زينده‌وه‌رناسي هاوسه‌رگيري
ئاکامه‌کان پيشانيان دا هه‌رچي ژياني هاوسه‌رگيري درێژه‌ي زياتر بێت ، هۆکاره‌کاني مه‌ترسيداري نه‌خۆشيه‌کاني دڵ – و ده‌مار له نێو ئافره‌تاندا که‌متر ده‌بێته‌وه . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاريگه‌ريانه زۆر تۆند نيه ، به شێوه‌ێي که به‌رانبه‌ر به هه‌ر 10 ساڵ ژياني هاوسه‌رگيري به‌رده‌وام ، 13% مه‌ترسي نه‌خۆشيه‌کاني دڵ – و ده‌مار له نێو ئافره‌تاندا که‌متر ده‌بێته‌وه . به‌ڵام کاتێ که پێوه‌ندي هاوسه‌رگيري ده‌بچڕێت ، ئاسه‌واري زيانبار له سه‌ر ته‌ندرۆستي په‌يدا ده‌بێت . ئه‌م لێکۆڵينه‌وه پيشاني دا ئه‌و ئافرهتانهي که ژياني هاوسه‌رگيري به‌رده‌واميان هه‌بوو ، نيسبه‌ت به‌و ئافرهتانهي که دوو جار ته‌ڵاق دراون يان بێوه بوون ، 40% که‌متر له مه‌ترسي هۆکاره‌کاني مه‌ترسيداري متابۆڵێکدان .
لێکۆڵينه‌وه پێشينيه‌کان سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق پيشاني داوه که جيايي ژن و شوو زيان ده‌گه‌ێينێت به ته‌ندرۆستي ئه‌وان . توێژينه‌وه‌ێيکي ساڵي 2009 پيشان ئه‌دات ئه‌وانه‌ي که جيابوونه‌ته‌وه نيسبه‌ت به‌وانه‌ي که هاوسه‌ردارن 20% زۆرتر له به‌ر کێشه‌ي ته‌ندرۆستي درێژ به‌رئه‌که‌ون . به‌ڵام ئه‌م توێژينه‌وه نوێيه به پێچه‌وانه‌ي لێکۆڵينه‌وه پێشينيه‌کان ، هيچ ئاسه‌وارێکي پارێزه‌ري بر هۆي هاوسه‌رگيري بۆ پياوان پيشان نادات . هۆي ئه‌مه‌ش شايه‌ت ئه‌وه بێت که ئه‌م توێژينه‌وه له سه‌ر که‌سانێک ئه‌نجام درا بوو که ته‌مه‌نيان له سه‌ره‌وه بوو و هۆمێد به ژيان له پياواندا ( نێوان درێژي ته‌مه‌ن ) که‌متر له ئافره‌تانه . ئه‌گه‌ري ئه‌وه هه‌يه که پياوان به که‌مترين ڕێژه‌ي ته‌ندرۆستي له‌م گرووپه‌دا ، به‌ر له هاتنه نێو ئه‌م لێۆڵينه‌وه فه‌وتيان کردوه و له به‌ر ئه‌مه‌يه که ئاکامي ئه‌م توێژينه‌وه واده‌رهاتوه .
لێکۆڵينه‌وه پێشينيه‌کان سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق پيشاني داوه که جيايي ژن و شوو زيان ده‌گه‌ێينێت به ته‌ندرۆستي ئه‌وان . توێژينه‌وه‌ێيکي ساڵي 2009 پيشان ئه‌دات ئه‌وانه‌ي که جيابوونه‌ته‌وه نيسبه‌ت به‌وانه‌ي که هاوسه‌ردارن 20% زۆرتر له به‌ر کێشه‌ي ته‌ندرۆستي درێژ به‌رئه‌که‌ون .
ده‌سکه‌وته‌کان هه‌روه‌ها که هاوسه‌رگيري له ته‌مه‌ني زۆر خوار شايه‌ت بۆ پياو چاک نه‌بێت . له‌م توێژينه‌وه‌دا کاتێک ته‌مه‌ني هاوسه‌رگيري له پياواندا له 17 ساڵ ده‌رواته بان بۆ 23 ساڵ ، تووش بوونييان به بێ ئۆقره‌يي درێژ تا 30% که‌م ده‌بێته‌وه .
به پێي وته‌ي ليکۆڵێنه‌ران ، کاتێک پياوێک له 17 ساڵه‌گيدا هاوسه‌رگيري ده‌کات ئه‌گه‌ري ئه‌وه‌يه که ڕێژه‌ي ده‌رس خوێندني له خواره‌وه‌يه . که ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته هۆي مه‌ترسيزينده‌وه‌رناسي سه‌رتري نه‌خۆشي دڵ هاوڕي ده‌بێت . ئه‌م ڕوانگه‌يه زينده‌وه‌رناسيه به کۆمه‌ڵناسي هاوسه‌رگيري هێشتا له قۆناغي سه‌ره‌تاييه و هۆکاري کاريگه‌ري زۆرتر له‌م بواره‌دا هه‌ن که ده‌بێ بناسرێن وه‌کوو ئه‌وه‌ي که پياوان زووتر له ئافره‌تان ده‌مرن ، پياوێک ناته‌ندرۆست ده‌توانێت هاوسه‌رێک بۆ خۆي بدۆزێته‌وه ، له حاڵێکدا ئافره‌تێکي به ساڵاچووي ناته‌ندرۆست شانسێکي که‌متري بۆ په‌يدا کردني هاوسه‌ر هه‌يه . ئه‌م نيسبه‌ت ڕه‌گه‌زيه ناهاوسه‌نگه له ته‌مه‌ني ژووره‌وه نه ته‌نيا له سه‌ر هاوسه‌رگيري کاريگه‌ري هه‌يه به‌ڵکوو ده‌بێته هۆي ئه‌وه که ئافره‌تان ناچار بن زۆرتر ڕۆڵي په‌ره‌ستاريان بۆ هاوسه‌ره‌که‌يان بگرنه ئه‌ستۆ . ئه‌م بابه‌ته‌ش ئه‌توانێت کاريگه‌ري هه‌بێت له سه‌ر ته‌ندرۆستي ئه‌وان . توێژينه پێشينيه‌کان پێشاني داوه چاودێري به ماوه‌ي درێژ له هاوسه‌ري نه‌خۆش به تايبه‌ت له نێو به ساڵاچوان داهاتي نه‌رێني هه‌يه بۆ ته‌ندرۆستي .
وه‌رگێڕ : دۆکتۆر عه‌لي مه‌لائێکه ئاکامي سه‌رسووڕهێنه‌ري لێکۆڵينه‌وه‌ێيکي نوێ
سه‌رچاوه : www.salamatiran.com