چوون ئەتاني لە تووش بوون به تاوان دور بێت؟
خوێندنه‌وه‌ي ڕابردوو و ميژووي پياو چاکاني گه‌وره‌ي ئيسلام ( ئێراني و جيهاني ) ، کاريگه‌ري به هێزي هه‌يه له کرده‌وه و ڕه‌فتاري هه‌ر مرۆڤێکي بێ غه‌ره‌زدا . ئه‌م ئامۆژگاريه گرنگه له ڕێگاي خه‌بات له گه‌ڵ تاوان و دوري کردن له تاوان له بير نه‌که‌ن .
خواي گه‌وره له ڕه‌گي مل به ئێمه‌وه نزيکتره له خۆمان بۆ ئێمه به سۆزتره . که وابوو چۆن و بۆچي ده‌بێ ئێمه بخاته نێو کێشه و ناڕه‌حه‌تي ؟ ئايين ڕيگاي ژيان درۆست ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێ که بيه‌وێ له‌و ڕێگادا ڕێ باکت . ڕێگاي سه‌خت و دژوار و پڕ له شاخ و برد ، بۆ ئه‌و که‌سانه‌يه که له ئايين دوور ده‌که‌ونه‌وه .
هۆکار ه هانده‌ره‌کان بۆ هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زوو وه‌کوو فيلم ، وێنه و کتێبي خراپ وه‌کوو به‌نزيني سه‌ر ئاگري نه‌فسي مرۆڤن . به‌نزين له ئاگر دوور بکه‌نه‌وه .
به‌رده‌وام شيريني ، دووري له تاوان له ميشک و ژياني خۆمان وه ياد بێنين و دووپاتي بکه‌ينه‌وه و تاڵي و ئاکاري ناخۆشي تاوانيش وه‌بيري خۆمان بخه‌ينه‌وه . زه‌نجيره دراماي ژياني خۆمان بنووسين و گۆزه‌ر و کۆتايي ئه‌و زه‌نجيره دراما به جوانيه ئاکاريه‌کان و چاکي بنووسين بۆ ئه‌وه‌ي هه‌ر که‌س ئه‌و زه‌نجيره دراماي ژياني ئێمه‌ده‌خوێني يان ده‌بينێ ، به چاوي سووک و بێ نرخ ته‌واشامان نه‌کات .
خۆمان به دوو باڵي په‌ڕيني به‌رزي فڕله کێشه و مه‌ترسي پۆشته و په‌رداخ و ئاماده بکه‌ين . ئه‌و دووباڵه ئايين و زانست ، به بێ زانست ئايين پۆسێکي بێ ناوک و به بێ ئايين ، زانست چراێيکي به ده‌ستي دزه‌وه . ( که هه‌ڵبژارده‌تر دزي خۆي بکات ) مه‌به‌ست له ئايين ته‌نيا چه‌ند ڕكات نوێژ خوێندن و ساڵێ يه‌ک جار ڕۆژوو گرتن و به‌رده‌وام ڕۆێشتن بۆ زياره‌ت و دانيشتن به سه‌ر به‌رماڵ و زيکر کردن نيه .
مه‌به‌ست له ئايين جگه له‌مانه که گۆتمان ، خزمه‌تي به بێ جاوه‌ڕانيه به خه‌ڵکي ، پڕ کردني کاته‌کاني ژيانه له چاکه و چاکه کاري ، ئه‌ده‌ب به‌رانبه‌ر به زانايان و خوا ناسان و دايک و باب و مامۆستايان ، هه‌وسار کردني تووڕه‌يي و غه‌يبه‌ت و حه‌سوودي و هاوسه‌رداري چاک و تێکۆشان له ڕێگاي په‌روه‌رده کردني ئاييني منداڵ ، به‌شداري له چاره نووسي کۆمه‌ڵگه ، ئه‌مانه به‌رگري گه‌وره‌ي تووش بوونن به توان و نافه‌رماني خوا .
به‌رده‌وام شيريني ، دووري له تاوان له ميشک و ژياني خۆمان وه ياد بێنين و دووپاتي بکه‌ينه‌وه و تاڵي و ئاکاري ناخۆشي تاوانيش وه‌بيري خۆمان بخه‌ينه‌وه . زه‌نجيره دراماي ژياني خۆمان بنووسين و گۆزه‌ر و کۆتايي ئه‌و زه‌نجيره دراما به جوانيه ئاکاريه‌کان و چاکي بنووسين بۆ ئه‌وه‌ي هه‌ر که‌س ئه‌و زه‌نجيره دراماي ژياني ئێمه‌ده‌خوێني يان ده‌بينێ ، به چاوي سووک و بێ نرخ ته‌واشامان نه‌کات .
پرمودا باترا ده‌روون ناسي هێندێ ده‌ڵێ : ده‌کرێ گه‌وره‌ترين ئاگره‌کاني جيهان به پياڵه‌ێي ئاو بۆکژێنيته‌وه . ته‌نيا ده‌بێ کات ناس بي . واته له کاتي خۆي‌دا ئه‌و کاره بکه‌ي . کاتێ که برووسکه‌ێي ده‌که‌وێت و ئاگر خه‌ريکه خۆي پيشان ئه‌دات و ده‌رده‌که‌وێ له‌و کاته‌دا به پياڵه‌ێي ئاو ده‌کۆژێته‌وه . کێشه و تاوانه‌کانيش ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وسار بکرێن . گوێ نه‌دان و چاو نۆقاندن داوێني ئه‌و ئاگره به‌ربڵاو ده‌کات بۆ سه‌راسه‌ري ژيان و ئه‌و کاته کۆژاندنه‌وه‌ي زۆر سه‌خت و دژواره و بڕێ جاريش هه‌ر ناکرێ بيکۆژێنيته‌وه . ئه‌گه‌رچي تووش نه‌بووني تاوان له تۆبه کردن له تاوان ئاسان تره ، به‌ڵام زوو پاشگه‌ز کردن و تۆبه کردن و کۆژاننه‌وه‌ي برووسکه‌کاني تاوان له سه‌رتاوه ، کارێکي پێويسته بۆ دووري کردن له تووش بوون به تاوان و پاک و خاوێن مانه‌وه .