چۆن خۆشه‌ویستی خوای مه‌زن بین؟
کاره گرنگ و ڕۆژانه‌کانی ئێمه چ کاراێیکن؟ بۆ نموونه ده‌رس خوێندن کارێکی گرنگ و ئه‌ڵبه‌ت ڕۆژانه‌ی قۆتابیه . ڕۆیشتن بۆ سه‌ر کار و فرمان کاری گرنگی مێردی ماڵه . ماڵداریش یه‌کێک له کاره گرنگه‌کانی ئافره‌تی ماڵه .
به شێوه‌ی ئاسایی هه‌ر که‌سێ کارێکی گرنگ و ڕۆژانه‌ی هه‌یه که ده‌بێ بیکات و به پێ ئه‌و کاره ناوه‌ڕۆک و جه‌وهه‌ری خۆی ده‌ناسێنێ .
خۆشه‌ویست بوون
یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که له ڕێکوو پێکی هه‌ر کارێک‌دا ڕۆڵی هه‌یه، کردنی ئه‌و کاره له کاتی شیاوی خۆیدایه . زۆر ڕوونه که ده‌رس خوێندن پیویستی به کات و جێگه‌ی شیاوه ئێنا ئه‌و تێکۆشانه بێ سووده . کاره‌کانی تریش هه‌ر به‌و شێوه پێویستیان به کات و جێگه‌ی شیاو هه‌یه .
به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێ سه‌باره‌ت به مرۆفایه‌تی قۆتابیێک ، پیاوێک ، ئافره‌تێک و ... باس بکه‌م . مرۆف به‌ر له هه‌موو شتێک درووس کراو و به‌نده‌ی خوایه . مرۆف به پێی سرۆشتی حه‌ز ئه‌کات هه‌وو کارێکی به باشترین شێواز بکات . سه‌باره‌ت به به‌نده‌ییش هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڵام ته‌مه‌ڵی و نه‌زانی و ... به‌ری ده‌گرن . له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌نده‌ی چاک بوون ڕێ و ڕه‌سمی خۆی هه‌یه . خۆشه‌ویست بوون له لای خوای مه‌زن کات و ساتی خۆی هه‌یه .
بێ گۆمان تا ئێستا بابه‌تی «عبادالرحمن» تان بیستوه . مانای زمانی «عبادالرحمن» واته " به‌نده‌کانی په‌روه‌ردگارێ که له گه‌ڵ هه‌موان به سۆز و به ڕه‌حمه" ئه‌م ڕه‌سته‌یه له سووره‌ی فۆرقان ئایه‌تی 63 هاتوه که تا پێنج ئایه‌تی دوای ئه‌وه زیاتر له 10 تایبه‌تمندی ئه‌و به‌ندانه‌ی باس کردوه .
«عبادالرحمن» پێگه‌ێیکه که گۆمان ناکه‌م که‌سێک بێت حه‌ز نه‌کا بگاته ئه‌و پێگه . له به‌ر ئه‌وه خوای مه‌زن به ته‌واوی ڕێگای گه‌یشتن به‌و پێگه‌ی باس کردوه .
یه‌کێک له‌و ڕێگانه له ئایه‌تی 64 سووره‌ی فۆرقان هاتوه ﴿وَ الَّذِینَ یَبِیتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَ قِیَامًا﴾ / ئه‌و که‌سانه‌ی که شه‌وانه تا به‌ربه‌یان خه‌ریکی سۆژده و کۆرنووشن بۆ په‌روه‌ردگاریان .
ئه‌م ئایه‌ته له چه‌ن وشه درۆست بوه که کۆێیکی زۆر جوان و دڵ‌نشین بۆ به‌نده‌یی کردن و خۆشه‌ویست بوون پێمان ده‌ناسێنێت .
مرۆف به پێی سرۆشتی حه‌ز ئه‌کات هه‌وو کارێکی به باشترین شێواز بکات . سه‌باره‌ت به به‌نده‌ییش هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌ڵام ته‌مه‌ڵی و نه‌زانی و ... به‌ری ده‌گرن . له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌نده‌ی چاک بوون ڕێ و ڕه‌سمی خۆی هه‌یه . خۆشه‌ویست بوون له لای خوای مه‌زن کات و ساتی خۆی هه‌یه .
سه‌ره‌تا وشه‌ی « یَبِیتُونَ »: که ئه‌م وشه له وشه‌ی «بیتوته»، به مانای چاو که‌وتنه به شه‌و چ شه‌و بخه‌وی یان شه‌وبێدار بی چ هه‌موو شه‌و بێ چ به‌شێک له شه‌و .
دوه‌م : « لِرَبِّهِمْ »:ئه‌م وشه له دوو پیتی "ل" و وشه‌ی «رَبّ» و ڕاناوی «هُم»، به مانای " بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوای خۆیان " که ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی خاوێنی دڵه . هیچ کارێ به بێ دڵ خاوێنی هیچ بایه‌خی نیه .
سێیه‌م : « سُجَّدًا » و « قِیَامًا »: کڕنوش نزیکترین حاڵه‌تی به‌نده به خوایه و هه‌ر‌وه‌ها ئه‌ستوونی نوێژه . وه‌ستانیش "قیام" یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانی نوێژه . هاتنی ئه‌م دوو وشه پێکه‌وه ، ده‌توانێ ئه‌وه بگه‌ینێ که مه‌به‌ست له‌و ئایه‌ته شه‌و نوێژ بێ .
له کۆی ئه‌م وشه خواییانه ئه‌توانین فام بکه‌ین که : ئه‌و که‌سانه‌ی به باشترین شێوه سۆزی خۆیان سه‌باره‌ت به خوای خۆیان ده‌رده‌بڕن که کاتی شه‌و به باشی فام ده‌که‌ن و ده‌زانن که خوا به به‌خشینی ئه‌و نێمه‌تی شه‌وه به به‌نده‌کانی . چۆن خۆشه‌ویستی خۆی به مرۆف ده‌ربڕیوه . له ئاکامدا مرۆف به‌شێک له شه‌و یان ته‌واوی شه‌و بۆ نزیک بوونه‌وه به خوا و پیشاندانی به‌نده‌گی خۆی ، شه‌و بێداری ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه سۆکرانه و سپاسی ئه‌و نێمه‌ته گه‌وره به جێ بێنێ .
ئه‌زانن که کاتێک سپاسی نێمه‌تێک ده‌کرێت که به باشی له‌و نێمه‌ته که‌ڵک وه‌رگیرابێ . که وابوو کاتێ سپاسی نێمه‌تی شه‌و به جێ تێت که بایه‌خی بزانین و له‌و ده‌رفه‌ته به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌ربگرین . خوای گه‌وره شێوازی ئه‌وه‌شمان پی ده‌ڵێت و ده‌فه‌رموێت : باشترین شێواز بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنه و سپاسی ئه‌و نێمه‌ته ، کڕنوش بردن و نوێژ خوێندنه له کاتی شه‌ودا .
کڕنوش هیمای خوا په‌ره‌ستیه که هه‌ر له مێژدا بۆ پاشا و ئاغه‌کانیش کڕنوشیان بردوه ، و بۆ بۆته‌کانیش هه‌روا . که ئه‌مه نیشانه‌ی خواپه‌ره‌ستی بوه . کڕنوش حاڵه‌تێک له سه‌ردانه‌واندن له مرۆفدا پێک دێنێت که ده‌بێته هۆی مل کچی ئه‌ویندارانه‌ی ده‌روونی مرۆف به‌رانبه‌ر به په‌روه‌ردگاری خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به خوای گه‌وره‌ی خۆی بچووک ببینێ . هه‌ر له به‌ر ئه‌مه ڕاسپردنی زۆر کراوه بۆ درێژه‌دان به کڕنوش .
بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و آله) وێڕای وتاری شه‌عبانیه فه‌رمووی :پشتتان به باری تاوان قۆرس بوه . ئه‌و باره به کڕنوشبردن درێژ که‌م بکه‌نه‌وه . (بحار، ج 93، ل 357)
یه‌کێک له جوانیه‌کانی کڕنوش ئه‌وه‌یه که نزیکترین شێوه‌یه به خوای دڵۆفان . هه‌ر له به‌ر ئه‌مه له کاتی کڕنوشدا زیاتر له هه‌ر کاتێکی تر هۆمێدی وه‌رگیرانی نزا هه‌یه .
سه‌عیدی کۆڕی یه‌سار ده‌ڵێ : عه‌رزی حه‌زره‌تی سادقم (ر .خ )کرد : من له کاتی کڕنوشدا داخوازیه‌کانم له خوا داوا ده‌که‌م. فه‌رمووی : کارێکی چاکه چونکوو کڕنوش ئه‌وه‌یه که نزیکترین شێوه‌یه به خوای دڵۆفان . له‌و کاته‌دا خێر و پیتی دنیا و قیامه‌تت له خوای مه‌زن داوا بکه . (بحارالانوار، ج 85، ص 132)
به سه‌رنج به‌م ئایه‌ته وڕافه و لێ گێڕانه‌وه‌کان که سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته هاتون ، ده‌گه‌ینه ئه‌و بابه‌ته‌ی که له قۆرئاندا به « تَهَجَّدْ » ناو براوه .
« تَهَجَّدْ » که له ئایه‌تی 79 سووره‌ی پیرۆزی ئه‌سردا هاتوه ، به ته‌واوی به مانای " لابردن و دوور خستنه‌وه‌ی خه‌وه بۆ خواپه‌ره‌ستی " . ﴿وَ مِنَ الَّیْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّک عَسَی أَن یَبْعَثَک رَبُّک مَقَاماً مَّحْمُوداً ﴾
به‌شێک له شه‌و بێ‌دار به‌و خه‌ریکی خوا په‌ره‌ستی به ، ئه‌مه ئه‌رکێکی تایبه‌ته بۆ تۆ ، ئۆمێد هه‌یه‌که خوا بتگه‌ینێته پێگه‌ی په‌سه‌ن کراو.
نوێژی شه‌و یه‌کێک له‌و کاره گه‌ورانه‌یه ؛ هه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که نوێژه هه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که له شه‌ودایه . له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا زیاتر له 30مه‌زنیان بۆ شه‌و نوێژ ئه‌ژمار کردوه . وه‌کوو :
• شه‌و نوێژ نهێنی ته‌ندرۆستی له‌ش و ڕووناکی گۆڕه . (سفینة البحار، ج5، ل159) هۆی ڕزگاری هه‌ر دوو دنیایه .
• شه‌و نوێژ ،له سه‌ر ئاکار، ڕۆزی ، لاچوونی خه‌م، نه‌مانی قه‌رزاری ، و نووری چاو کاریگه‌ری هه‌یه . (سفینة البحار، ج 2، ص 46)
یه‌کێک له‌وانه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و آله) وێڕای وتاری شه‌عبانیه فه‌رمووی :پشتتان به باری تاوان قۆرس بوه . ئه‌و باره به کڕنوشبردن درێژ که‌م بکه‌نه‌وه . (بحار، ج 93، ل 357)
• شه‌و نوێژ ، تاوانی ڕۆژ پاک ده‌کاته‌وه و ڕووناکی قیامه‌ته. (بحار، ج 84، ص 140)
• پاداشتی شه‌و نوێژ ئه‌وه‌نده زۆره که خوای مه‌زن له سووره‌ی پیرۆزی سه‌جده ئایه‌تی 17 ده‌فه‌رموێت : «فلاتعلم نفس ما اُخفی له‌م من قُرّة اَعین جزاء بما کانوا یعملون» هیچ که‌س نازانێ چ پاداشێکی بۆ دیاری کراوه. (تفسیر مجمع البیان)
• شه‌و نوێژ شه‌رافه‌تی بڕواداره . (سفینة البحار، ج5، ص159)
• شه‌و نوێژ ، لاده‌ری ترس‌و خۆفی ته‌نیایی نێو گۆڕه .(سفینة البحار، همان)
له کۆی ئه‌م دوو ئایه‌ته بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که :
هه‌ر به‌و شیوه که باشترین کات، باشترین ئاکامی هه‌یه بۆمان ، بۆ به‌نده‌گی خوا و ئه‌وینداری ئه‌ویش ده‌بێ باشترین کات و سات هه‌ڵبژێرین که ئه‌وه‌ش کاتی شه‌وه .«و من اللیل فتهجّد».
مرۆف کۆێیکه له له‌ش و گێان . هه‌ر به‌و شێوه که تێده‌کۆشین له‌شی ساغمان هه‌بێت . بۆ ئه‌وه‌ی که گێانێکی ساغ و به‌رزیشمان هه‌بێت ده‌بێ له گه‌ڵ خوا په‌ره‌ستی دڵمان هاورێ بکه‌ین . «فتهّجد، مقاماً محموداً»
به خواپه‌ره‌ستی، مافێکمان له سه‌ر خوا نیه که داوای که‌ین، هه‌رچی هه‌یه ئۆمێده و لۆتفی ئه‌و . «عسی:"
ئه‌ڵبه‌ت شه‌و نوێژ به ته‌نیایی به‌س نیه ، که‌ماڵاتێکی تریش هه‌یه که ده‌بێ تێکۆشین بۆ به‌ده‌س هێنانیان. ئه‌مه‌ش له وشه‌ی «عسی» وه‌رده‌گیرێت .
له وشه‌ی «تهجد: واته تێکۆشان» بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که تا که‌سێک خۆی هه‌نگاو به‌ره‌و به‌رزی هه‌ڵنه‌گرێ ، خوای گه‌وره ئه‌و پێگه‌یه پێ نادات . «فتهجّد. . . یبعثک ربّک»
پێگه‌ێیک به نرخه که لای خوا په‌سه‌ن کراو بێت ، ئینا ناوداری هیچو پووچ ، ڕێزدار و نیه و نامێنێ .به‌ڵێ دووکه‌ڵ به‌ره‌و به‌رزی ده‌ڕوا به‌ڵام ڕوو ڕه‌شه.
خوایه گێان یارمه‌تیمان بده بۆ خواپه‌ره‌ستی بێ گه‌ردانه و بۆ شه‌و نوێژ .