کاريگه‌ري ڕووي خۆش
يه‌کێک له سود و قازانجه به‌نرخه‌کاني‌تري ڕووي خۆش و کاريگه‌ري ڕووي خۆش ئه‌وه‌يه که براي ديني ئێمه به ڕووگه‌شي و به‌و وره‌يه که ئێمه پێي ئه‌به‌خشين، ده‌توانێ باش‌تر له به‌رامبه‌ر کێشه‌کاني ژيان‌دا به‌رگه بگرێت
ئه‌و که‌سانه وا به ڕووخۆشي و پێکه‌نين و شادي‌يه‌وه له ژيان نزيک ئه‌بنه‌وه، کێشه و گرفته‌کانيان که‌متره و جيا له‌وه‌ش ده‌توانن له چاره‌سه‌ري کێشه و قه‌يرانه گه‌وره و بچووکه‌کاني که‌ساني ده‌وروبه‌ريان‌دا ده‌ورێکي چالاکيان بێت.به گشتي هێز و وزه‌يه‌کي تايبه‌تي له ڕووخۆشي‌دا هه‌يه که ده‌توانێ له ماوه‌يه‌کي کورت‌دا خه‌م و که‌سه‌ر له مه‌يدان و گۆڕه‌پاني ژيان وه ده‌ر بنێت و دۆخێکي باش‌تر بۆ ژياني ئێمه به دي بێنێ.
يه‌کێک له سود و قازانجه به‌نرخه‌کاني‌تري ڕووي خۆش و کاريگه‌ري ڕووي خۆش ئه‌وه‌يه که براي ديني ئێمه به ڕووگه‌شي و به‌و وره‌يه که ئێمه پێي ئه‌به‌خشين، ده‌توانێ باش‌تر له به‌رامبه‌ر کێشه‌کاني ژيان‌دا به‌رگه بگرێت
دياره ئێمه له به‌رامبه‌ر گرفت و چه‌ڵه‌مه‌کاني ژيان‌دا به گوێره‌ي تايبه‌تمه‌ندي‌يه جياوازه‌کاني خۆمان‌دا وڵام‌دانه‌وه‌و کاردانه‌وه‌ي تايبه‌ت به خۆمان هه‌يه. ئێمه ده‌بينين که‌سيک له به‌رامبه‌ر کاره‌ساتێک وه‌کو مه‌رگي خۆشه‌ويستان‌دا، ده‌ڕواته ناو خه‌م و پاژاره‌يه‌کي زۆر قووڵ و هه‌مو بوارێکي ژياني خۆي به‌ر ئه‌دات، که چي که‌سێکي‌تر له به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا دواي ماوه‌يه‌کي کورت ڕا دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕه‌واتي ئاسايي ژياني خۆي. ئه‌بينين که‌سێک له به‌رامبه‌ر شکست و بن‌که‌وتني ماڵي و ئابوري‌دا به قوڵايي خه‌مۆکي و په‌ژاره‌دا ڕۆ ده‌چێت و که‌سێکي‌تر هه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا به هێز و وزه‌يه‌کي زۆرتره‌وه دێته مه‌يدان و کێشه‌ي ماددي چاره‌سه‌ر ده‌کات. يه‌کێک له ڕاز و نهێني‌يه‌کاني ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌دايه که ئێمه له به‌رامبه‌ر ژيان و جيهان و هه‌ستي‌دا چه‌نده به ڕووخۆشي‌يه‌وه نزيک ده‌بينه‌وه. له ڕاستي‌دا کاريگه‌ري ڕووي خۆش، هێنده زۆر و به‌هێزه که ده‌توانێ وه‌کو يه‌کێک گرنگ‌ترين بنه‌ماکاني ژيان چاوي لتي بکرێت.
جيا له‌م خاڵانه که باسيان لێ کرا، يه‌کێک له سود و قازانجه به‌نرخه‌کاني‌تري ڕووي خۆش و کاريگه‌ري ڕووي خۆش ئه‌وه‌يه که براي ديني ئێمه به ڕووگه‌شي و به‌و وره‌يه که ئێمه پێي ئه‌به‌خشين، ده‌توانێ باش‌تر له به‌رامبه‌ر کێشه‌کاني ژيان‌دا به‌رگه بگرێت. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته حه‌زره‌تي ئيمام باقر سڵاوي خواي لێ بێت ده‌فه‌رمێ: ئه‌و بزه‌يه وا له سه‌ر روخساري تۆيه، چاکه‌يه له ده‌رحه‌ق براي ديني تۆدا.
سایتی رووناک