پێملبوون به یاسا و سنووره‌کان
ئیمام ڕه‌زا دروود و سڵاوی خوای لێ بێت له حه‌دیسێک دا ده‌فه‌رمێ: (ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ده‌ست بده‌ن به توان و کاری قه‌ده‌غه‌کراو و هه‌ر که‌س به پێی ویستی خۆی بجووڵێته‌وه‌و هیچ به‌رپرس و دامه‌زراوه‌ک به سه‌ر ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی یاسای دین و کۆمه‌ڵگادا چاودێری نه‌کات،ئه‌وا ته‌واوی خه‌ڵک به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و چه‌واشه‌بوون ده‌چن.)
وه‌ک ده‌زانین له ژیانی مرۆڤدا له هه‌ر دوو بوار و لایه‌نی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا یاسا و ڕێسا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ژیان داڕێژراوه ئه‌بێ به پێی پێوانه و بنه‌ما ڕه‌وشتی و ئه‌خلاقییه‌کان بژی و ماف و یاساکان قبووڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به‌روه گه‌نده‌ڵی و چهواشهبهوون نه‌ڕوات و نامژمهڵی و بێ یاسایی له ناو ژۆمهڵدا ڕوو نه‌دات.
ئێمه له ناو ژیانی خۆماندا جیا له یاسا و بنهنا گشتییه‌کان خاوه‌نی بڕێک سنوور و لهمپهرین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانمان به پێی پێوانه بڕواته پێشه‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ خه‌رج و مه‌سره‌فی ژیانی خۆمان و بنه‌ماڵه‌مان سنوور دانه‌نین، ئه‌وا تووشی هه‌ژاری و نامژمهڵی ئابووری ده‌بین و ناتوانین پێداویستییه‌کانی ژیان دابین بکه‌ین.
که وایه ژیان پێویستی به سنوور و یاسا و له‌مپه‌ر و پێوان هه‌یه. دیاره له ئاستی پیوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا به شێوه‌یکه زۆر به‌هه‌ند و بنه‌ڕه‌تی پێویتمان به ناسینی سنووره‌کان هه‌یه. ئه‌گه‌ر سنووری خۆمان نه‌ناسین و نه‌زانین سنووری ڕێز و حورمه‌تی خۆمان و که‌سانی ده‌وروپشت له کام هێڵدایه، ئه‌وا ڕێزی خۆمان و که‌سانیتر پێشێل ئه‌که‌ین و تووشی خه‌سار ئه‌بین.
که وایه له ژیانی کۆمه‌ڵگادا نابێت ئازادی و یاسا‌و ڕێسا و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا فیدای وه‌یستی تاکه‌که‌سی بکرێت.
له ڕاستیدا ده‌وری ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌کان له‌م بواره‌دا زۆر ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌وان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به ئامرازی یاسا و دامزراوه یاسایییه‌کان، ڕێگا بگرن له‌و که‌سانه که یاساک پێشێل ئه‌که‌ن و ئاسایشی کۆمه‌ڵگا له ناو ئه‌به‌ن.
رووناک