ئه‌گه‌ر هۆگری مامه‌ڵه و بازرگانین ئه‌م بابه‌ته بخوێنن
مامه‌ڵه
پیشهوایانی گه‌وره‌ی ئیسلام گرنگی زۆریان به بازرگانی ئه‌دا ، تا ئه‌و جێگه که له لێ گێڕانه‌وه‌ی به ناوبانگی ئهسبهغی کۆڕی نه‌باته هاتوه که ئه‌ڵێ: له ئیمام عه‌لیم (ر .خ) بیست که له سه‌ر مینبه‌ر ده‌یگۆت : «یا معشر التجار! الفقه ثم المتجر»، واته: " ئه‌ی گرۆی بازرگان ! هه‌وه‌ڵ له شه‌رع شاره‌زایی به ده‌س بێنن ئه‌و کاته بازرگانی بکه‌ن " وه ئیمام سێ جار ئه‌م وته‌ی دووپات کرد... ئه‌م جا له کۆتاییدا فه‌رمووی : : «التاجر فاجر، و الفاجر فى النار، الا من اخذ الحق و اعطى الحق»، " واته : بازرگان تاوانباره وه تاوانباریش له نێو دۆزه‌خدایه مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌وه‌نده‌ی مافی خۆیان له خه‌ڵکی بگرن و مافی خه‌ڵک بده‌ن ." (کافى جلد 5 باب آداب التجارة حدیث 1)
له لێ گێڕانهوهێیکی دیکه له ئیمام باقر (ر. خ) هاتوه که : کاتێک ئیمام عه‌لی (ر .خ) له کووفه بوو هه‌ر ڕۆژ سه‌ر له به‌یانی ده‌هاته نێو بازاره‌کانی کووفه و بازار به بازار ده‌گه‌ڕا و قامچێک (بۆ سزادانی تاوانباران) به سه‌ر شانی بوو ، له نێو هه‌ر بازاڕێکدا ده‌وه‌ستا و بانگی ده‌کرد : "ئه‌ی گرۆی بازرگان له خوا بترسن " ، کاتێک خه‌ڵک بانگی ئیمام عه‌لیان (ر .خ) ده‌بیست هه‌رچی به ده‌سیانه‌وه ببوایه دایان ده‌نا و له ناخی دڵه‌وه گوێیان ده‌دا وته‌کانی ئه‌و ، دوای ئه‌وه ده‌یفه‌رموو : «قدموا الاستخارة و تبرکوا بالسهولة، و اقتربوا من المبتاعین، و تزینوا بالحلم، و تناهوا عن الیمین، و جانبوا الکذب، و تجافوا عن الظلم و انصفوا المظلومین، و لا تقربوا الربا، و اوفوا الکیل و المیزان، و لا تبخسوا الناس اشیائهم، و لا تعثوا فى الارض مفسدین»،
واته : " له خوا داوای خێر بکه‌ن ، و به ئاسان کاری له گه‌ڵ خه‌ڵکی مامڵهتان پیتدار بکه‌ن، و نزیکی کڕیار بکه‌نه‌وه ، خۆتان به خۆڕاگری بڕازێننه‌وه ، سوێند مه‌خۆن ، له ئه‌سته‌م دووری بکه‌ن ، مافی سته‌م لێکراو بسێنن ، نزیکی سوودی دراو مه‌که‌ون، پێوانه و کێشانه‌تان ڕێک و پێک بێ، له شتی خه‌ڵکدا که‌م کاری مه‌که‌ن ، و له سه‌ر زه‌وی گه‌نده‌ڵی بار مهێنن " وه به‌م شێوه له بازاڕه‌کانی کووفه ده‌گه‌ڕا و ، دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕاوه بۆ دارۆلئێماره و داده‌نیشت بۆ دادوه‌ری خه‌ڵک . (کافى، باب آداب التجاره حدیث 3)
وشیاری مامڵه‌و بازرگانی حه‌رام بن
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ) فه‌رموویه‌تی: که‌سێ که کاری بازرگانی ده‌کات ده‌بێ له پێنج شت دووری بکات ئینا نابێ کڕین و فرۆشتن بکات : سووی دراو ، سوێند ، داپۆشینی عه‌یبی که‌لو په‌ل ، تاریف و بانگه‌شه له کاتی فرۆشتن ، و به‌دگۆیی له که‌ل و په‌ل له کاتی کڕیندا .
خوای مه‌زن له سووره‌ی نیسا ئایه‌ته‌کانی 29 و 30 سه‌باره‌ت به بازرگانی ده‌فه‌رموێت: «یا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَیْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ ...(نسا‌ء/ 29) وَمَن یَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِیهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللّهِ یَسِیرًا » (نسا‌ء/ 30)؛
واته: "ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕان! ماڵ و دارایی یه‌کتری- له خۆت و خۆڕایی- مه‌خۆن؛ مهگێن به سه‌ودا و مامه‌ڵه و به ڕه‌زامه‌ندی خۆتان ؛ که ئه‌وسا پێتان ڕه‌وایه . به هه‌ق نه‌بێ نابێ یه‌کتریش بکۆژن . خۆدا ده‌رباره‌ی هه‌مووتان دڵۆڤانه . هه‌ر که‌سێکیش له ناهه‌ق وه هه‌ر به نیازی ده‌س درێژی ئه‌م جۆره کارانه بکات ، گرفتاری ئاری ده‌که‌ین . ئه‌م کاره له لای خۆدا زۆر هاسانه .
سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته لێ گێڕانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هاتوه . بۆ نموونه له مهجمهعۆلبهیان له ژێر وشه‌ی "بالباطل" هاتوه که ڕاڤه‌کارانی قۆرئان سه‌باره‌ت به مانای ئه‌م ئه‌م وشه دوو وته هه‌یه یه‌کێکیان : ڕوانگه‌ی تاقمێکیانه که گۆتوویانه مه‌به‌ست له‌وه قۆماره و سووی دراو و بهخس و سته‌مه ، ئه‌وجا خۆی ده‌ڵێ ئه‌م وته له ئیمام باقر ( ر. خ) ده‌گێڕنه‌وه . (مجمع البیان ج 2 ص 81 جزء 5)
له په‌رتووکی نههجۆلبهیان له ئیمام باقر ( ر. خ) و ئیمام سادق ( ر. خ) ده‌گێڕنه‌وه که فه‌رموویانه : مه‌به‌ست له باتڵ ، قۆماره و سۆحت و سو‌و و سوێنده (نههجۆلبهیان).
به‌م هه‌ل و مه‌رجه بازرگانی بکه‌ن
سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجه بازرگانی له قۆرئاندا چه‌ند ئایه‌ت هاتوه که لێره‌دا ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین و به پێی ئه‌و ئایه‌تانه ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ده‌ر ده‌که‌وێ .
1- مامه‌ڵه ده‌بێ به ڕه‌زامه‌ندی بێ . . (نسا‌ء /29)
2- مامه‌ڵه‌ی نه‌ختینه پێویستی به به‌ڵگه نامه نیه . (بقره/282)
3- له کاتی نوێژی هه‌ینی ده‌بێ ده‌س له مامه‌ڵه بکێشرێت . (جمعه/11)
4- بازرگانی ، پیاوانی خوا له یادی خوا خافڵ ناکات . ( نور/38)
5- بازرگانی مه‌عنه‌وی ( جیهاد له ڕێگای خوا) هۆی ڕزگار بوونه له ئاگری دۆزه‌خ . (صف/10و11)
6- بازرگانی هه‌رمان ها له سێبه‌ری خوێندنه‌وه‌ی قۆرئان ونوێژ خوێندن و خه‌رج کردندا . (فاطر/29)
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی گرۆی بازرگان ! بازرگانی تێکه‌ڵه له گه‌ڵ قسه‌ی هیچ و پووچ و سوێندا ، ئێوه‌ش تێکه‌ڵ به به‌خشین و سه‌ده‌قه‌ی بکه‌ن .
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ) فه‌رموویه‌تی: که‌سێ که کاری بازرگانی ده‌کات ده‌بێ له پێنج شت دووری بکات ئینا نابێ کڕین و فرۆشتن بکات : سووی دراو ، سوێند ، داپۆشینی عه‌یبی که‌لو په‌ل ، تاریف و بانگه‌شه له کاتی فرۆشتن ، و به‌دگۆیی له که‌ل و په‌ل له کاتی کڕیندا . (بحار103/95/18)
مافی کڕیار بپارێزن
وه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی که‌م فرۆشی ده‌که‌ن ، ئه‌و که‌سانه‌ی که کاتێ پێوانه له خه‌ڵک ده‌گرن پڕی ده‌که‌ن و کاتێک بۆ خه‌ڵکی پێوانه ده‌گرن که‌می لێ ده‌که‌ن . (انعام:آیه 152)
خێر و ده‌سه‌نه بکه‌ن
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌ی گرۆی بازرگان ! بازرگانی هاوڕێیه له گه‌ڵ قسه‌ی هیچ و پووچ و سوێندا ، تێکه‌ڵ به به‌خشین و سه‌ده‌قه‌ی بکه‌ن . (کنز العمال:9439)
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د . خ): بازرگانی دروسکار ، ڕاست وێژ و مسڵمان ، له قیامتدا له گه‌ڵ شه‌هیدانه . (کنز العمال:9216 )
له بازرگانیدا سوێند مه‌خۆن
ئیمام عه‌لی (ر .خ) : ئه‌ی گرۆی ده‌ڵاڵ ! که‌متر سوێند بخۆن ؛ ئه‌گه‌رچی ئه‌و کاره که‌ل و په‌له‌که‌ت ده‌فرۆشێ به‌ڵام سووده (ڕاسته‌قینه‌که‌ی) ده‌بات . (کافی:5/162/2)