• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3170
  • چوار شەممه 14/8/1393
  • رۆژژمێر :

ئيمام سەجاد درێژە پێدەري بزووتنەوەي حسێني

 

ئيمام سەجاد(ع) کوڕي ئيمام حسێن و لەنەوەکاني پێغەمبەري خۆشەويستي ئيسلامە. ئەوحەزرەتەدواي شەهادەتي باوکي لەڕووداوي کەربەلادا ڕۆڵێکي گرينگ و چارەنووس سازي گێڕا. ئيمام سەجاد (ع) لەکاتي ڕووداوي کەربەلا دا تەمەني نزيکەي24 ساڵ بوو. ئەو حەزرەتە سي وچوار ساڵ لە پاش ئەم ڕووداوە ژيا و لەدرێژەي ئەم ماوەيەدابە وەئەستۆ گرتني ڕێبەرايەتي ئۆممەتي ئيسلام بە شێوەگەلي جۆربەجۆر لەدژي زوڵم و نەزاني خەباتي کرد. لەميانەي ئەم خەباتە دا ئەوەي کە زياتر لە هەمووشتێ لە ڕەوشتي ئيمام سەجاد دا بەرچاو دەکەوێ بە زيندوويي ڕاگرتني يادي ڕاپەڕيني کەربەلا و ڕاگەياندني پەيامي ئەم بزووتنەوە مەزنەيە. ئيمام سەجاد (ع) لە ساڵي 95ي کۆچي مانگي لەوەهاڕۆژێک دابەفەرماني وەليدي کوڕي عەبدولمەليک حاکمي ئەمەوي بە پيلانێک دەرمان داو کرا و شەهيد بوو. بەبۆنەي ساڵڕۆژي شەهادەتي ئەم ئيمامە بەڕێوەوە سەرەخۆشي لەهەموولايەکتان دەکەين. لە ڕۆژي عاشوورا دا دواي شەهادەتي ئيمام حسێن (ع) لەشکرياني يەزيد چوونەسەروەختي عەلي ئيبني حوسێنەوە.ئەو نەخۆش بوو لە جێگادا کەوتبوو لەبەر ئەوەي کە فەرمانيان پێ درا بوو هەموو پياواني بنەماڵەي حسێن بکوژن ، ويستيان عەلي ئيبني حوسێنيش بکوژن ، بەڵام لەبەر ئەوەي کە بە نەخۆشي ديتيان وازيان لێ هێنا. بێ گومان نەخۆش کەوتني

ئيمام سەجاد (ع) لەڕۆژي عاشورادا حيکمەتێکي خودايي تێدا بووەتائەو بۆ درێژە دان بەڕێگاي باوکي زيندوو بمێنێ. بەسەرنجدان بە هەل ومەرجي دژوار و پڕ لە تووندوتيژي کەلەپاش ڕووداوي عاشووراو شەهادەتي ئيمام حسێن (ع) بە دي هات، پێ وشوێن گرتني ئەرکي ئيمامەت دژوار و سەخڵەت بوو. دواي ئەو ڕووداوە ئيمام سەجاد(ع) لەگەڵ کارواني يەخسيران و لە پەنا پووري بەڕێزي حەزرەتي زەينەب (ع) شاربەشار بەرەو شام ناوەندي حکومەتي يەزيد بردرا.

 هەر لەو ڕۆژانەي دواي ڕووداوي کەربەلا ئيمام سەجاد(ع) هەوڵي دا تا پەيامي بزووتنەوەکەي باوکي ئيمام حسێن (ع) بە گۆمەڵگاي مرۆڤايەتي بگەيەنێ. گەرچي خەمي شەهادەتي باوک و هاوڕێي ئەمەگدارەکاني ئيمام حسێن (ع) لەسەر دڵي ئيمام سەجاد بوو، بەڵام بەڕێزيان بە ژيري و وردبيني و ورەيەکي قايم هەر دەرفەتێکي دەست کەوتبا باسي گەورەيي ئەهلي بەيتي پێغەمبەري دەکرد. بەم جۆرە قۆناغێکي ديکەي بزووتنەوەي کەربەلا بەڕێبەرايەتي ئيمام سەجاد (ع) بەمەبەستي چەسپاندني بنەما فکرييەکاني ڕاپەڕيني ئيمام حسێن(ع) دەستي پێ کرد. لەمێژوودا تۆمار کراوە ئەو کاتەي کە کارواني يەخسيراني کەربەلايان هێنا بۆ کووفە ئەوحەزرەتە کەخۆي يەک لە يەخسيران بوو، بە زمانێکي پاراو باسي حەقانييەتي ڕێگاي ئيمام حسێني بۆ خەڵکي کوفە کرد. ئيمام لە وتەکاني خۆي دا ماڵباتي پێغەمبەري بە نيشانەي دادوەري ، پاڕێزکاري و ڕزگاري زاني .ئەوکات ڕوولە وجدانە خەوتووەکان وتي: ئێوە لە ڕۆژي پەسڵان دا چۆن لە ڕووتان هەڵدێ چاو لە پێغەمبەري خودا (د.خ) بکەن ،ئەوکاتەي کە بە ئێوە بڵێت ئێوە ڕۆڵەي منتان کوشت و حورمەتي منتان ڕانەگرت . لە شاميش ئيمام وەها سەرنج ڕاکێش و پاراو وتەي دەدا کە پڕۆپاگەندەي ئەمەوييەکان دژي ماڵباتي پێغەمبەر دەبووە بڵقي سەرئاو. ئيمام سەجاد (ع) بە باس کردن لەسەر مەزنايەتي ئەهلي بەيت و ڕاست بووني ڕێگاي باوکي دانيشتواني ناوکۆڕي يەزيدي بەتووندي خستنەژێر کارتێکەري خۆيەوە بەجۆرێک کە يەزيد ناچار بوو بۆ بەلاڕێدابردني بيروڕاي دانيشتوان لەبابەتەکە دەس بداتە فێڵێک، ئەو بۆ بڕيني وتەکاني ئيمام سەجاد فەرماني دابانگ بدەن. ئيمام سەجاد (ع) ڕوو لە يەزيد فەرمووي: ئايا محەممەد باپيرەي منە يان باپيرەي تۆ؟ ئەگەر بێژي باپيرەي تۆيە حاشات لەحەقي من و درۆت کردووە، وئەگەر بڵێي کە باپيرەي منە ئەدي بۆ ڕۆڵەکاني ئەوت کوشت؟ بە ڕوون کردنەوەکاني ئيمام سەجاد (ع) و دەرکەوتني ڕواڵەتي ڕاستەقينەي ئەمەوييەکان يەزيدهيچ ڕێگايەکي بۆ نەمايەوە جگەلەوەي زۆر بەخێرايي کارواني يەخسيراني کەربەلا لەناوەندي حکوومەت دوور خاتەوە. هەر بۆيە ئەواني گەڕاندەوە بۆشاري مەدينە . بەمجۆرە بەشێکي ديکە لە بەرنامەکاني ئيمام سەجاد لە شاري مەدينە پێ و شوێن گيردرا. لەوسەردەمەدا کۆمەڵگەي ئيسلامي لەڕووي بيروباوەڕولە ڕووي فيکرييەوە تووشي قەيران ببوو. ئەمەوييەکان دواي ڕاپەڕيني کەبەلا ئاشکرا و بێ شەرمانەترلە ڕابردوو زوڵميان دەکرد و پەرەيان بەگەندەڵي دەدا. حکومەتي ئەمەوي هەوڵي دەدا خەڵک بە کاروباري ناپێويست و لاوەکييەوە خەريک بکات. بەڵام ئيمام سەجاد (ع)بزووتنەوەيەکي ڕێک وپێکي بۆ ڕوون کردنەوەي بنەمافکرييەکاني ئيسلام دەست پێکرد و هەوڵي دا تا موسوڵمانان لە ڕاسپێرييەکاني دين ئاگادار بکاتەوە. ئيمام سەجاد بۆ بڵاوکردنەوەي ياساکاني ئيسلام وبابەتە ئەخلاقييەکان هەوڵێکي زۆري دا. نموونەيە ک کە لەفێرکارييە ئەخلاقييەکاني ئيمام سەجاد بەيادگار ماوەتەوە کۆمەڵە نووسراوێکە بەناوي (ڕسالەي حقوق) کەئيمام لەودا ئەرک و مافەجۆربەجۆرەکاني مرۆڤي چ لەبەرانبەر خودا و چ بەرانبەر بە خۆي و خەڵکي ديکە دياري کرد. شێوازێکي ديکەي ئيمام سەجاد (ع) بۆ ڕاگەياندني بنەماکاني دين دوعاي پڕناوەڕۆک و جوان بوون. ئەم شێوە بەيانە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو و مڕۆڤە خاوەن هزرەکاني بەرەولاي خۆي ڕادەکێشا. "سەحيفەي سەجادييە" کۆکەڵە دوعا و گازەي ئيمام سەجادە کەبە گەنجينەيەکي بەياخي هزرو ئەندێشە و مەعاريفي ئيسلامي لە قەڵەم دەدرێ. ئيمام سەجاد(ع) لەڕێگاي گازە و موناجاتەوە باشترين ڕێگاي ژيانێکي بەختەوەرانەي بەخەڵک نيشان داوە. يەک لە ڕێنمونييە گرينگەکان لەم دوعا و گازەيە دا خەبات دژي زوڵم و ستەم وتێکۆشان بۆ دامەزراندني دادوەري و پەرەپێداني بايەخە ئەخلاقي وئينسانييەکانە. ئيمام سەجاد لەدوعايەکدا دەفەرموێ: خودايائەوەندە توانامان پێ ببەخشە تا سوننەتەکاني پێغەمبەر بپاڕێزين و لەدژي بيدعەتەکان خەبات بکەين و خەڵک هان بدەين بۆ چاکە کاري و لايان بدەين لە خراپە. ئيمام سەجاد (ع) لەنێو کۆمەڵگادا بە دەهندەيي ، دڵۆڤاني و بە تەنگەوە بووني خەڵک ناوبانگي دەرکردبوو. هەستي هاودەردي ئيمام لەگەڵ خەڵک وئەويني خزمەت بەوان بە جۆرێک بوو کە بەڕێزيان تەنانەت شەوانە بەکۆڕێک خورد و خۆراکەوە دەچووە بەردەرگاي هەژاران و وەک کەسێکي نەناس يارمەتي ئەواني دەدا. ئەم بابەتە نيشاني داکە چالاکي فيکري، فەرهەنگي و کۆمەڵايەتي ئيمام سەجاد (ع) هەرگيز ڕێگاي لە کردەوەي ئينسان دۆستانە و ئەخلاقي ئەو نەگرتووە. وێڕاي سەرەخۆشي دووبارە بەبۆنەي ساڵڕۆژي شەهادەتي ئيمام سەجاد(ع) وتەيەکي جواني ئەو حەزرەتەتان پێشکەش دەکەين: "زمانتان لە جنێو بپارێزن و فێري وتەي جواني بکەن ، لەقسەيەک کەقازانجي تێدانييە خۆ بپاڕێزن و بەردەوام باسي چاکەي خەڵک بکەن".