چه‌ن خاڵ بۆ رێكه‌وتن له‌ناو ژياني بنه‌ماڵه‌دا
به‌داخه‌وه كاتێك ژنومێرد ژيانيهاوبهشي خۆيان پێكه‌وه ده‌س پێئهكهن، هيچ جۆره زانيارييه‌كيان سه‌باره‌ت به‌ئه‌خلاق‌و ره‌فتارو ياساو رێسا‌و خاڵهكاني هێزولاوازي يهكترهوه نييه. لهدهساڵي رابردوودا زۆرترين رێژه‌و ئهژماري ته‌ڵاق لهئامريكادا رووي داوه. به‌ڵام نابێ وابيربكهينهوه كه‌ئه‌م قهيرانوكێشهيه ته‌نيا پێوه‌ندي بهدونياي رۆژئاواوه هه‌يه.
به‌داخه‌وه كاتێك ژنومێرد ژيانيهاوبهشي خۆيان پێكه‌وه ده‌س پێئهكهن، هيچ جۆره زانيارييه‌كيان سه‌باره‌ت به‌ئه‌خلاق‌و ره‌فتارو ياساو رێسا‌و خاڵهكاني هێزولاوازي يهكترهوه نييه. لهدهساڵي رابردوودا زۆرترين رێژه‌و ئهژماري ته‌ڵاق لهئامريكادا رووي داوه. به‌ڵام نابێ وابيربكهينهوه كه‌ئه‌م قهيرانوكێشهيه ته‌نيا پێوه‌ندي بهدونياي رۆژئاواوه هه‌يه.
ئێمه هه‌وڵ ئهدهين له‌م وتاره‌دا باسي رهفتارهكاني نێوان ژنوپياو بكه‌ين وا لهوهختي ئاڵۆزيو قهيراندا دێنه ئاراوه‌و زۆرجار تهڵاقو جيابوونهوه پێوه‌ندي به‌م شتانه‌وه هه‌يه.
دهستهيك لهزانيارانو پسپۆرِهكاني ژياني بنه‌ماڵه هاتوونو له‌سه‌ر دووده‌سته له ژنوپياوهكان لێكۆڵينه‌وه‌يان كردووه. دهستهيهك كه ژياني هاوبهشيان زۆر باشه‌و دهستهيكيتر كه ژيانيان تووشي كێشه‌و قه‌يرانه. يه‌كێك له‌و كه‌سانه وا پێشرهوي ئه‌م جۆره لێكۆڵينهوانهيه دوكتور هاواردواكمهنه. ئه‌و كتێبێكي هه‌يه به‌م ناوه:ئێمه سه‌رده‌كه‌وين، ناسيني ئه‌خلاقي هاوسه‌ره‌كان. ئه‌م كتێبه ده‌سكه‌وتي چالاكي‌و لێكۆڵينه‌وه‌ي دوكتور هاوارد واكمهنو دوكتور كاليفردناتسويسه. له‌م وتاره‌دا چه‌ن خاڵ لهكتێبهكهي ئه‌وان ئهخهينه به‌رچاو.
زانيني ئه‌م شتانه ئه‌بێته هۆي ئه‌وه‌ي كه‌ئێوه بتوانن لهبارودۆخي دژوار‌و نائاساييدا برِياري گونجاو بكرن.
1- ههرپێوهندييهك خهزێنهيكه پرِ لهئومێدو هيوا. لێكۆڵينه‌وه‌كاني ئێمه، ئه‌و راستييه ئاشكرا ئه‌كه‌ن كهخراپترينو ناخۆشترين شهرِهكان بهنييهتي خهيرهوه ده‌سپێ ئه‌كات. ئه‌م نييهته چاكه‌و جوانانه ئه‌توانن لهراستيدا هه‌وێني باش‌ترين ئومێد‌و هيواكان بتوانن كهوايه هه‌وڵ بده‌ن به‌باشي كه‌ڵكيان لێوه‌ربگرن.
2- لێكۆڵينه‌وه‌كاني ئێمه دووشت ئاشكرا ئه‌كه‌ن.يه‌كه‌م: تێگه‌يشتن لهجياوازي نێوان ژن‌و مێرده سهركهتووهكانوژنو مێرده بنكهوتووهكان كارێكي ساده‌و ئاسانه. دووهه‌م: زۆرجياوازي گرنگ له‌نێوان ژن‌و مێردهكانداههيه كه‌ئه‌توانن بهلێبوردنو چاوپۆشي نزيكيان ببنه‌وه.
ئێمه سروشت‌و كهسايهتيمان به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت ديسانه‌وه پێمانوايه ئه‌بێ هاوسه‌ره‌كه‌مان بۆ گۆرِين ههنگاوههڵبگرن نه‌ك خودي ئێمه. ئێمه زۆرجار نازانينكهوشيارو ئاگاداريههڵسو كهوتي هاوسه‌ره‌كه‌مان نينو تووشي ناهومێدي ئه‌بين. به‌ڵام چاوهرِوانين ئه‌و تووشي گۆرِان بێت‌و هه‌مووشتێك به‌ره‌و چاكه برِوات. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م شته بزانين كهسهركهوتني ئێمه ئه‌و وهختهيه كهبتوانين ئاڵ‌و گۆرِي بنه‌ره‌تي له‌خۆماندا بهدي بێنينو بتوانين له‌گه‌ڵ هاوسهرهكهماندا پێوه‌ندي باش دابمه‌زرێنين.
- له پێوه‌ندي گرتن له‌گه‌ڵ هاوسهرهكهتاندالهوشهي جوان‌و پرِله خۆشه‌ويستي كه‌ڵك وه‌ربگرن. دياره برِێك له‌و وشه‌گه‌له ئه‌كرێ نهێني نێوان ئێوه بێت.
- له‌كاتي پياسه كردن‌دا ده‌ستي هاوسه‌ره‌كه‌تان بگرن‌و پێكه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
- - له‌كاتي توورِهبووندا وشهيناشيرينو ناله‌بار مه‌هێننه سه‌رزار. له‌وانه‌يه دواتر له‌و وشه‌گه‌له پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و نه‌توانن كاريگه‌ري نالهباريان بسرِنهوه.
3- ئه‌و شته والهنێوان هاوسه‌ره‌كاندا شهرِ دێنێته ئاراوه كێشه‌و گرفت نييه به‌ڵكوو كێشه، چۆنيه‌تي نزيك بوونهوهيانه سه‌باره‌ت بهگرفتهكانيان. زۆرجار هاوسه‌ره‌كان پێيان وايه ناكۆكيو شهرِهكانيان به‌بۆنه‌ي جياوازييهكانيانهوه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. زۆرجار بيستوومانه كههاوسهرێك ئه‌ڵێ: من حه‌زم لهپياسهكردنه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م حه‌ز ئه‌كات له‌ماڵ بێت، من حه‌زم لهزووخهوتنه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌م حهزئهكات شهونخوني بچێژێ، ئهوايه ئێمه بۆيه‌ك نابينو جياوازي بنهرِهتيمان هه‌يه.
ئێمه پێمانوايه ئه‌م قسه‌گه‌له تهنياو ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌يه كه‌ژن يانپياو ته‌واوي تاوانه‌كه بخاته سه‌ر ئه‌ستۆي هاوسهرهكهيو خۆي به‌بێتاوان له‌قه‌ڵه‌م بدات.
به‌ڵام ئه‌و ژنومێردانه واژيانيهاوبهشي سه‌ركه‌وتوانه‌و پرِلهشاديو خۆشييانههيه، خاوه‌ن هێزوتوانايهكي زۆرن لهبيستندا. واتا كارامه‌ن لهژنهفتني قسه‌ي يهكتردا. ئه‌م جۆره هاوسه‌رانه بۆ يهكترين دۆست‌و هاورِێن نه‌ك داوهروقازي.
4- ژنوپياو لهشهرِو ناكۆكييهكانياندا لهچهكي جۆراوجۆر كه‌ڵ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام برينو ئازارهكانيان وه‌كوو يهكوايه.
كاتێك ژن‌و مێرد هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كێشه‌و گرفتي نێوان خۆيان بدۆزنه‌وه، له‌جياتي ئه‌وه‌ي بير لهئامانجو حه‌زه هاوبه‌شه‌كانيان بكه‌نه‌وه، له‌وه ده‌هزرن كهچلۆن چه‌كه‌كانيان به‌كاربێنن. ئێمه له‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌دا زانيمان ژن‌و مێرد زۆرجار له‌باس‌و بابه‌تي جياوازييهكاني نێوان خۆاينو هاوسهرهكهياندا به‌هه‌ڵه ده‌چن.
5- به‌پێچه‌وانه‌ي ئهوهزره كۆن‌و سوننهتييه كه ئه‌ڵێ پياوان ناتوانن پێوه‌ندي سهميمي دابمهزرێننو ژنان حه‌ز لهكاردانهوهي تونديو تێژي ئه‌كه‌ن، هه‌ردوو ره‌گه‌ز لهراستيدا بۆداناني پێوهنديگهرمو سهميمانه جياوازييهكي ئه‌وتۆيان نييه.
له‌به‌ر زۆر هۆكاري بايۆلوژيو فه‌رهه‌نگي، پياوان بۆ كونترِۆڵي تونيو تيژي دژواري زۆر ئه‌كێشن به‌ڵام ژنان له‌به‌رامبه‌ر پێوه‌ندي ساردوسرِيعاتيفيداتووشي سهختيو دژواري ده‌بن. خه‌ڵكي ئه‌بێ له‌جياتي ئه‌وه‌ي به‌رده‌وام بۆ بهچنگخستني پێوهنديباش بۆجاري چه‌ندم ژياني هاوبه‌ش ده‌سپێبكه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له‌كاتي توورهبووندا ورياي قسه‌و ههڵسو كهوتي خۆيان بن.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ي ژن‌و پياوهكان له‌سه‌ره‌تاي ژيانيهاوبهشياندا نازانن كهچلۆن نزيكي كێشه‌و دهمهقرِهو گرفته‌كان ببنه‌وه،هه‌ر بۆيه بهراشكاويو بهشێوهيراستهوخۆ يه‌كتر ئه‌ده‌نه به‌ر رهشهباي ته‌شه‌رو ره‌خنه‌و دڵي يه‌كتر ده‌شكێنن.
خۆشه‌ويستي له‌راده‌به‌ر يان ههڵسوكهوتيژيرانه له‌به‌رامبه‌ر منداڵاندا؟
هه‌وڵ بده‌ن منداڵانتان به‌خۆتانه‌وه گرێ بده‌ن. نا. پێتانه وانهبێتههڵهيه. پێوه‌ندي داري رۆحيو عاتيفي منداڵ‌و باوك‌و دايك شتێكه‌و نووزن بارهێناني منداڵ شتێكيتره. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌يك منداڵه‌كه‌تان په‌روه‌رده بكه‌ن كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي منداڵيه‌وه پێوه‌ندي پته‌وي به‌خۆتانه‌وه بێت، له‌داهاتوودا ئه‌بێته مرۆڤێكي خوازيارو هۆگري بنه‌ماڵه‌و كه‌سێكي خاوه‌ن هه‌ستي بهرپرسياربوون.
كاتێك كه‌ئێمه باسي بنه‌ماكاني په‌روه‌رده‌ي منداڵان ئه‌كه‌ين، لهراستيدا مه‌به‌ستمان ئه‌و ههڵسوكهوتو رهفتارانهيه وا له‌ته‌مه‌ني دووساڵانهوه بۆ منداڵانمان ئاشكراي ئه‌كه‌ين