ته‌کووزي ئايه‌ته‌کاني قۆرئان
خواي مه‌زن سه‌باره‌ت به ته‌کووزي و هاو ئاهه‌نگ بووني سه‌راسه‌ري قۆرئان له گه‌ڵ يه‌کتري دوو وته‌ي هه‌يه که يه‌کێکيان باسي نه‌بووني جياوازي و دوو به‌ره‌کێ ئايه‌ته‌کاني قۆرئاني پيرۆز ده‌کات له گه‌ڵ يه‌کتري ده‌کات و ئه‌وي تريشيان سه‌باره‌ت به چه‌مانه‌وه و ڕووتێکردني ئايه‌ته‌کاني قۆرئان له گه‌ڵ يه‌کتريه ؛ وته‌ي يه‌که‌م به پێي ئه‌م ئايه‌ته وه‌رده‌گێرێ : " أَفَلاَ يتَدَبرَُّونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ کَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ الّهلِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اخْتِلاَفاً کَثِيراً " ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که پێخامي ئايه‌ته‌که بانگه‌شه کردني هه‌موانه بۆ بير کردنه‌وه‌ي ته‌واو له سه‌راسه‌ري ئه‌و کتێبه که له درێژه‌ي نزيکه‌ي چاره‌کێ له سه‌ده له بار و دۆخي سه‌خت و ئاسان ، شه‌ڕ و سۆڵح ، ماڵ و سه‌فه‌ر ، خواري و به‌رزي ، خۆشي و ناخۆشي ، هه‌زيمه‌ت و عه‌زيمه‌ت ، ، شکست و سه‌رکه‌وتن و له کۆتاييدا له بار و دۆخي جۆرا و جۆري ڕه‌مياري ، نيزامي ، کۆمه‌ڵايه‌تي به شێوه‌ي يه‌کسان و هاو ئاهه‌نگ هاتوه‌ته خوار .
ئه‌م ئايه‌ته بانگه‌شه ده‌کات بۆ تێ فکرين له سه‌راسه‌ري قۆرئاني پيرۆز و ئيدعاي نه‌بووني دووبه‌ره‌کێ به شێوه‌ي گشتي ( سالبه‌ي کۆلليه ) ده‌کات و ئاکامي ئه‌و بير کردنه‌وه و تێ فکرينه ڕاستي ئه‌و ئيدعايه سابت ده‌کات که به به‌ڵگه و ده‌ليلي ڕاست هاورێيه .
به‌ڵام له وته‌ي دوه‌م به پێي ئه‌م ئايه‌ته ي خواي گه‌وره يه که ده‌فه‌رموێت : " الَّله نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ کِتَاباً مُّتَشَابِهاً مَّثَانِيَ تَقْشَعِرُّمِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ بذكر الله ذَلِک هدَُي اللَّه يهَْدِي بهِ منَْ يشَاء وَمنَ يضُْللِْ اللَّه فمَا لهَُ منِْ هاد " ؛
چونکوو ئه‌وه‌ي که ئه‌م ئايه‌ته ده‌يگه‌ينێت ئه‌وه‌يه که له لاێيکه‌وه هه‌موو ئايه‌ته‌کاني قۆرئان وه‌ک يه‌ک ، هاوسان و هاوتاي يه‌که و له لاێيکي تريشه‌وه مُنثنَي، مُنْعطفِ و چه‌مان و ڕوو تێکردني هه‌يه . ماناي " مُنثنَي " چه‌مان و ڕوو تێکردني بابه‌ته‌کاني کتێبێکه که بابه‌ته‌کان يه‌کتري ڕوون ده‌که‌نه‌وه . کتێبێکي به‌و شێوه که هه‌موو ئايه‌ته‌کاني ڕوو لێک ئه‌که‌ن ، بێ گۆمان ڕافه‌ي يه‌کتري و ناوخۆيي خۆيه .
بانگه‌شه بۆ بير کردنه‌وه و ئيدعاي دووري له دووبه‌ره‌کێ و جياوازي ، هه‌روه‌ها که به‌ڵگه‌ێيکي ڕوونه بۆ فامي گشتي قۆرئان ، چاکترين به‌ڵگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆيي قۆرئان له ڕوون کردنه‌وه‌ي زانسته‌کان و هه‌روه‌ها ڕاستي و درۆستي و کارايي شێوه‌ي ڕاڤه‌ي قۆرئان به قۆرئان ( ته‌فسيري قۆرئان به قۆرئان ) ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئه‌گه‌ر ئايه‌ته‌کاني قۆرئان لێک جيا ده‌بوو ، هه‌ر کام بابه‌تێکي تايبه‌ت ده‌بوو و پێوه‌نديه‌کاني وه‌کوو سه‌ربه‌ستي و پابه‌ند کردن ( ئيتڵاق و ته‌قييد ) ، گشتاندن و دياري کردن ( ته‌عميم و ته‌خسيس ) ، پشت ڕاست کردنه‌وه و ڕوون کردنه‌وه و ڕاڤه و لێکدانه‌وه و شيکردنه‌وهي يه‌کتري نه‌ده‌بوو ، هيچ کامي دژ له گه‌ڵ ئه‌ويتر يان هاوڕا له گه‌ڵ ئه‌و نه‌ده‌بوو ؛ چونکوو ئيتر سنووري هاوبه‌ش و پێوه‌ندي وته‌يي و ئاماژه‌يي له گه‌ڵ يه‌ک نه‌ده‌بوو و هاوڕايي و دژايه‌تي له سه‌ر پێوه‌ند و يه‌ک بوون دێت ؛ له حاڵێکدا که ئيدعاي هاو ئاهه‌نگي ئايه‌ته‌کان پێوه‌ندي ده‌گه‌ينێت ؛ هه‌ر به‌و شێوه که ئيدعاي نه‌بووني دووبه‌رکي و جياوازي له جۆري نه‌بووني مه‌له‌که‌يه . که وابوو بێ گۆمان ده‌بێ له نێواني ئه‌و ئايه‌تانه‌دا پێوه‌ندي هه‌بێت . ئه‌و کاته ده‌توانين بڵێين : کتێبێکي به‌م شێوه ئه‌گه‌ر بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ي بابه‌ته‌کاني پێويستي به جگه له خۆي بي به‌ڵگه هێنان و ئيستدلالي ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه ناتوانێ ته‌واو بي .