• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2737
  • چوار شەممه 10/10/1393
  • رۆژژمێر :

شەھيدبووني يانزەمين ئيمام

ئيمامەتي ئيمام حەسەني عەسکەري(ع) لە ساڵي 254 ەوە دەستي پێکردو ھەتا ساڵي 260 بەردەوام بوو. خەليفەکاني عەبباسي بەردەوام ئيماماني شێعەيان دەخستە ژێر گوشارەوە و بەتايبەت ئەم گوشاروپاڵەپەستۆيانە لەسەردەمي موحەممەد ئيبني عەلي و عەلي ئيبني موحەممەد و حەسەني عەسکەري لەسامەڕادا گەييشتە ئەوپەڕي خۆي، بەجۆرێک کە ئەم سێ کەسايەتيە تەمەنێکي زۆر کورتيان ھەبوو.

پەيگەڕ کردن و چاودێريي لەبارەي عەلي ئيبني موحەممەد و حەسەني عەسکەري (ع) بەڕادەيەک بوو کە خستبوونيانە گەمارۆي لەشکرييەکانەوە و ھەر لەبەر ئەمە پێيان دەگوتن عەسکەريين. جيا لەمە گوشاروبەرتەسک کردنەوەکان بۆ ئيمام حەسەني عەسکەري(ع) بەسەرنجداني ئەوەي کە لەو سەردەمەدا شێعە لە عێراق دا ببوو بە ھێزێکي مەزن و کاريگەر و دەستەڵات لێيان دەترسا گەلێک زياتروبەرفراوانتر بوو.

بەتايبەت کە بنەماڵەي عەبباسيەکان بەگوێرەي ڕيوايەتي زۆر دەيانزاني کە ئيمامي مەھدي(عج) کە لەنێوبەري حکومەتە ناڕەواکان و بنياتنەري حەق و دادگەرييە لە ئيمام حەسەني عەسکەري(ع) دەبێت.ئەم بابەتە ببووە ھۆي ئەوەي کە حکومەتي عەبباسي بە توندي بيخاتە ژێر چاودێرييەوە.کەچي بەوەش بەسەندە نەکراو خستيانە بەنديخانەوە.سەرباري تەواوي ئەم گوشاروپاڵەپەستۆيانە ئيمام دەستي لەچالاکيي سياسي و کۆمەڵايەتي و زانستيي بۆ پاراستني ئيسلام و خەباتي دژي بيروڕاي دژە ئيسلاميي ھەڵنەگرت.

بەسەرنجداني ئەوەي کە غايب بووني ئيمام و ڕێبەري ھەر کۆمەڵێک ڕووداوێکي ئاسايي نيە و بڕواپێکردني بۆ خەڵک گەلێک دژوارە ھەر لەبەر ئەمە پێغەمبەرو ئيماماني پێشوو بەرە بەرە خەڵکيان بۆ ئاوا بابەتێک ڕادەھێناو ئامادەيان دەکردن بەتايبەت ئەم بابەتە لە ئيماماني ەادي و حەسەني عەسکەري دا کە لە چاخي غەيبەت نزيک دەبوونەوە زياتر ڕەنگي دابووەوە.

ئيمام حەسەني عەسکەري جەختي لەسەر لەدايک بووني ئيمامي مەھدي دەکرد و کەش و ھەواي پەيوەندييەکەي لەگەڵ شێعەکان شێوازێکي وەک غەيبتي کورت يان سوغراي ھەبوو. ئيمام حەسەني عەسکەري ڕۆژي ھەيني 8ي ڕەبيعولئەوەلي ساڵي 260 کۆچيي لەتەمەني 29 ساڵي دا بە ھۆي ژاري موعتەمێدي عەبباسي شەھيدو ئينجا لەسامەڕەدا لەپاڵ گڵکۆي باوکي بەڕێزي واتە ئيمامي ھادي(ع) ئەسپەردەي خاک کرا.ساڵگەڕي شەھيدبووني ئيمام حەسەني عەسکەري(ع) لەھەموو خوشک و براياني موسڵمان سەرەخۆشيي دەکەين