• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 3046
  • یەكشەممه 28/10/1393
  • رۆژژمێر :

سوننەتەکاني پێغەمبەري خودا (ص) له کاتێ ئەسپەردەکردني مردوو

دۆعا کردن له کاتي ئەسپەردەکردني مردوو

عومەر کوڕي ئەزينه دەڵێ: بينيم ئيمام سادق (ع) خۆڵي دەکرد به بان گۆڕي مردووێکدا ئەو حەزرەته نەختێ خۆڵي له دەستي خۆيدا ڕا دەگرت و جا دەيکردە بان گۆڕەکه و سێ مشت زياتر يشي نەدەکرد.

هۆکاره کەم له ئيمام (ع) پرسي، حەزرەت فەرمووي : ئه ي عەمرە من خەريکي خوێندني ئەم دۆ عايە بووم : ئەي خودا ئيمانم هەيه بە تو و زيندووبوونەوه له ڕۆژي قيامەتدا.

ئەمه هەر ئەو شتەيە که خودا نێردراوەکەي بەڵێنيان پێمان داوه و تەسليمي وتەي ئەوين . جا حەزرەت فەرمووي : پێغەمبەري خودا (ص) ئاواي دەکرد و ئەمەش بوو بە سوننەت.

ئاو ڕژاندن به مل گۆڕدا

ئيمام عەلي (ع) فەرمووي : ئەمه سوننەتە که دواي ئەسپردەکردني مردوو ئاو بکەن به مل گۆڕەکەيدا.

بردني خۆراک بۆماڵي خاوني پرسە

ئيمام سادق (ع) فەرمووي : کاتێ کە « جەعفەر کوڕي ئەبي تاليب » شەهيد بوو ، پێغەمبەري خودا (ص) به کچەکەي حەزرەتي فاتمە (س) فەرماني دا تا سێ ڕۆژ بۆ « ئەسما کچي عۆمەيس» هاوسەري جەعفەري تەييار نان دروست بکەن.

هەروەها فەرماني دا که حەزرەتي فاتمه (س) لەگەڵ هاوسەرەکاني تري پێغەمبەر (ص) بێن و بۆ ماوەي سێ ڕۆژ لە ماڵي ئەسما پرسه بگێرن. حەزرەت فەرمووي : لەوە بە دوا بوو که تا سێ ڕۆژ خۆراک بردن بۆ خاوەن پرسه بوو بە سوننەت.

سوننەتي پاره خەرج کردن لە پرسه

ئيمام باقر (ع) وەسيەتي فەرمووي له ڕێوڕەسمي پرسەي ئەودا ، هەشسەد درهەم خەرج کەن و ئەم کارەي بەسوننەت دەزاني.

لەبەر ئەوەي که پێغەمبەر خودا (ص) يش فەرماني دابوو که بۆ بنەماڵەي « جەعفەر کوڕي ئەبي تاليب » خواردن ئامادە بکەن چونکه ئەوان تووشي بەڵا هاتوون.