• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 360
  • چوار شەممه 27/9/1392
  • رۆژژمێر :

باس له ڕەگەز و ڕەسەني پێغەمبەري خودا(ص)

 

ئيمام سادق(ع) له خوتبەيەکدا سەبارەت به ئەحوال و تايبەتمەنديەکاني پێغەمبەري خودا(ص) ئيمامه پاکەکان(ع) ئاواي فەرموو:گەورەيي گوناخ و کاره ناشيرين و قێزەونەکاني خەڵک نەبوو به بەربەستي سەبر ولەخۆبر دوويي و دڵۆڤاني خودا.تا ئەوه که خۆشەويستترين و بەڕێزترين پێغەمبەري واته: موحەمەد کوڕي عەبدوڵڵا ي بۆ ئەوان هەڵبژارد.پێغەمبەرێک که له دايکبووني له بنەماڵەيەکي خۆشەويست بوو،ەسەني له بنەماڵەيەکي بەخشنده و گەوره بوو,بنەڕەت و ڕەگەزي له هەر چەشنه چەپەليەک بێورەي بوو و باسي تايبەتمەنديەکاني له لاي زانياران نەناسراو نەبوو.پێغەمبەراني پێش له ئەو لە کتێبەکاني خۆياندا، مزگێنيان دابوو بۆ هاتني ئەو حەزرەته و زانياران دانيان نابوو بەوه که تايبەتمەنديگەلێ جواني بوو و زانايان چاويان بڕيبووه ئاکاري بەر چاوي ئەو حەزرەته .

ئەو گيانێکي پاک  و خاوێن کراو بوو که هەرگێز بچووک و سووک نەدەبوو و تاکه کەسێ بوو له خێڵي هاشمي که بێوێنە بوو و تا کە پياوي مەکه بوو که هيچ کەسێ ناگەيشت به پلەي شکۆمەنديي و فەخري ئەو.ئەو حەزرەتە تريفەيەک له حەيا و نەجابەتي ئەوي له خۆ گرتبوو و زۆر بەخشنده بوو و جوامێري له سروشتيدا بوو.

پێغەمبەري خودا(ص) به زينەتي شکۆ و گەورەيي و ئاکاري پێغەمبەري ڕازاووه بوو و به تايبەتمەندي و بيرمەندييەکاني پێغەمبەريي و وەحي تێکە ڵاو تا ئەوەي که ئامراز و موەددەراتي خودايي هەلێکي باشي بۆ ئەو ڕەخساند و حوکمي پتەوي خودايي سەبارەت بو گەيشته ئاکام.لەم کاتەدا قەزاي بێ گەڕانەوەي خودايي پێغەمبەري گەيانده دوايين پله.

هە ئو ممەتي مزگێني هاتني پێغەمبەري خودا(ص) ي به ئوممەتي پاش خۆي دەدا و ئەو تيشکه پيرۆزه له پشت باو کێکەوه بو پشتي باوکێکي تر دەگوازرايەوه و لەم گواسنەوەيه پێوەنديێکي حەرام گەوهەري پيرۆزي پێغەمبەري خودا(ص) ي چەپەڵ نەکرد و لەدايکبووني پيرۆزيدا، له کاتي حەزرەتي ئادم(ع) تا باوکي؛ عەبدوڵڵا (ع) زەماوەنێکي نابەجي ڕووي نەدا.پێغەمبەري خودا(ص) به باشترين خێڵ و له بەڕيزترين ڕەگەز و له بەشەرفترين هۆز و خۆشەويسترين بنەماڵه و پارێزراوترين مناڵداندا هاتە دنيا.ئو حەزرەتە له ئەمنترين داوێنگەلدا پەروەردە بوو. خوداي گەورە ئەوي هەڵبزارده و پەسەندي کرد و بۆ خۆي هەڵيبژارد و کليلەکاني زانستي پێ دا و سەرچاوەکاني لێوڕێژي حيکمەتي پێ بەخشي.

کتێبي سونەتەکاني پێغەمبەر(ص)