي جۆراو جۆر له خۆ شۆرين و له‌وه‌ي خۆيان پاک و خاوێن بکه‌ن خافڵن . ( ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م حۆکمه ياساێيکي گشتيه و حه‌تا که‌سێک تازه خۆي شۆردبێت له دواي له‌ش پيسي ده‌بێ غۆسڵ بکات ) .
کۆي ئه‌و سێ هۆيه که باسمان کرد بۆمان ده‌رده‌خات که بۆچيله کاتي هاتنه ده‌ره‌وه‌ي ئاوي تۆم يان لێک جووت بووني ژن و پياو ده‌بێ ته‌واوي له‌شي خۆمان بشۆين .
کۆ کردنه‌وه‌ي : ئامێنه ئيسفهندياري
سه‌رچاوه :
ماڵپه‌ڕي انديشهقم ( ناوه‌ندي لێکۆڵينه‌وه و وڵامي پرسياره‌کان )