• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2013
  • یەكشەممه 28/10/1393
  • رۆژژمێر :

كەميي زينک دەبێتە هۆي نەزۆكي

ڕاپۆرتێكي دەرچوو لە دامەزراوەي پاراستني دايك و منداڵ لە كۆستاريكا دەڵێ پێويستە ئافرەتاني دووگيان بڕي پێويستي زينک لە خۆراكياندا هەبێت چونكە ئەو بڕەي دەيخۆن رۆڵي هەيە لە دروستبووني منداڵێكي تەندروست يان نا تەندروستدا.

پزيشكاني نەخۆشخانەيەكي لەدايكبوون لە واشنتۆن بۆيان دەركەوتووە پەيوەندي هەيە لە نێوان كەميي زينک لە لەشي ئافرەتي دوو گيان و گەشەكردني كۆرپەلە لە منداڵداني دايكيدا.

 

زينگ كاريگەريي هەيە لەسەر بەرهەمهێناني ترشي چەوري سرووشتي لە لەشدا كە پێي دەگوترێ پرۆستاگلاندين كە پێكهاتووە لە مادەي كيميايي تايبەت كە لەش دەريدەدات و بۆ گەشەي كۆرپەلە پێويستە.

ڕاپۆرتێكي دەرچوو لە دامەزراوەي پاراستني دايك و منداڵ لە كۆستاريكا دەڵێ پێويستە ئافرەتاني دووگيان بڕي پێويستي زينک لە خۆراكياندا هەبێت چونكە ئەو بڕەي دەيخۆن رۆڵي هەيە لە دروستبووني منداڵێكي تەندروست يان نا تەندروستدا.

راپۆرتەكە، هەروەها دەڵێ: پشكنين بۆ 20 ئافرەتي دوو گيان كراوە كە هەموويان منداڵەكانيان بەر لە وادەي خۆيان لەدايكبووە، دەركەوتووە زينک لە لەشياندا كەم بووە.

راپۆرتەكە، لە سايەي ئەو ئەنجامانەدا داواي لە دايكاني دوو گيان كردووە، خواردني ماسي و گيانەوەرە ئاوييەكان و گوێز زۆر بكەن.

راپۆرتەكە، هەروەها دەڵێ: لەشي ئافرەتاني دوو گيان رۆژانە پێويستي بە 11 ميليگرام لە زينک هەيە و ئەگەر ئەو خۆراكەي ئافرەتي دوو گيان دەيخوات، بڕي پێويستي زينکي تێدا نەبێت، پێويستە ئەو زينکە لە رێگەي دەرمان و حەبەوە وەربگرێت.