ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت
بده‌ین به شیوه‌یه‌ک ژیان و هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین که به‌رده‌وام له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانماندا ئه‌دبی ئێمه و ئه‌خلاقی جاکه‌ی ئیمه هه‌ست بکرێت.
ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی به‌رز و به‌نرخ، یه‌کێک له‌و سه‌رمایه و سامانه مه‌عنه‌وییه بێوێنه و پڕبایهخانهیه که له ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلام ئێمه‌دا له لای هه‌موو که‌سێک گرنگه و هه‌ر که‌سێک خاوه‌ن ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق بێت، ڕێزی لێ ده‌گیردرێت. که وایه جێگای خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له ئێمه له پله‌وپایه‌ی خۆماندا هه‌وڵ بده‌ین به شیوه‌یه‌ک ژیان و هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین که به‌رده‌وام له هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانماندا ئه‌دبی ئێمه و ئه‌خلاقی جاکه‌ی ئیمه هه‌ست بکرێت.
له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا زۆر به تێروته‌سه‌ڵی له سه‌ر ئام بابه‌ته باس کراوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له ناو ژیان و له بازنه‌ی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانماندا، به ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقه‌وه بجوڵینه‌وه، ئه‌وا هه‌م له لای خوا خۆشه‌ویست ده‌بین هه‌م ڕه‌زامه‌ندی و خۆشه‌ویستی خه‌ڵک وه‌ده‌س دێنین. له ڕاستیه‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه دیندار و ئیمانداری ڕاسته‌قینه بین، ئه‌وا ده‌توانین به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و حه‌دیس و ده‌قه پیرۆزه‌کانی ئایینی پیرۆزمان و به تایبه‌تی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه وا له سه‌ر که‌سایه‌تی و ڕێزی بێوێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌مان نووسراوه، له لایه‌نی عه‌قڵی و زانستییه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قوڵ ببینه‌وه. ئه‌ده‌بی ئێمه ده‌بێت له هه‌موو حاڵێک و له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی ژیانماندا بکه‌وێته به‌رچاو. ده‌بێ له کاتی قسه‌کردن و گوێ‌گرتن‌دا، له جل پۆشیندا، له سڵاو و مه‌رحه‌بادا، له دانیشتن و ڕێزگرتن له به‌ساڵاچوواندا و له هه‌موو بوارێک‌دا، ئه‌ده‌ب له که‌سایه‌تی ئێمه‌دا بکه‌وێته به‌رچاو.
یه‌کێکیتر له مه‌رجه‌کانی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه که زۆر به جوانی و وشیاری گوێ له قسه‌ی خه‌ڵک بگرین و کاتێک که‌سێک قسه‌مان بۆ ده‌کات نهیبڕینهوهو بێحورمهتی پێ نه‌که‌ین. به داخه‌وه ئێمه هه‌ندێ جار ده‌بینین لاوان و منداڵانمان سه‌باره‌ت به‌م خاڵه توشی گهفڵهت ده‌بن و له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌ی ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقدا به لاساری و که‌مته‌رخه‌می هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌م شته ده‌بێته هۆی ئه‌وه دڵی که‌سانیتر له ئێمه بشکێت و دوای ماوه‌یه‌ک که‌س به هه‌ندمان نه‌گرێت و ڕیزمان لێ نه‌گرن.
یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه که ئێمه له کاتی گفت و قسه‌کردندا ئه‌وپه‌ڕی ڕێزی خۆمان دابنین بۆ ئه‌و که‌سه وا گوێ له قسه‌ی ئیمه ده‌گرێت. به داخه‌و هه‌ندێ که‌س له‌م بابه‌ته‌وه هه‌ڵه‌ی زۆریان هه‌یه و به بێ ئه‌وه‌ی بزانن زۆر جار له کاتی قسه‌کردن و له ژێر ناوی خۆماڵیبوون و سهمیمیبووندابێڕیزی و بێحوهمهتی ده‌که‌ن به گوێگرانی خۆیان. ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه به جوانی بزانین که شێوه‌ی ئاخافتن یان قسه‌کردنی ئێمه ده‌ورێکی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و پێناسه‌یه وا له سه‌ر ئێمه و که‌سایه‌تی و ئه‌خلاقمان هه‌یه. واتا زۆر جار ئێمه ته‌نیا له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی که له‌کاتی قسه‌کردندا هه‌ندێ وشه‌ی ناڕێک دێته سه‌رزارمان، هه‌موو چاکه و لایه‌نی باشی که‌سایه‌تیمان داده‌پۆشرێت و به ئینسانی خراپ ده‌ناسرێین. که وایه مه‌رجێکی سه‌ره‌کی له مه‌رجه‌کانی ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی باش و ڕه‌وشتی خواپه‌سندانه ئه‌وه‌یه که ءیمه زۆر به جوانی ئاگاداری زمان و وتاری خۆمان بین و ئیزن به خۆمان نه‌ده‌ین که قسه‌ی سوک و ناشیرین بێته سه‌رزارمان.هه‌روه‌ها یهکێکتر له مه‌رجه‌کانی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه کله ئێمه ئه‌گه‌ر له ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بنه‌ماڵه و خزم و هاوکاران و دۆستاندا کۆ ده‌بینه‌وه‌و قسه ده‌که‌ین، یه‌کسه‌ر کاتی خه‌ڵکه‌که نه‌گرین و به زۆر بڵێیی کاتی که‌سانیتر به فێڕوو نه‌ده‌ین. به ئه‌ندازه قسه بکه‌ین و وشه‌ی پوخت و جوان و شیاو بێنینه زمان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ڕێزمان لێ بگرن و به‌هه‌ندمان بگرن.
که وایه زۆر جوان و به جێیه ئه‌گه‌ر وه‌ک دایک و باوک، گیانی به‌رپرسیاریه‌تی له خۆماندا هه‌ست پێ بکه‌ین و هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه، منداڵانمان فێر بکه‌ین که له کاتی قسه‌کردندا ڕێز و ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق له بیره‌وه نه‌به‌ن و به‌رده‌وام ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق به شانازی و سه‌رمایه بزانن.
روناک