دڵي پياو و دڵي ئافره‌ت
زانستي نوێ ده‌ريخستووه، كه دڵي پياو له دڵي ئافره‌ت جياوازه، له رووي قه‌باره‌و شێوازي كاركردني فيزيايي‌و ده‌رداني هۆرمۆنات‌و چه‌ندين لايه‌ني ديكه‌وه....
زانست به‌رده‌وام له دۆزينه‌وه‌و ده‌رخستني جياوازييه جه‌وهه‌رييه‌كاني نێوان پياو‌و ئافره‌تدايه..
له كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه قه‌باره‌ي مێشكي ئافره‌ت به رێژه‌ي له 10 – 15%، كه‌متره له مێشكي پياو، هه‌روه‌ها شێوازي كاركردني مێشكي ئافره‌ت له شێوازي كاركردني مێشكي پياو جياوازه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆي دروستبووني جياوازي نێوانيان هه‌ر له شێوازي بيركردنه‌وه‌و شيكارو لێكدانه‌وه‌ي زانيارييه‌كان، هه‌روه‌ها جياوازيي له كاردانه‌وه ده‌ره‌كييه‌كاندا...
ئه‌م جياوازييانه سه‌لماندويانه، كه نێرينه له مێينه جياوازه، هه‌رگيز ناكرێت وه‌كو يه‌ك بن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ي بۆچووني ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ي بانگه‌شه بۆ يه‌كسانيي نێوان پياو ئافره‌ت ده‌كه‌ن له هه‌موو كاروبارێكدا!
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه زانستييانه سه‌لماندن‌و به ڕاست زانيني ئه‌م ئايه‌ته‌ي په‌روه‌دگاره‌ن كه ده‌فه‌رمووێت:(وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى) [آل عمران: 36].. واته: (بێگومان كوڕ‌و كچ وه‌ك يه‌كنين).
نوێترين دۆزينه‌وه‌ي زانستي، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌يه كه زانايان جياوازيي جه‌وهه‌رييان دۆزيوه‌ته‌وه، له نێوان دڵي پياو‌و دڵي ئافره‌تدا، له هه‌واڵێكي زانستيدا توێژه‌ره ئه‌مريكاييه‌كان دانياننا به‌و ڕاستييه‌دا‌و بڵاويان كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و پياو‌و ئافره‌تانه‌ي نه‌شته‌رگه‌ري چاندني ئه‌ندامه‌كانيان بۆ ئه‌نجامدراوه، ئه‌گه‌ري مردنيان زياتره ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆبه‌خشه‌ي ئه‌ندامه‌كه‌ي پێبه‌خشيوه له ره‌گه‌زي به‌رامبه‌ر بێت، (بۆ نموونه پياوێك نه‌شته‌رگه‌ري چاندني دڵي بۆ كراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ي دڵه‌كه‌ي پێ به‌خشيوه ئافره‌ت بووه).
توێژه‌ره‌كاني زانكۆي هوبكنز له بالتيمور ئاماژه‌يان به‌وه كردووه، كه هۆكاري ئه‌گه‌ري مردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي نه‌شته‌رگه‌ري چاندني ئه‌نداميان بۆ كراوه ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ي ڕووننييه، به‌ڵام ده‌گونجێت هۆكاري سه‌ره‌كيي بووني جياوازي قه‌باره‌ي دڵ بێت، چونكه ئه‌وانيش له‌و بڕوايه‌دان، كه دڵي پياو گه‌وره‌تره له دڵي ئافره‌ت له رووي قه‌باره‌و كاريگه‌ري هۆرمونات‌و دژه‌ته‌ن‌و...
هه‌روه‌ها زاناكان ڕوونيانكردووته‌وه، كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ي نه‌شته‌رگه‌ري چاندني ئه‌نداميان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌خشه‌ره‌كه‌ي له ره‌گه‌زي به‌رامبه‌ره، ئه‌وا ئه‌گه‌ري مردن له‌و كه‌سانه‌دا به رێژه‌ي له 15% زياتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ي هه‌مان نه‌شته‌رگه‌رييان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام به‌خشه‌ره‌كه‌ي له هه‌مان ره‌گه‌زي خۆيه‌تي، له‌به‌رئه‌وه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و پزيشكانه‌ي كاري نه‌شته‌رگه‌ري دڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ نه‌خۆشه‌كانيان، ڕه‌چاوي ئه‌م خاڵه بكه‌ن، واته پێويسته ئه‌و كه‌سه‌ي ئه‌ندامه‌كه‌ي لێ وه‌رده‌گيرێت هه‌مان ره‌گه‌زي نه‌خۆشه‌كه بێت. كۆمه‌ڵه‌ي دڵي ئه‌مريكي جه‌ختده‌كاته‌وه، كه ساڵانه له ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كاني ئه‌مريكادا زياتر له (2000) كه‌س نه‌شته‌رگه‌ري چاندني دڵيان بۆ ئه‌نجامده‌درێت، له‌و رێژه‌يه سێ له‌سه‌ر چواريان له ره‌گه‌زي پياون.
خۆشه‌ويستانم! نه‌شته‌رگه‌ريي چاندني دڵ يه‌كێكه له‌و نه‌شته‌رگه‌رييه ئامانجدارانه‌ي بۆ درێژكردنه‌وه‌ي ته‌مه‌ني مرۆڤ ئه‌نجامده‌درێت، په‌روه‌ردگاريش ده‌فه‌رمووێت( وَلَنْ يُۆَخِّرَ اللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَاءَ أَجَلُهَا وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ) [المنافقون: 11] واته: (رۆژي هه‌ر كه‌سێك ته‌واو بوو، كاتي مردني هه‌ر كه‌س هات بێگومان خودا دواي ناخات‌و مۆڵه‌تي بۆ تازه ناكاته‌وه، خواي گه‌وره ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ي ئه‌نجاميده‌ده‌ن).
له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (صلي الله عليه وسلم) سه‌رپشككرا له نێوان مانه‌وه‌ي له دونياو گه‌ڕانه‌وه‌ي بۆ لاي په‌روه‌دگار، پێشه‌وامان گه‌ڕانه‌وه‌ي بۆ لاي په‌روه‌دگار هه‌ڵبژراد.
نه‌شته‌رگه‌ري دڵ شتێك پێشكه‌ش به مرۆڤ ناكات، جگه له درێژكردنه‌وه‌ي چه‌ند ساڵێكي كه‌مي ته‌مه‌ن به هاوده‌مي له‌گه‌ڵ ئازار‌و ناڕه‌حه‌تي‌و خواردني داوده‌رمان‌و تێچوونێكي زۆر‌و گران!
دڵنيابه ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار بيه‌وێت ته‌مه‌ني ئه‌و مرۆڤه درێژده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ي په‌نا بۆ ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رييانه ببات!
هه‌روه‌ها زانست سه‌لماندوويه‌تي، كه دڵ لێپرسراوي سه‌ره‌كييه له بيركردنه‌وه‌و زانين‌و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕهێنان‌و بێباوه‌ڕيشدا، له‌به‌رئه‌وه پێويسته بڕوادار دووربكه‌وێته‌وه له‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رييانه‌و رازي بێت به گه‌ڕانه‌وه بۆ لاي په‌روه‌ردگاري، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:( مَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآَتٍ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) [العنكبوت: 5]. واته: (ئه‌وه‌ي ئاواته خوازه به ديداري خواي گه‌وره شاد بێت، كاتي دياريكراوي خودا‌و كاتي سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت، ئه‌و خودايه بيسه‌رو دانايه به كردار‌و گوفتاري به‌نده‌كاني).
هه‌روه‌ها پێويسته بڕوامان هه‌بێت، كه په‌روه‌ردگار كاتێكي دياريكراوي بۆ هه‌موو خاوه‌ن رۆحێك داناوه‌و به هيچ شێوه‌يه‌ك له‌و ته‌مه‌نه دياريكراوه تێناپه‌ڕێت، هه‌روه‌كو په‌روه‌دگار ده‌فه‌رموێت: (كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ)
[آل عمران: 185]. واته: (هه‌موو كه‌سێك بێ جياوازي تامي مردن ده‌چێژێت، رۆژي قيامه‌ت گشت كرێ‌و پاداشتي كرده‌وه‌كاني خۆتان ده‌درێته‌وه، ئنجا هه‌ر كه‌سێك له ئاگر دوورخرايه‌وه‌و برايه به هه‌شته‌وه، بێگومان سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ژياني ئه‌م دنيايه‌ش ته‌نها خۆشي‌و له‌زه‌تێكي كه‌م‌و چه‌واشه‌كارو فريوده‌ره).
هه‌روه‌ها زانست ئه‌وه‌شي سه‌لماندووه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كاني مرۆڤ بۆ درێژكردنه‌وه‌ي ته‌مه‌ني شكستي گه‌وره‌ي خواردووه. هۆكاري مردن له ناوخانه‌كاني له‌شدا دروستده‌بێت، به‌شێوه‌يه‌كي زۆر ورده‌كارو ئه‌ندازه‌سازي به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌روه‌ردگاريش ده‌فه‌رموێت: (نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ) [الواقعة: 60]. واته: واته: (هه‌ر ئێمه‌ش له نێوان ئێوه‌دا بێ جياوازي له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، گه‌وره‌و بچوكدا مردنمان داناوه).
کاحیل