خه‌سار و مه‌ترسي‌يه‌کاني ناهومێدي
له قورئاني که‌ريم و له سووره‌ي (يوسف)دا هاتووه: جگه‌ل له تاقمي کافره‌کان، که‌س له ڕه‌حمه‌تي خوا ناهومێد نابێت.
هيوا و هومێد له گه‌وره‌ترين چه‌ک و قه‌ڵغانه‌کاني مرۆڤي دين‌دار و ئيمان‌داره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر کێشه و گرفته گه‌وره و بچووکه‌کاني ژيان‌دا. ئه‌و که‌سه وا له‌م سامان و سه‌رمايه گه‌وره‌يه بێ‌به‌ش ببێت ئيمکانێکي مه‌زن و بێ وێنه له ده‌ستي ئه‌چێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ر گرفتێک‌دا تووشي ترس و ناهومێدي زۆر مه‌زن ده‌بێت و ناتوانێ به سه‌ر گرفته‌کاني ژيانهدا سه‌ربکه‌وێت.
له قورئاني که‌ريم و له سووره‌ي (يوسف)دا هاتووه: جگه‌ل له تاقمي کافره‌کان، که‌س له ڕه‌حمه‌تي خوا ناهومێد نابێت.
حه‌زره‌تي ئيمام‌ڕه‌زا دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: دووري بکه‌ن له دوو تاواني زۆر گه‌وره، يه‌که‌ميان: ناهومێدبوون له ڕه‌حمه‌تي خواي ميهره‌بان و دووهه‌ميان: ئه‌وه‌يه خۆت له سزاي خوا دوور ببيني.
له قورئاني که‌ريم و له سووره‌ي (يوسف)دا هاتووه: جگه‌ل له تاقمي کافره‌کان، که‌س له ڕه‌حمه‌تي خوا ناهومێد نابێت.
هه‌روه‌ها له سووره‌ي (حجرات)دا هاتووه: جيا له لاده‌ران، کي له ڕه‌حمه‌تي خوا ناهومێد ده‌بێت؟
به پێي ئه‌م حه‌ديس و ئاياته جوان و به بايه‌خانه ناهومێدي و نه‌ماني هيوا و ئومێد، وه‌کوو سووچ و تاواني گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دريت و به‌رده‌وام بانگ له مرۆڤي دينهدار و ئيمان‌دار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ي ئوميد و هيواي خۆي ون نه‌کات و له هه‌موو قۆناغێکي ژياني خۆي‌دا بڕواي به پشتيواني و يارمه‌تي و ڕه‌حمه‌تي ئيلاهي بێت.
دياره ئه‌و که‌سه وا له ناو ژيان‌دا تووشي ڕه‌ش‌بيني و ناهومێدي هاتووه وه‌کوو نه‌خۆشێکي ده‌رووني، ئه‌نجامي هه‌موو شتێک و کۆتايي هه‌موو کارێک به خراپ و شکست ده‌زانێت و هه‌ر له به‌ر ئه‌م حاڵه‌ش، مه‌يل و وره‌ي ئه‌وه‌ي نامێنێت ده‌س بداته کار و هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت بۆ خزمه‌ت و ئاوه‌داني. هه‌ر بۆيه ده‌بي ئه‌م ڕاستي‌يه قبوڵ بکه‌ين که نه‌ماني هيوا و هوميد خه‌ساري زۆر گه‌وره به‌دواي خۆي‌دا دێنێ وله سه‌ر ته‌واوي ئاقاره‌کاني ژياني تاکه‌که‌س و بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا کاريگه‌ري خراپ داده‌نێت.
ئه‌و که‌سه وا بڕواي به هيوا و هومێد و ئيماني به ڕه‌حمه‌تي ئيلاهي نه‌ماوه، ناتوانێ باري به‌رپرسياريه‌تي له ئه‌ستۆ بگرێت.
مرۆڤي خاوه‌ن هومێد و هيوا ده‌س بداته هه‌ر کارێک چاوه‌ڕواني به‌خشين و ڕه‌حمه‌تي خوايه و له هه‌موو کار و هه‌موو هه‌نگاوێک‌دا خواي گه‌وره به يارمه‌تي‌ده‌ر و سه‌رچاوه‌ي هێز و هه‌ناو و وره‌ي خۆي ده‌زانێت.