• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2235
  • یەكشەممه 15/10/1392
  • رۆژژمێر :

خۆبەخت کردنێکي مەزن

عەلي (ع) ئەو شەوەله ناو جێگاي پێغەمبەري خودا خەوت،پياوەکاني قوڕەيش شەو دەورو بەري ماڵي پێغەمبەريان گەماڕودا ،دەمەو بياني زوو شمشێريان کێشاو هێرشيان برده ناو ماڵي پێغەمبەر له گەڵ ئەو هێرشه عەلي (ع) له ناو جێگاي پێغەمبەر ڕا پەڕي وە ئەويش شمشێري کێشا،قوڕەيش تا ئەو چرکەيە نەخشەکەيان سەد لەسەد به سەر کەوتن ئەزاني،کاتێ چاويان بە عەلي (ع) له ناو جێگاي پێغەمبەر کەوت سەريان لێ شێواو نەيان زاني چي بکەن هێرشيان برد بۆ عەلي(ع) ئەويش لەبرانبەريان ڕاوەستا،پرسياري پێغەمبەريان لێ کرد ، عەلي (ع) بێ  ئاگايي خۆي له ڕوداوه نيشان دا،و هە چي هەوڵيان دا بێ سودد بوو،ئەو شەوه هەر کەس لە جێگاي پێغەمبەر (ص) بخەوتايه ئيحتمالي زيندو بووني سفر بوو.

موفەسسيرين و بێژەران هەموو يان لە سەر ئەو باوەڕن و يەک قسەن که ئەو ئايەتە لەباره خۆبەختکردني مەزني عەلي(ع) دابەزيوه که له شەوي نوستن و مانەوه (ليله المبيت) له ناو جێگاي پێغەمبەري خوا خەوتبوو.

بەڵام ئەو بۆ عەلي (ع) شەوي يەکەمي نەبوو که لەناو جێگاي پێغەمبەري (ص) بخەوێ بەڵکو له دۆڵي ئەبو تاليب که موسڵمانەکان ماوەي سێ ساڵ له گەماڕوي قوڕەيشدا بوون، پێغەمبەر (ص) هەر شەو جێگاي خۆي ئەگۆڕي وەعەلي(ع) له ناو جێگاکەي ئەخوت،وە خۆي ئەکرده قەڵغان بۆ پاراستني پێغەمبەر(ص) و ڕوبەڕو بوونەوەي خەتەر،خواي گەورا ئەم جۆرە خۆ بەختکردنه بەم جۆره باس ئەکات وه ئەفەرموێ:«وه هەندێ کە گياني خۆي بۆ ڕەزاي خوا ئەفرۆشێ وە خوا سەبارەت به بەندەکاني خۆي دلۆ ڤانه»

موفەسسيرين و بێژەران هەموو يان لە سەر ئەو باوەڕن و يەک قسەن که ئەو ئايەتە لەباره خۆبەختکردني مەزني عەلي(ع) دابەزيوه که له شەوي نوستن و مانەوه (ليله المبيت) له ناو جێگاي پێغەمبەري خوا خەوتبوو.

عەلي (ع) له وەتو فەرمودەکاني خۆيدا له باره پيلاني قوڕەش له بارودۆخي خەتەري ئەو شەوه بەم جۆره ێەفەرمويه:"...پێغەمبەر (ص) پێي فەرمووم تا لەناو جێگاکە بخەوم وه گياني خۆم بکەمه قوربانب بۆي، خێرا قەوڵم کرد،وه خۆشحاڵ بووم که له پێناوي ئەو دا ئەکوژرێم ، پێغەمبەر (ص) ڕۆي و منيش له ناو جێگاکەي خەوتم,پياواني چەک بە دستي قوڕەيش دڵنيا بوون که ئەمه پێغەمبەرەو ئەي کوژن هێرشيان هێنا ئەو ژوورەي که من تيايدا له جێگاي پێغەمبەر(ص) خەوتبووم خێرا ڕا پەريم و شەمشير به دەست له برانبەريان ڕاوەستام،وه له خۆم ديفاعم کرد، هەروەکو چۆن خوا،زاني بەو جۆره خەڵکيش ئاگادار بوون".

کتێبي مێژووي ئيسلام-نوسەر مهدي پێشوايي