• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2971
  • چوار شەممه 14/8/1393
  • رۆژژمێر :

حەزرەتي ئەبولفەزل(ع)، مامۆستاي گيانبازي وئازايەتي

 

سڵاو ودرود بۆ عەبباس ئيبني عەلي (ع) ، ئەوحەزرەتە کە لە پێغەمبەران و چاکەکاران وپاکان پەيڕەوي دەکرد. سڵاو و درود بۆ گەورە پياوێک کە لەپێناوي بووژاندنەوەي دين ساتێکيش کەمتەرخەمي نەکرد.

ڕۆژاني شابان بەتايبەت ساڵڕۆژي لەدايکبووني حەزرەتي ئەبولفەزل (ع) لەهەموو ئێوە پيرۆزبێت.

لەساڵي 26ي کۆچي مانگي دا لەوەها ڕوژێک دا حەزرەتي عەبباس چاوي بە دونياي ڕوون کرايەوە، دايکي بەڕێزي فاتمە لە هۆزي بەني کلاب بوو، ئەم هۆزە بە دلێري و بوێريي ناوبانگي هەبوو، ئەم خاتوونە بە ئيمانە چەند ساڵ پاش شەهادەتي حەزرەتي زەهرا(س) بووبە هاوسەري عەلي (ع) و چوار کوڕي بوو ، پاشان بە هۆي ئە وەکە بوو بە خاوەني چوار کوڕان، بە ئومولبەنين ياني دايکي کوڕان ناوي دەرکرد .

کوڕەکاني ئومولبەنين وعەلي (ع) لە ڕاپەڕيني گەورەي ئيمام حسێن (ع) لە ڕێگەي خودا گيانيان نايە سەردەست و بەشەهادەت گەيشتن.

بەحەزرەت عەبباس بەهۆي ڕواڵەتي جوان و بەژن و باڵاي بەرزي دەيانوت مانگي بە ني هاشم، هەموان پەسني تايبەتمەندييە بەرزەکانيان دەدايەوە و ئەم نازناوەيان بە شياوي دەزاني.

حەزرەتي عەبباس لە ماڵێک دا لەدايک بوو کە مەکۆي زانست و حيکمەت بوو، ئەو بە درێژايي 14 ساڵ ژياني لە خزمەت باوکي عەلي (ع) لە زانايي و ئيمان و کەمالي ئەو کەسايەتييە گەورەيە، بەهرەي فراواني برد.

خاڵي زۆر گرينگ لە ژياني حەزرەتي عەبباس دا، پێوەندي گەرم و گوڕ و پڕ هەست وسۆزي وي بە براکاني بە تايبەت ئيمام حسێن (ع)بوو.

حەزرەتي عەبباس(ع) لە هەمان چاخي منداڵييەوە لە ئافە رێنەي تاکانە نزيک بوو، ئيمان لەسەرانسەري ژياني لە شەپۆلاني دەدا ، بڕوا بە خوا وەها لەگەڵ ڕۆح و گياني تێکەڵ وئاوێتە ببوو کە بووە هۆي گەشەي تايبەتمەندييەکاني ئەخلاقي وي.

سەبارەت بە پلە وئاستي زانياري و مەعنەوي حەزرەتي عەباس (ع) وتراوە کە ئەو حەزرەتە بەئيمان و دەرووني پاکي خۆي جێي متمانەي خەڵک بوو ، خەڵک هەميشە لەبواري جۆربەجۆر، ڕاوێژيان لەگەڵ دەکرد، ئيمام شارەزايي تۆکمە و تەواوي لە ئەحکامي فقهي و بنەماکاني بيروڕاي ئيسلاميي هەبوو و وەڵامي پرسەکاني زانستيي خەڵکي دەدايەوە.

کردنەوەي گرێي کاري خەڵک لەبەرنامەکاني گرينگي ژياني حەزرەتي عەبباس بوو، بەم هۆيەوە ناوبانگي بە " بابولحەوائج" دەرکرد، ياني کەسێ کە نياز و پێداويستيي خەڵک دابين دەکا.

حەزرەتي عەبباس زۆر بە ئەدەب بوو ، کەسايەتي لەسەرەخۆ و بەحورمەتي ، دەمانخاتەوە بيري ئەم فەرمايشە جوانەي حەزرەتي عەلي (ع) کەفەرمووي: هيچ ميراتێ بايەخدارتر و گرانبايي تر لە ئەدەب و حورمەت نييە.

ئيمام لە خزمە ت براکاني ئيمام حەسەن(ع) و ئيمام حسێن(ع) هيچ کاتێ بە بێ ئيزن وەرگرتن قسەي نەدەکرد، لە خۆبردوويي و گيانبازي، خاڵێکي بەرچاوە لەکەسايەتي حەزرەتي عەبباس(ع). ئيمام ئەوپەڕي گەوڕەيي و مەزنايەتي خۆي لەحەماسەي هەتاهەتايي کەربەلا نيشان دا.

ئەو تادوا ساتەکاني ژياني دا يارو هاوڕێي ئيمام حسێن (ع) بوو . حەزرەتي عەبباس لە شەڕوتێکهەڵچووني حەماسەي کەربەلا دا ئاڵاهەڵگري سوپاي ئيمام حسێن(ع) بوو. کاتێ کە بيني ئيمام حسێن (ع) و يارەکاني لێوويشک وتونين، بوێرانە و بەتەنێ ئاڵقەي تەنگي گەمارۆي دوژمني تێک شکاند و ژومارێک لە دوژمني کوشت تا گەيشتە چۆمي فورات. کاتێ گەيشتە ڕۆخي چۆمي فورات، ڕاوەستا هەندێي توني بوو کە خێرا دەستي بردە نێو ئاوەکە هەتا قومێکي لێ بخواتەوە بەڵام تۆنيتي براکەي ئيمام حسێن (ع) و ماڵبات و منداڵەکاني هاتەبەرچاو ، پەشيمان بۆوە و ئاوي نێو دەستي رۆ کردەوە و مەشکەکەي پڕ کرد لە ئاو و ئەوسا سواري ئەسپەکەي بوو بەرە و خێوەتەکان کەوتە ڕێ، بەڵام مخابن لە ڕێ کەوتە بەر ئامانجي تيري دوژمن و شەهيد کرا.

ئيمام عەلي (ع) سەبارەت بە حەزرەتي عەبباس (ع) دەفەرموێ: مەزنترين مرۆڤي ئيماندار ومومين کەسێکە کە بۆ چاوپۆشي کردن لە گيان وبنەماڵە و ماڵي خۆي پێشەکي ئيمانداراني تر بێ.گيانبازي وبوێري حەزرەتي عەبباس (ع) سەرچاوە گرتوو لە شارەزايي و بۆچووني بەرز و قووڵي ئەو لەحاند دين وئارمانجەکاني ئيلاهييە.

حەزرەتي عەبباس(ع) لە باوکي بەڕێزي فێر ببوو کە ژيان دەبێ ئامانجداربێ ، بەس باشتر وايە ژياني مرۆڤ لە پێناوي پەرەوگەشەي بايەخە ئينسانييەکان و بنبڕ کردني گەندەڵي ونادادوەري دا بێ.

بيرمەندان و زانايان لە پەسني حەزرەتي عەبباس(ع) وتوويانە: ئە و هێماي دەريايەکە کە شەپۆلەکاني خێروچاکە و ڕۆخي تژييە لە دڵاڤايي و گەورەيي.

لە خودا داواکارين و دەپاڕێينەوە بەردەوام ڕۆح وگيانمان لەگەڵ سەرچاوەکاني مەزنايەتي و پاکي پێوەند بدا.