موعجيزه‌ي جياوازيي ڕه‌نگه‌كان
ئايا ڕه‌نگه‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ژيانمان هه‌يه؟ چۆن ده‌كرێت ژيانمان به به‌كارهێناني ڕه‌نگه‌كان بگۆڕين؟ بۆچي خواي گه‌وره ڕه‌نگي سه‌وزي بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵبژاردووه؟ بۆچي ڕه‌نگي ڕه‌شي بۆ دۆزه‌خ هه‌ڵبژاردووه؟ ئايا موعجيزه‌يه‌ك هه‌يه؟ با بخوێنينه‌وه.....
نيشانه‌و به‌ڵگه‌ي زۆر به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕده‌بن و لێي غافڵه‌و وهه‌ستي پێناكات، يه‌كێك له موعجيزه‌كان ڕه‌نگه‌كانن، كه خواي گه‌وره بۆي ده‌سته‌به‌ركردووين. زانايان چ شتێكي نوێيان له جيهاني ڕه‌نگه‌كاندا دۆزيوه‌ته‌وه‌و قورئاني پيرۆز چۆن ئاماژه‌ي به‌وه‌داوه؟ خواي گه‌وره ده‌فه‌رمورێت: (وَمِنْ آَيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِلْعَالِمِينَ) [الروم: 22].(يه‌كێكي ديكه له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كاني به‌ديهێناني ئاسمانه‌كان‌و زه‌وي و جياوازيي زمان و ڕه‌نگتانه، به‌ڕاستي له‌م ديارده‌يه‌دا به‌ڵگه‌و نيشانه‌ي تێدايه بۆ زانايان و شاره‌زايان)، ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه جه‌حت له‌سه‌ر بووني موعجيزه له ڕه‌نگه‌كاندا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پێويسته بيريان لێبكه‌ينه‌وه و يادو زيكري خواي گه‌وره بكه‌ينه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ي باوه‌ڕو خۆبه‌خشينمان به‌م به‌ديهێنه‌ره گه‌وره‌يه زيادبكان.
ڕه‌نگ چييه؟
هه‌موو ئه‌و ڕه‌نگانه‌ي ده‌يانبينن، له بنچينه‌دا يه‌كه، بريتييه له ڕووناكييه‌ك كه چاومان پێي كاريگه‌رده‌بێت، هه‌ر ڕه‌نگێك له‌ره‌يه‌كي دياريكراوي هه‌يه، له ميهره‌باني خواي گه‌وره‌يه به ئێمه كه چاوه‌كاني وا بۆ خه‌لقكردوين هه‌موو له‌ره‌كاني ده‌وروبه‌رمان نابينين! ، ته‌نها به‌شێكي كه‌مي لێده‌بينين، ئه‌ويش شه‌به‌نگه‌خۆر(په‌لكه‌زێڕينه)بينراوه‌كه‌يه. ئه‌گه‌ر ڕه‌نگه‌كانمان هێماكرد به درێژيي شه‌پۆله‌كانيان، ئه‌وا مرۆڤ ته‌نها ئه‌و ڕه‌نگانه ده‌بينێن، كه شه‌پۆليان له 400 نانومتر بۆ 700 نانومه‌تره
( نانومتر به‌شێكه له بليۆني مه‌ترێك- واته ئه‌گه‌ر مه‌ترێك دابه‌ش بكه‌ين بۆ يه‌ك بليۆن به‌ش ئه‌وا نانومه‌تر به‌شێكه له‌و بليۆن به‌شه).
كاتێك ئه‌و تيشكه ڕووناكييه ده‌كه‌وێته سه‌ر مادده‌يه‌ك ئه‌وا سپي ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ي ئه‌وه‌يه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان ده‌داته‌وه‌و هيچي لێ هه‌ڵنامژێت، ئه‌گه‌ر مادده‌يه‌كي ڕه‌شمان بيني واتاي ئه‌وه‌يه، كه هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت و هيچي لێ په‌رچناداته‌وه، به‌ڵام مادده‌ي سوور هه‌موو ڕه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌مژێت ته‌نها سوور نه‌بێت په‌رچيده‌داته‌وه بۆمان و به‌م شێوه‌يه به سووريي ده‌يبينين و به‌هه‌مان شێوه ....
ئه‌و ڕووناكييه‌ي ده‌يبينين بريتييه له شه‌پۆل، كه له‌رينه‌وه‌ي دياريكراوي هه‌يه، ڕووناكي سوور شه‌پۆلێكه له‌رينه‌وه‌ي هه‌يه، ڕه‌نگي سه‌وز هه‌مان شه‌پۆلي ڕووناكييه، به‌ڵام له‌رينه‌وه‌يه‌كي گه‌وره‌تري هه‌يه.... به‌و شێوه‌يه بۆ ڕه‌نگه‌كاني ديكه‌ش، كه‌واته ڕه‌نگه‌كان جياوازن له‌يه‌ك به پێي جياوازيي درێژي شه‌پۆلي هه‌ريه‌كێكيان يان له‌رينه‌وه‌كه‌ي. ئه‌م ئايه‌ته پێويسته بيري لێبكرێته‌وه، پێويسته له‌م فه‌رموده‌يه خواي گه‌وره وردببينه‌وه، كه ده‌فه‌رموێت: أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ *وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ) [فاطر: 27-28]. ((ئايا سه‌رنجت نه‌داوه، كه به‌ڕاستي خوا له ئاسمانه‌وه باراني باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبومي جياوازمان هه‌يه، كه (ڕه‌نگيان، تاميان، شێوه‌يان، شوێنيان، وه‌رزيان جياوازه). هه‌روه‌ها هه‌ندێك له كه‌ژوكێوه‌كانمان به زنجيره كێشاوه، هه‌يانه چين و نه‌خش و هێڵي سپي و سوره‌و ئه‌وانيش ڕه‌نگيان جياوازه، هه‌شيانه ڕه‌نگێكي تاريك و تۆخه، هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌يه له خه‌ڵكيش، له گيانداران و ماڵاتيش جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ي جياواز هه‌يه، به‌ڕاستي هه‌ر زاناكان په‌ي به‌و ڕاستييانه ده‌به‌ن، له‌ناو به‌نده‌كاني خوادا هه‌ر ئه‌وان له خوا ده‌ترسن، به ڕاستي ئه‌و خوايه زۆر باڵا ده‌سته زۆريش لێبورده‌يه)).
سه‌رسورهێن ئه‌وه‌يه، كه خواي گه‌وره له‌م ده‌قه‌دا شتێكي نامۆي خستووته‌ڕوو، كه ناكرێت ئه‌مه له مرۆڤه‌وه بێت، كاتێك ده‌فه‌موێت (إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ) (له‌ناو به‌نده‌كاني خودا زانايان له خوا ده‌ترسن) ئه‌مه به‌و واتايه‌ي زانايان له‌هه‌موو كه‌س زياتر له خواي گه‌وره ده‌ترسن، ئه‌م ئايه‌ته هۆي موسڵمانبووني يه‌كێك له زانايان بوو، كاتێك ئه‌وه‌ي زاني كه مرۆڤ ناتوانێت ئه‌م جۆره ڕاستييانه بزانێت. ڕابمێنن كه چۆن خواي گه‌وره په‌يوه‌نديي له نێوان زانست و ترسان له خواي گه‌وره له‌لايه‌ك و له نێوان موعجيزه‌ي ڕه‌نگه‌كان له لايه‌كي ديكه‌وه دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ي گرنگيي ئه‌م جۆراوجۆريه‌ي دنياي ڕه‌نگه‌كان و كارگه‌ريي له‌سه‌ر مرۆڤمان پێشان بدات.
له‌گه‌ڵ مندا سه‌يري ئه‌م ده‌قه پيرۆزه بكه‌ن :( أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ * أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ فَهُوَ عَلَى نُورٍ مِنْ رَبِّهِ فَوَيْلٌ لِلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ مِنْ ذِكْرِ اللَّهِ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) [الزمر: 21-22].(ئايا تۆ نه‌تبينيوه و سه‌رنجت نه‌داوه، خواي گه‌وره له ئاسمانه‌وه باراني باراندووه، له‌وه‌ودوا له ناخي زه‌ويدا كۆيده‌كاته‌وه، پاشان له شێوه‌ي كارێز و كاني ده‌رده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه كشتوكاڵي هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌ڕوێنێت، ئه‌نجا ده‌بينين وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌يخات و ورد‌و خاشي ده‌كات، جا به‌ڕاستي له‌م شته‌دا بيرخستنه‌وه‌يه بۆ بۆ كه‌ساني ژيرو هۆشمه‌ند، ئايا ئه‌و كه‌سه‌ي خواي گه‌وره سينه‌ي گوشاد كردووه بۆ ئيسلام له سه‌ر ڕێبازي نورو ڕووناكيي په‌روه‌ردگاريه‌تي(وه‌ك ئه‌و كه‌سه وايه، كه پێچه‌وانه‌يه)، هاوارو وه‌يل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي دڵيان ڕه‌قه له ئاستي قورئان و يادي خوادا، ئه‌وانه له گومڕاييه‌كي ئاشكرادا گيريان خواردووه)ببينن، خواي گه‌وره چۆن په‌يوه‌نديي له نێوان ڕه‌نگه‌كان و جياوازيياندا ده‌خاته‌ڕوو و دفه‌رموێت:(مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ) (ڕه‌نگيان جياوازه)و هه‌روه‌ها باسي له باوه‌ڕكردووه‌و ده‌فه‌روێت: (أَفَمَنْ شَرَحَ اللَّهُ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ)(ئه‌وانه‌ي خواي گه‌وره سينه‌ي گوشاد كردوون بۆ ئيسلام). وه‌ك ئه‌وه‌ي خواي گه‌وره بيه‌وێت ئيشاره‌تێكمان پێ‌بدا بۆ گرنگيي بيركردنه‌وه له دنياي ڕه‌نگه‌كان و جياوازييان، به تايبه‌ت كه ده‌زانين خۆڵ و خاك يه‌كه‌و ئاويش يه‌كه، به‌ڵام جيهانێكي پڕ له ڕه‌نگ ده‌بينين، كه كۆتاييه‌كه‌ي نازانين.
ڕه‌نگه‌كان و چاو
زانايان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، كه ناتوانرێت چاو ته‌قليدبكرێته‌وه هه‌رچه‌ند هه‌وڵ بده‌ن، چونكه به بووني مليۆنان خانه جياده‌كرێته‌وه، كه هه‌موويان زۆر به ڕێكخراوه‌يي و تۆكمه‌يي كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ناتوانرێت له مه‌ودايه‌كي وه‌ك قه‌باره‌ي چاودا به‌دي بهێنرێت. بۆيه ده‌سته‌وسان و سه‌رسوڕماون به‌رامبه‌ر نيعمه‌ت و ئايه‌تي چاو، بۆيه پێويسته له‌سه‌رمان سوپاسي خواي گه‌وره بكه‌ين له‌سه‌ر ئه‌و نيعمه‌ته گه‌وره‌يه، كه خواي گه‌وره زۆر جار له قورئاني پيرۆزدا بۆي باسكردوين ، خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَاللَّهُ أَخْرَجَكُمْ مِنْ بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) [النحل: 78]، (خوا ئێوه‌ي له سكي دايكتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ي هيچ شتێك بزانن، ئه‌نجا ده‌زگاي بيستن و بينين و تێگه‌شتني بۆ دابينكردوون، بۆ ئه‌وه‌ي سوپاسگوزاري بكه‌ن) هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:
(وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَا تَشْكُرُونَ) [المۆمنون: 78]، (هه‌ر ئه‌و زاته‌يه، كه ده‌زگاي بيستن و بينين و تێگه‌ستني بۆ دابينكردوون كه‌چي زۆر كه‌متان سوپاسگوزارن).
جياوازيي ڕه‌نگه‌كان چۆن به‌رهه‌مدێت؟
هه‌موو مرۆڤێك ڕه‌نگێكي تايبه‌ت به خۆي هه‌يه، كه له‌گه‌ڵ له‌رينه‌وه‌ي خانه‌كاني له‌شيدا ده‌گونجێت(له‌ره‌ي سروشتيي جه‌سته). خواي گه‌وره به‌شێوه‌يه‌ك گه‌ردووني خه‌لقكردووه، كه له گه‌رد پێكدێت، گه‌رديش له ته‌نۆچكه‌ي له‌خۆي بچوكتر پێكدێت، هه‌موو ئه‌م به‌ديهێنراوه بچووكانه به‌پێي ياسايه‌كي رێكخراو‌و تۆكمه ده‌له‌رنه‌وه، زانايان لێكۆڵينه‌وه‌يان ده‌رباره‌ي ديارده‌ي جياوازيي ڕه‌نگه‌كان كردووه و سه‌ريان سوڕما، كه ئه‌م جۆراوجۆرييه بێ كۆتاييه‌يان بيني له دنياي ڕووه‌ك و زينده‌وه‌ره‌كان و گيانله‌به‌ردا.
له كاتي كرده‌ي پێكهێناني ڕۆشناييدا ڕووه‌ك ده‌ستده‌كات به مژيني فوتوناته ڕووناكييه‌كان كه له خۆره‌وه بۆي دێت، ده‌يگۆرٍێت بۆ وزه‌ي كيميايي كه‌له گه‌ڵاي ڕووه‌كه‌كاندا هه‌ڵده‌گيرێت . خواي گه‌وره به‌رنامه‌يه‌كي تۆكمه‌ي له‌م ڕووه‌كانه‌دا داناوه ، كه فه‌رمان ده‌دات به خانه‌كان به مژيني ڕه‌نگي سه‌وز ، بۆيه ده‌بينين كه گه‌ڵاي ڕووه‌كه‌كان ڕه‌نگيان سه‌وزه.
به‌ڵام ئه‌و ڕووه‌كانه‌ي ناو قوڵايي ده‌رياكان كه ڕه‌نگي سه‌وزيان پێناگات ده‌بينين ڕه‌نگي شين هه‌ڵده‌مژن بۆيه ئه‌م كرده‌يه زۆر ئاڵۆزه و له‌لايه‌ن زاناياني ناساوه لێي كۆڵراوه‌ته‌وه، بۆيان ده‌ركه‌وتووه ڕه‌نگي ڕووه‌كه‌كان به‌پێي جياوازيي توانايان بۆ هه‌ڵمژيني ڕووناكيي ده‌گۆڕێت. زانايان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌و توانا دياريكراوه بۆ هه‌ڵمژين نه‌بێت لاي ڕووه‌كه‌كان ئه‌وا دنيا هه‌مووي ڕه‌شێكي تاريك ده‌بوو. به‌ڵام به‌ڕاستي كرده‌يه‌كي سه‌رسوڕهێنه و شايه‌ني بيرلێكردنه‌وه‌يه. زاناياني ديكه ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه سروشت ناتوانێت ئه‌م به‌رنامه ئاڵۆزه له دنياي ڕووه‌كه‌كاندا ده‌سته‌به‌ربكات تا ئه‌م جۆراوجۆرييه گه‌وره‌يه و ئه‌م گونجاوييه كه هيچ كه‌موكوڕييه‌كي له دنياي ڕه‌نگه سروشتييه‌كاندا نييه. بۆيه به دڵنياييه‌وه هێزێكي به‌شكۆو گه‌وره له‌م كاره‌دا هه‌يه.
ده‌ڵێين ئه‌مه تواناي خواي گه‌وره‌يه كه ده‌فه‌رموێت: ( وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].(هه‌روه‌ها شتي زۆر‌و جۆراوجۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگي له زه‌ويدا بۆ به‌ديهێناونن، كه به ڕاستي له‌مه‌دا به‌ڵگه بۆ كه‌سانێك هه‌يه، كه بيريان ده‌كه‌وێته‌وه).
زانايان له‌ڕێي چاودێري به‌رگه‌ڕووه‌ك بۆيانده‌ركه‌وت كه ڕووه‌ك تيشكي خواروو سوور هه‌ڵنامژێت. به‌ڵكو ده‌يداته‌وه، ئه‌مه‌ش يارمه‌تي ڕێكخستني پله‌ي گه‌رميي به‌رگه‌هه‌وا ده‌دات، ئه‌م كاره تائێستا مه‌ته‌ڵێكي سه‌رسوڕهێنه!!
ڕه‌نگ و كاريگه‌ريي ده‌روونيي:
ئه‌وه‌ي گوماني تێدانييه، كه ڕه‌نگه‌كان كاريگه‌ريي ده‌روونيي ئاشكرايان هه‌يه، هه‌موو ڕه‌نگێك له‌رينه‌وه‌ي تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه، له‌ڕێي له‌رينه‌وه‌كه‌يه‌وه كار له‌چاو ده‌كات، بۆيه كاتێك ڕه‌نگێكي دياريكراو ده‌بينين له‌رينه‌وه‌ي ئه‌م ڕه‌نگه له‌ڕێي چاوه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مێشك و كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كاني مێشك و هه‌ر ڕه‌نگێك له ڕه‌نگێكي تر جياوازه.
ڕه‌نگه‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر كه‌سێتي مرۆڤ هه‌يه ، ده‌كرێت كه‌سێتي ژن يان پياو له‌ڕێگه‌ي خۆشه‌ويستي بۆ ڕه‌نگێك يان چه‌ند ڕه‌نگێكي دياريكراو و چه‌ندێتي كارلێكردني له‌گه‌ڵيدا شيبكرێته‌وه (به‌ڵام ئه‌م باره ڕێژه‌ييه) . ڕاستي هيچ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي زانستيي باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ي كاريگه‌ريي ده‌روونيي ئاشكرا له‌سه‌ر گشت مرۆڤه‌كان نييه، به‌ڵام چه‌ند تێبينييه‌ك هه‌يه، كه زانايان ده‌ركيان پێ كردووه.
كارلێككردن له‌گه‌ڵ ڕه‌نگه‌كاندا كرده‌يه‌كي زۆر ئاڵۆزه و تا ئێستا لێكنه‌دراوه‌ته‌وه. بۆيه ڕه‌نگه‌كان به نيشانه‌و به‌ڵگه‌يه‌كي سه‌رسوڕهێنه‌ر له نيشانه‌و به‌ڵگه‌كاني خواي گه‌وره داده‌نرێن، فه‌رماني پێكردووين كه بيريان لێبكه‌ينه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ي له‌وه تێبگه‌ين و دركي پێبكه‌ين، كه ئه‌م گه‌ردوونه له رێي ڕێككه‌وته‌وه نه‌هاتووه.( وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ) [النحل: 13].
ڕه‌نگي سوور
تێبيني كاريگه‌ريي فيزيۆلۆژي ڕٍه‌نگي سووور كراوه، كه به‌ركه‌وتني ئه‌م ڕه‌نگه بۆ ماوه‌يه‌كي درێژ ده‌بێته هۆي به‌رزبوونه‌وه‌ي فشاري خوێن. كاريگه‌ريي له سه‌ر هه‌موو ڕژێنه‌كاني له‌ش هه‌يه، هه‌روه‌ها خانه‌كاني له‌ش چالاك ده‌كات‌و وزه‌ي به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگي سوورمان كاڵ كرده‌وه بۆ ڕه‌نگي گوڵيي ئه‌وا كاريگه‌رييه‌كه‌ي كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ي له سروشت ڕاده‌مێنێت ده‌بينێت خواي گه‌وره ڕه‌نگي دياريكراوي بۆ ڕووه‌كي دياريكراو هه‌ڵبژاردووه كه له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌ته‌كاني ئه‌و ڕووه‌كه‌دا ده‌گونجێت.
ڕه‌نگي پرته‌قاڵي
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌م ڕه‌نگه په‌يوه‌سته به ياساي به‌رگريي له‌شه‌وه، به‌جۆرێك كه به‌ركه‌وتن به ڕه‌نگي پرته‌قاڵي ده‌بێته هۆي زيادبووني به‌رگريي له‌ش. ڕه‌نگه به‌هۆي ڕێككه‌وتني نێوان له‌ره‌ي تايبه‌ت به به‌رگريي له‌ش و له‌ره‌كاني ڕه‌نگي پرته‌قاڵييه‌وه بێت.
ڕه‌نگي زه‌رد
هه‌ندێك لێكۆڵه‌ره‌وان چالاكيي مێشك و ڕه‌نگي زه‌رد به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ڕه‌نگي زه‌رد خانه‌كاني مێشك چالاك ده‌كات، سه‌باره‌ت به كاريگه‌ريي ده‌روونيي ڕه‌نگي زه‌رد خۆشيي لاي مرۆڤ زيادده‌كات . هه‌ندێك توێژه‌ر ڕه‌نگي زه‌رد به ترس و مردنه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، به‌ڵام هيچ به‌ڵگه‌يه‌كي زانستييان نييه، جگه له گوزارشتي هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت.
ڕه‌نگي سه‌وز
هه‌ندێك بۆچوون هه‌يه دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگي سه‌وز بۆ دڵ به‌سووده. يارمه‌تيي هه‌ناسه‌داني قوڵ ده‌دات، ڕه‌نگێكه يارمه‌تيده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ي هاوسه‌نگيي خانه‌كاني له‌ش. ئه‌م ڕه‌نگه مرۆڤ دڵخۆش ده‌كات. بۆيه ده‌بينين پزيشكان له‌كاتي نه‌شته‌رگه‌ريدا ئه‌م ڕه‌نگه له‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستي سووككردني ئازاري نه‌خۆشه‌كان. تا خۆشيي و ئاسووده‌ييان پێ ببه‌خشن.
ڕه‌نگي شين
ياريمه‌تيده‌ره بۆ دابه‌زاندني فشاري خوێن، كاريگه‌ريي له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ي له‌ش هه‌يه و ڕه‌نگي ئارامييه. چالاككه‌ري ڕژێني نوخامييه‌و يارمه‌تي نووستن به قوڵيي ده‌دات‌و ئێسك به‌هێزده‌كات. هه‌ندێك بۆچوون هه‌يه دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگي شين يارمه‌تيي داهێنان ده‌دات.
ڕه‌نگي وه‌نه‌وشه‌يي
يارمه‌تيي هێوربوونه‌وه‌ي توڕه‌يي ده‌دات، په‌يوه‌سته به شڵه‌ژاويي سۆزييه‌وه‌و يارمه‌تيي كه‌مبوونه‌وه‌ي ده‌دات. ئه‌م ڕه‌نگه به گرنگترين ڕه‌نگ له دامه‌زراويي و ئارامگرتني سۆزيدا و ڕووداني گۆڕان له ژياني مرۆڤدا داده‌نرێت. به‌دڵنياييه‌وه كه‌سانێك ده‌بينين كه به ڕه‌نگه‌كان كاريگه‌رنابن، ئه‌مه بارێكي سروشتييه، له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێك ده‌بينين كه هه‌ستياريي به‌رزيان هه‌يه به‌رامبه‌ر به ڕه‌نگه‌كان، چێژي لێده‌بينن و كارلێكي له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك كارلێكيان له‌گه‌ڵ مۆسيقادا.
ڕه‌نگي قاوه‌يي
توێژه‌ران دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه ڕه‌نگي قاوه‌يي ڕه‌نگي ئارامگرتنه، هه‌ندێك ئاراميي و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، كه ده‌بينين ڕه‌نگي خۆڵ مه‌يله‌وڕه‌نگي قاوه‌ييه، كه‌واته ئه‌م ڕه‌نگه ساده‌ييت بيرده‌خاته‌وه و هه‌ستي خۆبه‌زلنه‌زانين و ڕوحسوكيت لا زياد ده‌كات. به‌دڵنياييه‌وه ئه‌م باره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكي ديكه ده‌گۆڕێت و ڕێژه‌ييه به‌پێي باري ده‌روونيي و بيروبۆچووني ئه‌و كه‌سه.
ڕه‌نگي ڕه‌ش
ڕه‌نگێكي ناپه‌سه‌نده و بێ سووده له چاره‌سه‌كردندا و گه‌شه كه‌مده‌كاته‌وه، ڕه‌نگي ڕه‌ش هێماي شكۆيه لاي هه‌ندێك كه‌س، به‌ڵام هێماي دڵته‌نگييه لاي كه‌ساني ديكه, به‌ڵام ئيسلام ئه‌مه به‌ڕاست نازانێت، چونكه ڕه‌نگه‌كان يه‌كێكن له نيعمه‌ته‌كاني خواي گه‌وره هه‌موويان ته‌واوكه‌ري يه‌كترن و ناتوانين واز له هيچ يه‌كێكيان بهێنين.
ڕه‌نگي سپي
ئه‌و ڕه‌نگه‌يه كه پشوودان و ئاشتي ده‌هێنێت و بێ ئومێدي دورده‌خاته‌وه، بۆيه ئه‌و كه‌سه‌ي هه‌ست به خه‌مۆكيي و بێئومێدي ده‌كات باشتره هه‌وڵبدات ڕه‌نگي سپي له‌به‌ربكات يان ڕه‌نگي سپي له‌جله‌كانيدا هه‌بێت، پێويست نييه كه جله‌كاني هه‌مووي سپي بێت .