چاک‌سازي نييه‌ت
به داخه‌وه زۆر جار ئێمه ده‌بينين له نييه‌ت و ويستي ده‌رووني که‌سه‌کان‌دا به‌دي‌هێناني سامان و سه‌رمايه‌ي زۆرتر و وه‌ده‌س‌هێناني پێشکه‌وتني ماددي له‌م جيانه‌دا زۆر گرنگ‌تر له ڕه‌زامه‌ندي خوا دائه‌نرێت
بنه‌ڕه‌تي چاک‌سازي کۆمه‌ڵگا و هه‌وڵدان بۆ به‌دي‌هێناني تاک و کۆمه‌ڵي باش و ئيمان‌دار ئه‌وه‌يه که له نييه‌تي ئينسانه‌کان‌دا چاک‌سازي بکرێت و هه‌وڵ بده‌ن له نييه‌ت و ويستي خۆيان‌دا به‌رده‌وام ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره له سه‌ره‌وه‌ي هه‌موو ئامانجێکي‌تر دابنێن و ته‌واوي خه‌بات و تێکۆشاني ئه‌وان له ڕێگاي ئه‌وه‌دا بێت که له هه‌موو قۆناغێکي ژياني خۆيان‌دا ڕه‌زامه‌ندي خوا به سه‌رکه‌وتنێکي زۆر گه‌وره بزانن.
به داخه‌وه زۆر جار ئێمه ده‌بينين له نييه‌ت و ويستي ده‌رووني که‌سه‌کان‌دا به‌دي‌هێناني سامان و سه‌رمايه‌ي زۆرتر و وه‌ده‌س‌هێناني پێشکه‌وتني ماددي له‌م جيانه‌دا زۆر گرنگ‌تر له ڕه‌زامه‌ندي خوا دائه‌نرێت و زۆر جار له‌ناو بازنه‌ي ژياني ڕۆژانه‌مان‌دا ئه‌و حه‌قێقه‌ته گه‌وره‌يه فه‌رامۆش ده‌که‌ين که ئێمه زياتر له هه‌ر که‌سێک قه‌رزداري ڕه‌حمه‌ت و گه‌وره‌يي خواي به‌خشنده و ميهره‌بانين.
به داخه‌وه زۆر جار ئێمه ده‌بينين له نييه‌ت و ويستي ده‌رووني که‌سه‌کان‌دا به‌دي‌هێناني سامان و سه‌رمايه‌ي زۆرتر و وه‌ده‌س‌هێناني پێشکه‌وتني ماددي له‌م جيانه‌دا زۆر گرنگ‌تر له ڕه‌زامه‌ندي خوا دائه‌نرێت
ئه‌گه‌ر له نييه‌ت و ويستي ده‌رووني ئێمه‌دا به‌جێ‌هێناني ڕه‌زامه‌ندي ئيلاهي ببێته ڕێگاي ڕوون و ئاشکراي ژيان،ئه‌وا خێر و به‌ره‌که‌ت ده‌که‌وێته ناو هه‌موو بواره‌کاني ژياني ئێمه و به ئاستێک ده‌گه‌ين که نييه‌تي چاکي ئێمه کاريگه‌ري له‌سه‌ر خه‌ڵک دابنێت و متمانه‌مان پێ بکه‌ن و له سێبه‌ري ئه‌و متمانه‌يه‌دا هه‌نگاوي به‌رز هه‌ڵبگرين بۆ به‌دي هێناني ڕه‌زامه‌ندي ئيلاهي. چاک‌سازي له نييه‌ت‌دا له واتاي ڕاسته‌قينه‌ي خۆي‌دا، ئه‌وه‌يه که ئێمه پاداشتي حيلاهي و جه‌زاي ئيلاهي له سه‌ره‌وه‌ي هه‌موو شتێکي‌تردا بزانين و له به‌ر گه‌يشتن به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندي ماددي ئه‌م دونيايه يادي خومان له بير نه‌چێت و نێێه‌تي قازانجي تاکه‌که‌سي نه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي ئيماني خۆمان فيداي نه‌فس بکه‌ين. قورئاني که‌ريم سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: بزانن و وشيار بن که ديني زوڵاڵه له هه‌موو شه‌راکه‌ت و نيفاقێک و ته‌نيا بۆ خودايه. هه‌روه‌ها له شوێنيکي‌تردا ده‌فه‌رمێ: هه‌ندێ له ئينسانه‌کان له ڕێگاي به‌دي‌هێناني ڕيزاي ئيلاهي‌دا گياني خۆيان فيدا ئه‌که‌ن، خوا ميهره‌بان و به‌خشنده‌يه له ده‌رحه‌ق ئه‌م عه‌بدانه‌دا.
رووناک