10 ياساي بنه‌ڕه‌تي په‌روه‌رده کردن
ئه‌م 10 ياساي په‌روه‌رده کردنه گرنگتري بنه‌ماکاني په‌روه‌رده کردنن که زۆرتري کار ئامهێيان هه‌يه و له زۆربه‌ي جێگاکاندا ده‌گۆنجێن .
باوک و منداڵ
1- تاريف کردن و پاداشت : چاکترين پاداشت بۆ منداڵ تاريف کردن ، خاسه گۆتن ئافه‌رم وتن و ئه‌ويني ئێوه‌يه .
به کارهێناني وهسائێلي ياري و خواردني جۆرا و جۆر بۆ پاداشتي منداڵ زۆر پێويست نيه . شايه‌ت که‌ڵک وه‌رگرتن له تابلۆوێکي ساکار که له‌نێويدا چاکيهکان و کرده‌وه چاکهکاني منداڵهکهتاني تێدا بنووسن و به يه‌ک ئه‌ستێره پاداشتي بده‌ن ، کاريگه‌رترين هاندان بێت .
2- به‌رده‌وامي : کاتێ پێره‌و و ياساێيک بۆ منداڵه‌که‌تان داده‌نێن ، نابێ به ئاساني بيگۆڕن .
زۆر جار دايک و باب له ماڵه‌وه بۆ ئۆقره‌ي ماڵ وه يان کۆتايي هێنان به گيرياني منداڵ ، ياساکان ده‌شکێنن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ياساێيکتان دياري کرد ، هيچ که‌س ( هاوسه‌ره‌که‌تان ، دايه گه‌وره وه حه‌تا خۆتان ) نابێ هه‌ڵي وه‌شێنن و ده‌بێ هه‌مووتان ڕێزي بۆ دابنێن . ياسا کاتێ ياسايه که هه‌موو سه‌رنجي پێ بده‌ن و فه‌رمان بهرداري بن . ئه‌گه‌ر له کۆمهڵگي ئه‌مڕۆي ئێمه سه‌رنج دان به ياسا جێي نه‌گرتوه هۆکاره‌که‌ي ئه‌وه‌يه که دايک و باب ياساي شاياويان دياري نه‌کردوه و ئهوانهيان ژێر پێ خستوه .
3- داناني شێوازێکي دياري کراو : نه‌زم و شێوازێکي دياري کراو له ماڵدا دابنێن . گرنگترن بنه‌ما له داناني شێوازێکي دياري کراو له ژياندا ؛ دياري کردني ڕيک و پێکي کاتي خه‌وتن ، هه‌ڵسان و نان خواردنه . کاتێک شێوازێکي دياري کراو له ژياندا دابنێن ، ته‌نيا له کاتێکي تايبه‌ت وه‌کوو ئۆغر کردن و نه‌خۆشي ده‌توانن که‌مێ ئه‌م لاو ئه‌م لاي پێ بکه‌ن .
په‌روه‌رده کردني درۆست ته‌نيا به نه‌زم و ڕێک و پێکي ئه‌کرێت به‌ڵام ئه‌وه ته‌نيا تايبه‌تي مناڵهکهي ئێوه نيه به‌ڵکوو هه‌موو ئه‌نداماني بنه‌ماڵه ده‌بێ ڕێک و پێک بن بۆ ئه‌وه‌ي منداڵه‌که‌تان ژيانێکي ڕێک و پێکي هه‌بێت و بتوانێ درۆست په‌روه‌رده بێ . داناني شێوازێکي دياري کراو ، چوار چێوهي پێڕهوهي بنه‌ماڵه‌يه و ده‌بێ بيپارێزن به‌ڵام نابێ زێده ڕه‌وي بکه‌ن و ژيرانه نه‌رم و نيان بن چونکوو بێ گۆمان ماڵ پادگان نيه .
4- سنوور و هێڵه سووره‌کان : منداڵه‌کان ده‌بێ به ڕووني و به ته‌واوي له گه‌ڵ سنوور و هێڵه سووره‌کان ئاشنا بن و بزانن چ کارێک قه‌بووڵه و چ کارێک قه‌بووڵ نيه . به داناني سنوور و هێڵه سووره‌کان بۆ منداڵه‌کانتان دياري ئه‌که‌ن ، که چاوه‌ڕواني ئێوه له‌وان چيه و سنووري ئازادي کرده‌وه‌ي ئه‌وان تا کوێيه .
خوێن سه‌رد و خۆڕاگر بن . بێ گۆمان بڕياري کۆتايي ئێوه‌ي دايک و باب ئه‌يده‌ن . نافهرمانيهکان نابێ به هاوار و تووڕه‌يي وڵام بده‌ن ، هه‌روه‌ها مهێڵن منداڵه‌کانتان به ئاساني تووڕه‌تان بکه‌ن .
5- نه‌زم : پاراستني سنوور و هێڵه سووره‌کان به داناني نه‌زم ئه‌کرێت و نه‌زم واته چاودێري بێ گۆڕان و دادوه‌رانه . بۆ پێک هێناني نه‌زم چه‌ند ڕێگا هه‌يه وه‌کوو بڕشت و سوور بوون له قسه کردندا يان ههڕهشهێيکي ساکار به ته‌کان داني په‌نجه‌ي ده‌ست ، به‌ڵام خاڵي زۆر گرنگ ئه‌وه‌يه هيچ کات نابێ به تۆندي و ته‌مێ کردن نه‌زم دابنێن .
6- ئاگادار کردنه‌وه‌کان : ئاگادار کردنه‌وه دوو جۆرن . له ئاگادار کردنه‌وه‌ي جۆري يه‌که‌م پێڕهوي ڕۆژي دوايي به ئاگاداري منداڵ دهگهينيت . بۆ نموونه ئاگاداري ده‌که‌يت که ده‌بێ زوو ئاماده‌ي ڕۆيشتن بۆ خه‌وتن بێت يان تا جه‌ن چرکهي تر نان و خوان ئاماده ده‌بێت . له ئاگادار کردنه‌وه‌ي جۆري دوه‌م کرده‌وه ناشايستهکاني منداڵه‌که‌تان پێێ ڕادهگهينن ، له ڕاستيدا هه‌لي ئه‌وه‌ي پێ ئهدهي که کردهوهکهي چاک بکات .
7- چاوهڕوانيهکان : باشتره به منداڵه‌که‌تان بڵێن که چ چاوهڕوانێيکتان له‌و هه‌يه و چ کرده‌وه‌ي په‌سه‌ن ده‌که‌ن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، سه‌باره‌ت به چاوهڕوانيهکانتان قسه‌ي له گه‌ڵ بکه‌ن به‌ڵام زۆر له سه‌ري مه‌چن ، و به شوێن به‌ڵگه هێنان مه‌بن تاکوو به‌به‌ته‌که بۆي سه‌خت نه‌بێ ته‌نيا خاڵي سه‌ره‌کي به ساکارترين شێوه بۆي بڵێن . له بيرتان نه‌چێت ؛ قسه‌کانتان به پێي ته‌مه‌ني منداڵه‌که‌تان بێت و پرسياري لێ بکه‌ن که ئايا ده‌زانێ بۆچ ئه‌و چاوهڕوانێيهت له‌و هه‌يه يان نا ، بۆ ئه‌وه‌ي هێدي هێدي نهزمي مه‌به‌ستي ئێوه وه‌ربگرێت .
8- سنووردارێتي : خۆراگر بن و له سه‌ر خۆ . بێ گۆمان بڕياري کۆتايي ئێوه‌ي دايک و باب ئه‌يده‌ن . نافهرمانيهکان نابێ به هاوار و تووڕه‌يي وڵام بده‌ن ، هه‌روه‌ها مهێڵن منداڵه‌کانتان به ئاساني تووڕه‌تان بکه‌ن و ياري به ميشکتان بکه‌ن .
9- هه‌ست به به‌رپرسايه‌تي : منداڵ بێ گۆمان ڕۆژێک گه‌وره ده‌بێت که وابوو بێڵن با گه‌وره بن ، ڕێگايان پێ بده‌ن به خۆيان کاره بچووکه‌کاني خۆيان بکه‌ن و سه‌رکه‌وتني هه‌ر چه‌نده بچووک به ده‌س بێنن بۆ ئه‌وه‌ي متمانه به خۆيان بکه‌ن و تواناي ژيان و توانا کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان له ده‌رووني ئه‌واندا به‌هيز ببێت . به‌ڵام وهبيرتان دێنم که ده‌بێ جاوهڕواني ئێوه له منداڵتان ده‌بێ شياو بێ له گه‌ڵ ته‌مه‌ني ئه‌ودا ، ئينا له جياتي ئه‌وه‌ي سه‌رکه‌وتني فێر بکه‌ن دۆڕاندني فێر ده‌که‌ن .
10- ئاسووده‌يي خه‌ياڵ و ئۆقره : کاتي تايبه‌ت بۆ ته‌واوي بنه‌ماڵه ( حه‌تا خۆتان ) زۆر گرنگه . جگه له‌وه ده‌بێ بزانن که چيرۆک گۆتن و باوه‌ش کردني منداڵ ، ڕێگاي شياون بۆ هێمن کردني ئه‌و .
به هۆي ئه‌وه‌وه که سه‌رنج دان تێکڵاوێکه له په‌سه‌ن کردني وتهيي و نا وتهيي ، ئه‌نداماني بنه‌ماڵه ده‌بێ له ڕێگاي وته و کرده‌وه ، يه‌کتري له‌وه دڵنيا بکه‌ن که بۆ يه‌کتري گرنگ و خۆشه‌ويستن وه ئه‌م ياساش ته‌نيا بۆ منداڵ نابێت به‌ڵکوو بۆ ئێوه و هاوسهرهکهشتان ده‌بێت .
زه‌هرا سادات ته‌باته‌بايي
به‌شي بنه‌ماڵه‌ي ئێراني تێبيان
سه‌رچاوه : کتێبي مادر کافي