• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 532
  • دوو شەممه 13/2/1395
  • رۆژژمێر :

حەزرەتی عەلی(د.خ) و شەڕی خەیبەر

خەیبەر بریتی بوو له چەند قەڵایەک که خەڵکەکەی خەریکی کشت و کاڵی وئاژەڵ به خێوکردن بوون،لەبەر توانایی چاکی کشت و کاڵی ناوچەکه به «کۆگای دەغڵ و دانی حجیاز» ناوی دەرکردبوو،خەیبەری یەکان باری ئابووریان زۆرچاک بوو،وه بەروبومێکیزۆریان هەبوو،کاتی قەڵاکانی خەیبەر رۆخان و کەوتنەدەستی موسڵمانەکان،ئەندازەی  ئەو زۆره دەغڵ ودان و چەک و شتومەکی  که هەیان بوون به دەرکەوت.قەڵاکانی خەیبەر له رووی سەربازی یەوه زۆر قایم و پتەو بوون و نزیکەی دەهەزار پیاوی شەرکەیان هەبوو.بۆیه خۆیان به هێز ئەزانی،وه لەو باوەرەدا بوون که موسلمانەکان ناوێرن توخنیان بکەونەوه وبێنه شەرکردنیان. هەرکو وەکو له روداوەکانی شەری بەنی نەزیر و شەری خەندەق باسمان کردو وتمان:جووەکانی خەیبەر بۆ لێدانی موسڵمانەکان وحوکمەتی تازه پێ گرتووی  ئیسلام هیچ هەلێکیان له دەست نەئەدا،قەڵاکاتی خەیبەر ببوه کانگای ئاژاوەنانەوه و پیلانی هەمیشەیی بۆ له بەرامبەر راوەستانی ئیسلام،سەرۆکه هەڵهاتووەکانی بەنی  نەزیر له دوای تێشکانیان لەشەری سەربازی لەمەدینەدا چوو بوونه پاڵ خەیبەری یەکانەوه  و یارمەتییان ئەدان.
له ساڵی شەشەمی کۆچی،سەلام کوڕی ئەبی ئەلحەققیق که له سەرانی بەنی نەزیر بوو،سەرۆکایەتی جووەکانی خەیبەری گرته دەست و تیرەکانی هۆزی غەتفان و چەند هۆزێکی تر له موشرکەکان کۆکردەوه و هێزێکی مەزنی لێی پێک هێنا بۆ شەرکردن لەگەڵ موسڵمانەەکان.له ئەنجامی ئەو ئاواژوه نانەودا سەڵام به هۆی موسڵمانەکانەوه کوژرا،خەەیبەری یەکان «ئوسەیر کوڕی زارم» له شوێنیان دانا و کردیانه سەرۆکی خۆیان ئەمیش هەروەکو سەرۆکی خۆیان ئەمیش هەروەکو سەرۆکی پێشوو به دوژمنایەتیَ کردنی موسڵمانەکان درێژەی دا.
پێغەمبەەری ئیسلام (ص) بۆ له ناوبردنی ئاژاوه و نەهێشتنی دوژمنایەتی دەستی خۆی پێشخست. کۆمەڵێک له موسڵمانەکان به سەەرپەرەشتی عەبدوڵڵا کوڕی رەواحەی نارده لای ،عەبدوڵڵا توانی رازی بکات وله گەڵ خۆی بیهێنی بۆ مەدینه،له نیوەی رێگادا پێشیمان بوەوه ویستی عەبدوڵڵا موسڵمانەەکان بکوژِێ بەڵام بەپێچەوانەوه خۆی بەدەستی موسڵمانەکان کوژرا بەم جۆره تەقەڵای پێغەمبەر (ص) بو ئاشتی بێ ئاکام مایەوه
سەرەرای ئەو دوژمنایەتی و ئااوانه که خەیبەری یەکان ئەیان نایەوه، به بێژەی یەکی مێژوونوسانی هاوچەرخ لەبەر ئەوه جووکانی خەیبەر رابردووێکی دوژمنایەتییان لەگەڵ موسڵمانەکاندا هەبوو بۆ ئەوەی قەرەبووی تێشکانەکانی بەنی قەینقاع و بەنی نەزیر و بەنی قورەیزه بکەنەوه،ترسی ئەوه هەبوو که ببنه دار دەستی ئیمپراتوری ئێران یان رۆم وه به یارمەتی هێزی یەکێ لەوانه هێرشێکی مەزن بکەنه سەر موسڵمانەکان.
بۆ بەرگری لەو بۆچوونه،پێغەمبەری ئیسلام (ص) دوای ئەوه که پەیمانی ئاشتی حودەیبیەی مۆرکردو وبه ئەنجام گەیشت،وه لەمەترسی باشوور دڵنیا بوو.له سەرەتای ساڵی حەوتەم لەگەڵ هەزار و چوارسەد پیاوی شەرکەر به مەبەستی چەککردنی جووەکانی خەیبەر بەرەو باکوور کەتەو رێ،رێگایەک که بۆ رۆیشتنی لەشکری ئیسلام هەڵیبژارد به جۆرێک بوو که پەیوەندی له نێوان هۆزی به هێزی غەتفان که لەگەڵ خەیبەری یەکان هاوپەیمان بوو بیچرێنێ تا به هیچ جۆرێک ئەو دو هێزه نەتوانن یەک بگرن
هەر وەکو باوه یەکی له تەکتیکی شەرکردن لاغافڵ گیری دوژمنه.پێغەمبەر(ص)لەو تەکتیکه سوودی وەرگرت ،بێ ئەوەی خەیبەریان بزانن له تاریکی شەودا لەشکری ئیسلام هەموو قەڵاکانیان  گەمارۆدا،سەرۆکانی قەڵاکان لەگەڵ رووناکی بوونی ئاسمان له مەترسی موسڵمانەکان ئاگادار بوونەوه شەری له نێوان موسڵمانان وخەیبەریان شەرێکی نابەرامبەر بوو،چونکه جووەکان له ناو قەڵای قایم سەنگەریان گرتبوو ،لەسەر بورجەکانی بەرز پاسەوانیان..
هەبوو، و لە سەر دیواری قەڵاکان کەمان هاۆیژیان دانابوو و بە بەرد و تیر نەیان ئەهێشت سەربازانی ئیسلام نزیکی دیواری قەڵاکان ببەنەوە و تەنیا لەیەک هێرەشدا پەنجا کەس لە سەربازانی ئیسلام برینداریان کرد.
لە لایەکی ترەوە خەیبەریان لە ناو قەڵایکی خۆیان خواردن و  خوادەمەنی تەواویان هەبوو،لە ئەنجامدا بە رەنجێکی زۆر قەڵاکان یەک لە دوای یەک روخان و خەیبەریان ئەشکان و ئەکەوتنە دەستی موسڵمانەکان.
تەنیا یەک قەڵا بەناوی قەڵای قەموس که فەرمانبەرەکەی پاڵەوانی ناسراو بوو راوەستا بوو و ئازایانه شەڕی ئەکرد  و سەربازانی ئیسلام له بەرامبەریدا ناتەوان بوون.
پێغەمبەری ئیسلام ڕوژێک ئەبوبەکر لەگەڵ لقێک له سەربازەکان نارده بەرامبەری بەڵام هیچ پێ نکرا گەڕایەوه.رۆژِی دووەم عومەر کوڕی خەتاب له گەڵ هەمان لق نارده بەرامبەری ئەویش بێ سەر کەوتن گەرایەوه.
پێغەمبەر کاتی چاوی بەبارو دۆخەکه کەوت فەرموێ:«سبەینی ئاڵاکه ئەدەمه دەست کەسێک که خوا قەڵاکەی له سەر دەستی ئەکاتەوه،کەسێکه خوا  وپێغەمبەری خۆش ئەوێ،و خوا و پێغەمبەریش ئەویان خۆش ئەوێ،ئەو شەڕکەره وهەڵ ناێت».ئەو شەوه بۆ یارانی  پێغەمبەر شەرێکی چاره نووس  بوو،هەریەکیان ئارەزووی ئەکرد بەیانی پێغەمبەر(ص)ئاڵاکەی بەداته دەستیو کاتی که رۆژ بوەوه و خۆر سەری له رۆژهەڵاتەوه دەرهێنا،پێغەمبەری خوا(ص)فەرمووێ:عەلی له کوێ یه؟وتیان عەلی توشی چاو ئێشەیەکی زۆر خراپ بووه،پێغەمبەر (ص)دوباره فەرمووێ:«عەلیم بو بانگ بکەن،»عەلیان بانگ کرد.
پێغەمبەر به موازات(معجزه)چاوی عەلی چاککردەوه،ئاڵاکەی دا بەدەستییەوه وپێی فەرموو:بەرەو لای دوژمن بکەو رێ هەر که گەیشتیته قەڵاکەیان،له پێشدا بانگهێشتیان بکه بۆ ئیسلام وەئەو  ئەرکەی که ئیسلام بۆبان دیاری کردووه بهێنەوه بییریان وه بابزانی (که ئەبێ له ئایینی هەقی خوایی پەیرەوی بکەن) ئەی عەلی!به خوا قەسەم بزانه ئەگەر یەک نەفەر له سەر دەستی تۆ هێدایەت بێ باشتره له وەی که خاونی  حوشتری موو سوور بی».عەلی (ع) ئاڵای هەڵگرت ورووی کرده دوژمن، وه له شەرێکی قارەمانانەدا مەرحەبی کوشت و به ئازایەتیێکی تەواو و بێ وێنه دوایین قەڵای قایم و راوەستاوی خەیبەریانی کردەوه.