• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 492
  • چوار شەممه 15/2/1395
  • رۆژژمێر :

بۆ چی موسڵمانان خەیبەریان فەتح کرد؟؟

فەتحی خەیبەر

 

 

له فەتحی خەیبەر وروخانی قەڵاکانیان که کانگانی ئاژاەو پیلان بوون چەند هۆی کارتێکەر هەبوو
1-فەرماندەیی شایستەی پێغەمبەر.:
2-تاکتیکی سەربازی(وەکو غافڵ کردنی دوژمن وبەدەست هێنانی زانست لەبارەیانەوه)
3-بوێری و ئازایەتی بێ وێنەی عەلی(ع)(وە کوشتنی مەرحەب)
له خۆبورین و دلاوەری عەلی(ع)لەو شەرەدا،وه رێزگرتنی پێغەمبەر(ص) له عەلی (ع) لەو کاتەدا ئەوەنده دیاردەیەکی ئاشکرا بوو،ببوه بنێشتی خۆشی دەم موسڵمانەکان و تاساڵەکانی دوایی هەر له سەر زمان بوو و باس ئەکرا وه یادگارێک بوو لای موسلمانانی ئەو  رۆژگاره وه لەسنگی مێژووی هاوچەرخی ئەو کاتەدا خۆی تۆمار کرد بوو.
لەسەردەمی فەرمانرەوایی مەعاویه که ئیجازەی دابو درۆو ناهەق و تن به عەلی (ع) بوترێ، رۆژێکیان به «سەعد کوڕی وەقاس» وت:ئەری بۆچی تۆ جوێن به ئەبوتوراب (عەلی(ع)) نادەی؟سەعد له وڵامدا وتی:من به هیچ شێوەیک جوێن و ناهەق به عەلی ناڵێم چونکه من بۆ خۆم گوێم له پێغەمبەر(ص) بووه له بارەی عەلی یەوه  سێ چاکەی وتووه که به کەس نەوتراوه،وەمن ئارەزووم ئەکرد یەکی لەو چاکانه هی من بوایه:
1-لە شەری «تەبوک»پێغەمبەر(ص) عەلی له مەدینه به جێ هێشت تا به ئیش وکاری پێغەمبەر هەڵسی ،عەلی بەپێغەمبەری وت:(من پیاوی شەڕم)تۆ له ناو ژن و مناڵان ب جێم ئەهێڵی ؟پێغەمبەر(ص) پێ فەرموو:ئایا تۆ حەز ناکەیت سەبارەت به من وەکو هارون بۆ موسا بێ؟!بەو جیاوازی یەی که له دوای من پێغەمبەرێکی تر نییه!
2-له شەری خەیبەر فەرمووی:بەیانی ئاڵاکە ئەدەم دەست کەسێک که خوا و پێغەمبەرەی ئەویان خۆش ئەوێ ،وه خوا وپێغەمبەرەکەی ئەویان خۆش ئەوێ،ئەو رۆژه هەموومان ئارەزوومان وابوو که بگەینه ێەو پلەو پایەیه،پێغەمبەر(ص)فەرمووی عەلیم بۆ بێنن،عەلیش لەو رۆژەدا توشی پاو ئێشەیەکی زۆر خراپ ببوو پێغەمبر(ص) ئاوی دەمی به چاوی ماڵی وچاوی یەکسەر چاک بوەوه و ئاڵاکەی دا بەدەستی یەوه و فەرمووی خوای میرو مەزن قەڵاکه بەدەستی تۆ فەتح ئەکات.
3-کاتی که بریار بوو پێغەمبەری ئیسلام له گەڵ پێشەواکانی گاوری شاری نەجران نفرینی یەکتر یکەن(موباهەله) و ئایەتی*فقل تعالوا ندع ابنائنا وابناءکمو نساءنا ونسائکم*دابەزی،پێغەمبەر(ص) عەلی وفاتیمه و حەسەن و حوسەین بانگ کرد و وتی:خوایا ئائەمانەن.
عەلی (ع) له بارەی شەره چارەنوسەوه بۆ  خۆی وائێژی:
«کاتی چووێنه پێشەوه بۆ مەیدانی شەڕ ورو به رو بووین له گەڵ کێوێک له پیاوانی شەڕ کەرو شتومەکی شەڕی قەڵای قایم و پتەوه که رێگای چوونه ژوورەوەیان نەبوو،وژمارەی پیاوانیان یەکجار زۆر ،قارەمانەکانیان  هەموو رۆژێک له قەڵاکانەوه ئەهاتنه دەرەوه داوای زۆران بازی شەریان ئەکرد.وه له لەشکری ئیسلام هەر کەس ئەچووه مەیدان زۆران بازی ئەکوژرا،کاتی که تەنووری شەر گەرم ئەبوو دوژمن داوای زۆران بازی شەڕ ئەکرد.ترسو لەرز کەوتبووه ناو لەشکری ئیسلامەوه،پاڵەوانانی ئیسلام  زوێرانه تەماشای یەکتریان ئەکرد و کەس دڵی چوونه مەیدانی نەبوو،هەموو حەزیان ئەکرد که من پێش هەنگاوبم وداوایان ئەکرد که من بپمه مەیدانی شەر،هەرمن بووم پێش کەوتم وه هەر پاڵەوانێک ئەهاته پێشم ئەکوژرا ،وه هەر دڵاوەرێکیان لەبەرامبەرم رائەوەستا ئەم کرد به دو کەرتەوه،بارودۆخی شەری گۆرا،هەموو بەرەو دواوه کشانەوه،منیش وەکو شێر به دوای نیچرەکەمدا بووم کەوتمه شوێنیان هەموو هەڵاتن بۆ ناو قەڵاکەیان ،دەرگاری قەڵاکەیان داخست،من دەرگاکەم له ریشەوه دەرهێنا به تەنیایی چوومه ناو قەڵاکەیان....وه له شەرەدا کەس یارمەتی نەدام مەگەر خوا نەبێ...»
خەیبەری یەکان به رۆخانی دوایین قەڵا خۆیان دابەدەستەوه و شەڕ کۆتایی پێ هات کۆژراوەکانی یەکان لەم شەرەدا نەوەت و سێ نەفەر،وەشەهیدەکانی موسڵمانەکان بیست وهەشت نەفەر نوسراوه.