حۆکمي وه‌قف کردن له ماڵي حه‌رامدا
وه‌قف
ئه‌گر که‌سێ ماڵي که‌سێ به بێ ئيزني خاوه‌نه‌که‌ي وه‌قف بکات ، ئه‌وه وه‌قفي فزوولي پێ ئه‌ڵێن و به ته‌نيايي هيچ کاريگه‌ري نيه ئه‌ڵبه‌ت هێندێ له مه‌رجه‌عه‌کان ( زاناياني ئاييني شێعه ) – ته‌نيا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ ڕازي بێت – ئه‌و وه‌قفه به درۆست ئه‌زانن .
پرسيار : حۆکمي وه‌قف کردن له ماڵي حه‌رامدا چيه ؟
وه‌قف کاتێ درۆسته که ئه‌و که‌سه‌ي که وه‌قف ده‌کات خاوه‌ني ئه‌و ماڵه بێ که ده‌يه‌وێ وه‌في بکات ( توضيح المسائل مه‌رجه‌عه‌کان ، ب 2 ، ل 647 و 648 ) . که وابوو وه‌قفي ماڵێ که به زۆر و فريو و ناحه‌ق له خه‌ڵکي گيرا بێت ، درۆست نيه و پووچه و ئه‌و که‌سه‌ي که ئه‌و وه‌قفه ده‌کات ده‌سته به‌ر و زامني ئه‌و ماڵه‌يه و مافي خه‌ڵکه که به سه‌ر شاني ئه‌ودايه . به وته‌ێيکي تر به‌م کاره مافي خه‌ڵکي به سه‌ريه‌وه لا ناچێت .
پرسيار : ئايا له زه‌ويێک که وه‌قف کراوه دابڕ کردن درۆسته ؟ وه يان فرۆشتني ئه‌و زه‌ويه درۆسته ؟
شيکاري پرسياره‌که :
له گۆندێکي هه‌واريدا ( هاوينه به‌ر ) زه‌وێيک له ده‌ستي ئێمه‌دايه که به‌شێکي وه‌قفي پێشه‌واي مه‌عسوومه ( عليهم السلام ) . ئێستا ئه‌و زه‌ويه کێڵگه نيه و شتێکي لێ وه‌ر ناگيرێت . ئايا ده‌کرێ ده‌ستي تێ به‌رين ؟ و ماڵي تێدا درۆست بکه‌ين ؟ ئايا ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ي ئه‌و قازانجه ، به‌و نێيه‌ته پاره بده‌ين ؟ ئايا ئه‌م زه‌ويه ده‌فرۆشرێت ؟ ئايا له‌م بواره‌دا جياوازي هه‌يه که ده‌سکه‌وتي زه‌ويه‌که وه‌قف بێت يان زه‌ويه‌که وه‌قف بێت که به‌شێک له ده‌سکه‌وته‌که‌ي بکرێته خه‌رجي پێشه‌واي مه‌عسووم ( عليهم السلام ) ئه‌گه‌ر ته‌وفيري هه‌يه ئايا ئێستا که ئه‌و زه‌ويه کێڵگه نيه ده‌کرێ دابڕ بکرێت ؟ چۆن ؟
سه‌رنج بده‌نه فتواي مه‌رجه‌عه گه‌وره‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه :
ئه‌گه‌ر وه‌قف بووني زه‌وي سابت بێت و به که‌ڵکي کێڵگه بێت ، درۆست نيه بۆ جگه له کێڵگه به کار بهێنرێت وه ئه‌گه‌ر کێڵگه نيه سه‌رپه‌رشتي شه‌رعي ده‌توانێ بيداته کرێ تاکوو ماڵي لێ درۆست بکرێت به‌ڵام ناتوانێ بيفرۆشێ .
ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما مه‌کارم شيرازي ( مدظله العالي ) :
بێ گۆمان ئه‌و زه‌ويه وه‌قفه و ده‌بێ بدرێته کرێ بۆ خانوو به‌ره به نرخي ڕۆژ و هه‌ر سێ ساڵ جارێ ئه‌و کرێيه نوێ بکرێت ( وه‌کوو ئه‌وه‌ي که بۆ زه‌ويه‌کاني حه‌زره‌تي مه‌عسوومه ( عليهم السلام ) له قۆم ده‌يکه‌ن ) وه ده‌سکه‌وته‌که‌ي بکرێته خه‌رخي ئه‌و شته‌ي که له وه‌قف نامه‌که‌دا هاتوه .
پرسيار : حۆکمي وه‌قفي فزوولي چيه ؟
ئه‌گر که‌سێ ماڵي که‌سێ به بێ ئيزني خاوه‌نه‌که‌ي وه‌قف بکات ، ئه‌وه وه‌قفي فزوولي پێ ئه‌ڵێن و به ته‌نيايي هيچ کاريگه‌ري نيه ئه‌ڵبه‌ت هێندێ له مه‌رجه‌عه‌کان ( زاناياني ئاييني شێعه ) – ته‌نيا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ ڕازي بێت – ئه‌و وه‌قفه به درۆست ئه‌زانن .
وڵامي مه‌رجه‌عه گه‌وره‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه :
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما خامنه‌يي ( مدظله العالي ) :
ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ ئه‌و ماڵه وه‌قف بکات قه‌ي ناکا .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما سيستاني ( مدظله العالي ) :
له سه‌ر ئيزني خاوه‌ن ماڵ درۆسته .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما نووري هه‌مه‌داني ( مدظله العالي ) :
دوور نيه که وه‌قفي فزوولي له وه‌قفدا جاري بێت ، به‌ڵام پته‌و کاري به پێجه‌وانه ئه‌وه‌يه .
حه‌زره‌تي ئايه‌تۆڵا ئه‌لعۆ زما سافي گۆل پايه‌گاني ( مدظله العالي ) :
وه‌قفي فزوولي له وه‌قفدا جێگه‌ي گرفته .