له سووده پزيشكييه‌كاني ده‌ستنوێژ
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ دووپاتيده‌كاته‌وه، كه تێڕاداني ئاو له ده‌م له نه‌خۆشييه‌كاني....
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێ دووپاتيده‌كاته‌وه، كه تێڕاداني ئاو له ده‌م له نه‌خۆشييه‌كاني پووك و هه‌وكردني و كلۆربووني ددانه‌كان ده‌يپارێزێت، هه‌روه‌ها ماسولكه‌كاني ده‌موچاو به‌هێزده‌كات‌و بۆري هه‌ناسه له هه‌وركردن ده‌پارێزێت. شتني لووت هه‌ڵمژيني ئاو بۆ ناو لووت له ميكرۆبه‌كاني ناوي ڕزگاري ده‌كات.
هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ي به‌شێوه‌يه‌كي ڕێك‌وپێك پابه‌ند بێت به ده‌ستنوێژه‌وه به‌ته‌واوي لووتي له ميكرۆب پاكده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش لووت له نه‌خۆشييه‌كان ده‌پارێزێت و ڕێگه له گوێزانه‌وه‌ي ميكرۆب بۆ ناو بۆري هه‌وا ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به شتني ده‌موچاو ڕۆشنيي به پێستي ده‌موچاو ده‌به‌خشێت‌و له ميكرۆب و ته‌پوتۆز ڕزگاري ده‌كات. خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) [البقره: 222].(خواي گه‌وره تۆبه‌كاران و كه‌ساني پاكي خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ي ڕواڵه‌ت‌و ناوه‌ڕۆكيان پاكه).
لێكۆڵينه‌وه‌كان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه شتني ده‌موچاو به‌باشي چاو له ميكرۆب و ته‌پوتۆز ڕزگارده‌كات و له هه‌وكردنه جۆراوجۆره‌كان ده‌يپارێزێت. هه‌روه‌ها شتني ده‌سته‌كان پاشماوه‌ي عاره‌ق له‌سه‌ر ڕووي پێست لاده‌بات و كونيله‌كاني پێست ده‌كاته‌وه تا بتوانێت به‌شێوه‌يه‌كي باش هه‌ناسه‌بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌وري كۆبووه‌وه به‌هۆي ده‌ردانه‌كاني پێسته‌وه، له‌سه‌ر پێستي ده‌موچاوو ده‌سته‌كان لاده‌بات. ئه‌مه‌ش كاريگه‌رييه‌كي پۆزه‌تيڤي له‌سه‌ر باري ته‌ندروستي له‌ش ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إسباغ الوضوء شطر الإيمان) [رواه مسلم].
پزيشكه‌كان ده‌ڵێن شتني ده‌ست و فاچ له‌گه‌ڵ ده‌ستلێخستنيان پێست له تووشبوون به كه‌ڕووي قاچ و ژماره‌يه‌ك له نه‌خۆشي پێست له‌و شوێنانه له‌شدا ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها شتني ده‌موچاوو ده‌ست و قاچ ده‌ستلێخستني ئه‌م شوێنانه وه‌ك چالاككردنێكي ده‌ماره‌كاني خوێن داده‌نرێت، بۆيه ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ي له‌سه‌ر باري ده‌رووني ده‌بێت‌و دڵنيايي و ئاراميي زيادده‌كان، به‌هۆي ئه‌مه‌شه‌وه له زۆر هه‌ڵچووني ده‌روني ناپه‌سه‌ند ڕزگاري ده‌بێت. ڕاستي فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر(صلي الله عليه وسلم) كه فه‌رموويه‌تي (من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطايا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره) [رواه مسلم].(هه‌ر كه‌سێك ده‌سنوێژي به‌باشي گرت،ئه‌وا هه‌ڵه‌وتاوان له جه‌سته‌ي دێته‌ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نينۆكه‌كانيشيه‌وه).