• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 286
  • دوو شەممه 23/1/1395
  • رۆژژمێر :

ناو نیشانی خوا

ناو نیشانی خوا


كُلُّ مَنْ عَلَیْهَا فَانٍۢ (الرحمن/26)
واته : هه موو ئه وانه ی له سه ر عه رزن له نێو ده چن .

مردن ده سپێکردنی جیهانێکی دیکه یه
ده نگی پێکه نینیان ده بیسی. ئه وه نده ئازاد و رزگارن که گۆمان ده که ی هیچ خه مێک له جیهاندا نیه ، ئه وه نده سه ربه ستن و خۆشحاڵ که گۆمان ده که ی هیچ کات سه ختیان به چاو نه دیوه . ده چیته پیشه وه . پێت خۆشه بیانبینی . له ته نیشتی یه کتری دانیشتون و شادن .
ناته وێ کۆمه ڵی دۆستانه یان بشێونی .
که مێک له ولاتر ، ده نگی ناڵین و گرینه به شێوه ێیک که گوێت ئازار ده کێشێ ، بڕوا ناکه ی ، ده ستێیک گرین و ده ستێیکی تر خۆشحاڵ!!!
جیاوازی نێوانیان زۆر زۆره ، جیاوازی ئه وه نده ی ته مه نێک ژیان ، ده سته ێیک سه ختی دنیایان کێشاوه به دڵ و گێان و لۆمه یان بیستوه ، به ڵآم قۆرس له سه ر بڕوای خۆیان ماون و ده سته ێیکی تر پشتیان هه ڵ کردوه له ڕاستی و چاکی و دادوه ری ...
ئه وه نده ی چاو ترسکانێک ، هه ناسه ێیک جاوه کانت ده به ستی و ده گه یته جیهانێکی تر ، چاوت ده که یه وه . و ئیمڕۆ درێژه ی جیهانی به ر له مردنه . بزه ی که نین ده تگرێ .
ئێستا ده زانی که مردن ته نیا ده سپێکردنی جیهانێکی تر بوه نه ته واو بوونی کار .
 وَیَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَاٰلِ وَالْإِكْرَامِ (الرحمن:27)
وه ته نیا زاتی مه زن و گه وره ی خوا ده مێنێ!
ناو نیشانی خوا
هه ر به و ده سته ته ڕه ت هه ڵده ستی بۆ نوێژ . نیوه ڕۆی هاوینه . ده ته وێ شنه ێیکی فێنک بدات له ده ست و ده م و چاوت . لێوه کانت وشکن له که م ئاوی . هێواش هێواش سووره ی حه مد و سوره ی دیکه ئه خوێنی ، ڕۆژوو ،ئه ویش له گه رمای هاوین !! چ ویست و ئیراده ێیک!! به بیر کردنه وه له کاتی ڕۆژوو کردنه وه ڕکاتی دوه م ته واو ئه که ی ، ڕکاتی سێیه م بیر له و که سانه ده که ی که ڕۆژوو نین . چه نده ئاسان ژیان ده به نه سه ر به بێ هیچ عه زاب ویژدانێک . زوو کاتی سڵاو دانه وه ی ڕاکتی چواره م دێت پێش . له ست گڕی گرتوه ده ته وێ زوو سه لامی نوێژه که ت بده یه وه . بۆ خۆت ئیژی خه وی ڕۆژوان خواپه ره ستی ده ژمێررێت . هێدی هێدی پاڵ ده که ویت . ته واشاێیکی بنداری ژووره که ت ده که ی . هه مووی سپیه . دسه که ویته بیر منداڵیت ، ئه و کاته ی که به شوێن کۆن و قۆژبنێک ده گه ڕای که به دزی خوا پاروێک بخۆی . ئه و کاته ی که کاتێک چێژی نانه که ده چوه ژێر ددانت له کرده وه ی خۆت په شیمان ده بیته وه و شه رمه زار و ده تگۆت باش بوو خوا چاوی لێ نه بوو ئینا زۆر ناخۆش ده بوو.
ئه مڕۆ له گه ڵ دوێنێ فه رقی نه کردوه . ته نیا ئه وه نه بێ لێوه کانت وشکه و زگت برسی . نه نوێژت نوێژو و نه کرده وه ت کرده وه . نوێژه که ی ئه مڕۆت خۆی شایه ته . ئه و نوێژه ی که هێشتا نیه تت نه هێناوه سه لامت داوه تۆ و خۆت کێشاوه گۆشه ێیک بۆ خه وتنێکی ئاسووده .
هێشتا ئه گه ر که سێک ناو نیشانی خوای گه ره ک بێ ئێژی هه ر جێگاێی که چاوێک بۆ دیتن هه بێت ، خوا له وێیه .
منا اهل البیت
چاوی لێ بڕێ بوو و ده رۆیشت به شوێنیا
ئه وه نده به وردی هه نگاوی ده نا ئه تگۆت له گۆڕه پانی مینه . و هه ر هه نگاوێکی ڕاست ده نا جێ هه نگاوه که ی حه زره تی عه لی ( ر .خ) هه نگاو به هه نگاو ، و کاتێ به وردی ته واشات ده کرد ته نیا جێ پای حه زره تی عه لی ( ر .خ) دیار بوو .
ئه و به جوانی فێر ببوی دواکه وتنی حه زره تی عه لی ( ر .خ) یانێ چی و ئه وه ش حه تا له ڕێ ڕۆینه که شیا دیار بوو .