لاوي پارێزگار
له نێو هه‌ڤاڵاني پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د. خ ) لاوێک هه‌بوو که له نێو خه‌ڵکدا نابانگي ده‌رکردبوو بۆ پاکي و خاوێني له ڕوواڵه‌تدا و که‌س گۆماني نه‌ده‌کرد که ئه‌وه تووشي تاوان ببێت . ڕۆژانه له مزگه‌وت و بازاڕه‌کان ، له گه‌ڵ مۆسڵمانه‌کاندا بوو ، به‌ڵام شه‌وانه له ماڵي خه‌ڵکي دزي ده‌کرد .
جارێکيان خانوێکي دياري کرد ، بۆ ئه‌وه‌ي له کاتي شه‌ودا دزي لێ بکات ، کاتێک هه‌موو شوێنێک تاريک بوو هه‌ستا چوو بۆ ئه‌و ماڵه ، له ديواري ماڵکه چوه نێو ماڵه‌که . ته‌واشاي کرد پڕه له شت و مه‌ک و ئافره‌تێکي لاو و جوانيشي تێدايه که ته‌نيا دانيشتوه . مێرده‌که‌ي مدبوو و خزم و که‌سي نه‌بوو . به ته‌نيا له‌و ماڵه‌دا ده‌ژيا و کاتێکي زۆري خۆي خه‌ريکي نوێژ و خواپه‌رستي بو .
ئه‌و دزه کاتێک ئه‌و ئافره‌ته جوانه‌ي دي ، که‌وته ته‌ماعي ئه‌وه که تووشي تاوان بێت . لاي خۆي گۆتي : " ئه‌مشه‌و شه‌و منه ، هه‌م ماڵي هه‌يه هه‌م جوانه و چێژي لێ ده‌بم! "
دواي ئه‌وه که‌مێ بيري کرد . له ناکاو نوورێکي خوايي دڵي گرته به‌ر و دڵي به نووري هێدايه‌ت ڕووناک بوو . له لاي خۆي گۆتي :
" ئه‌وه من ماڵي ئه‌و ئافره‌تم برد و داوێن پاکي ئه‌وم له نێو برد ، کاتێک مردم چي بکه‌م چي وڵامي خواي گه‌وره بده‌مه‌وه له ڕۆژي سه‌ڵادا ؟ ! "
له کاره‌که‌ي په‌شيمان بوو ، له سه‌ر ديواري خانوه‌که هاته خوار و به سه‌ر شۆڕيه‌وه گه‌ڕاوه بۆ ماڵي خۆي . سبه‌ي ئه‌و شه‌وه ، هات بۆ مزگه‌وت و چوه نێو ڕێزي هه‌ڤاڵاني پێغه‌مبه‌ري ئيسلامه‌وه ( د. خ ) . له‌م کاته‌دا ئافره‌تێکي جوان هات بۆ خزمه‌تي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د. خ ) و گۆتي :
" ئه‌ي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د. خ ) ! ئافره‌تێکي ته‌نيام و خاوه‌ني سه‌روه‌ت و سامان . مێرده‌که‌م له دنيا ده‌رچوه و هيچ که‌سم نيه . شه‌وي ڕابردوو له سه‌ر ديواري خانوه‌که‌م سێبه‌رێکم دي . وابزانم دز بوو ، زۆر ترسام و تا به‌ياني هه‌دام نه‌داوه و بێ‌دار بووم . تکات لێ ده‌که‌م بمده‌يته شوو ، شتێکم ناوێ ؛ چونکوو له ماڵي دنيادا که‌مم نيه . "
له‌م کاته‌دا ، پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د. خ ) ته‌واشاي خه‌ڵکه‌که‌ي کرد . له نێوياندا نێگاێيکي به سۆزي کرده دزه لاوه‌که و بانگي کرد بۆ لاي خۆي . دواي ئه‌وه پرسياري لێ کرد : " هاوسه‌رگيريت کردوه ؟ "
- گۆتي : نا !
- حازري له گه‌ڵ ئه‌م ئافره‌ته‌دا هاوسه‌رگيري بکه‌ي ؟
- ئێوه ده‌زانن .
- پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ( د. خ ) ئافره‌ته‌که‌ي کرده ماره‌ي ئه‌و و فه‌رمووي : "
هه‌سته له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت بڕۆ بۆ ماڵ ! " کۆڕه لاوه‌که هه‌ستا و له گه‌ڵ ژنه‌که‌ي چوو بۆ ماڵي ئه‌و و بۆ سپاسي ئه‌و نێمه‌ته ده‌ستي کرده نزا و خواپه‌ره‌ستي .
ئافره‌ته‌که که زۆر سه‌ري سووڕما بوو له کاري مێرده جوانه‌که‌ي ، پرسياري لێ کرد : " بۆ ئه‌وه‌نده خواپه‌ره‌ستي ده‌که‌يت و نوێژ ده‌خوێنيت ؟ ! "
ئه‌و لاوه‌ش وڵامي داوه :
" ئه‌ي هاوسه‌ره وه‌فاداره‌که‌م ! خواپه‌رستي من بێ هۆ نيه . من هه‌ر ئه‌و دزه‌م که دوێنێ شه‌و هاتم بۆ ماڵه‌که‌ت ، به‌ڵام له به‌ر ڕه‌زامه‌ندي خوا گه‌ڕامۆ . خواي گه‌وره‌ش ، به بۆنه‌ي ئه‌و پارێزگاريه‌ي دوێنێ شه‌وي من ، له ڕێگاي حه‌ڵاڵه‌وه ، تۆي به سامانه‌که‌ته‌وه به من به‌خشي . ده‌ي بۆ شۆکرانه‌ي ئه‌وه شياو نيه به زۆري خه‌ريکي خواپه‌ره‌ستي بم ؟ ! "
ئافره‌ته‌که بزه‌ێيکي کرد و گۆتي : به‌ڵێ ، نوێژ خوێندن گه‌وره‌ترين دياري سپاس و شۆکرانه‌ي خواي گه‌وره‌يه ! "
عێرفان ئيسلامي ، حسه‌ين ئه‌نساريان ، ب 8 ، ل 254 .