• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 474
  • یەكشەممه 19/2/1395
  • رۆژژمێر :

هاوسەرکانی پێغەمبەر خودا(د.خ)

 پێغەمبەر خودا

 

 پێغەمبەری ئیسلام تا حەزرتی خەدیجە زیندوو بوو، لەگەڵ هیچ ژنێکی تر پەیمانی هاوسەریەتی نەبستوو، له دوای مردنی ئەو حەزرەته چەن ژنی ماره کرد که بێجگە لە عایشە هەمویان بێوە بوون، یەکەمیان "سەوده " خێزانی سەکڕانی کوڕی عەمڕ بوو،به کۆچەرەکانی حەبەشە بوو، لەوێ ئەمری خوا کرد "  سەودە " بێ سەپەرست مایەوە بۆیه پێغەمبەر (د.خ) مارەی کرد.
هەندی لە ڕۆژهەڵات ناسان تۆمەت و ناتۆرەی نا جوامێریان لە ژن هێنانەکانی پێغەمبەر داوه ، و پێیان وەتوه هەوەس باز و شەهوەت باز، لەکاتێکدا ئەگەر بەشێوەێکی عادیلانه ژن هێنانەکانی پێغەمبەر بدەینه بەرباس ئامانجی ئاسایی بۆ ژن هێنانی نەبوو بەڵکو لایەنی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی و بەرژەوەندی ئیسلامی لە بەر چاو گرتوه، هەندی لەو ژنانه بێ سەرپەرەست و بێوە بوون، پێغەمبەر بە هۆی ماره کردنیان سەرپەرەستی لێ ئەکردن.
و هەنێکیان لە خانەدانی گەورە بوون ، پێغەمبەر بە هۆیەوە ئەیویست پەیوەندی لەگەڵ ئەو جۆرە خانەدانانه ببەستێ، و هەندێ جار لە بەر بەگژا چوونی داب و نەریتی هەڵەی چەرخی نەفامی بوو، هەندێ بەڵگەو شایەت ئەو شیکردەنەوەیەی که باسمان کرد ئەسەلمێنن:
1- پێغەمبەی ئیسلام لە تەمەنی بیستو پێنج ساڵیدا واته لەو پەڕی گەنجایەتی لەگەڵ خەدیجە پەیمانی هاوسەری گرێ دا بە گوێری هەموو بەڵگەکان تەمەنی پێغەمبەر لەگەڵ تەمەنی خەدیجەدا جیاوزی زۆر بوو، سەردەمی گەنجایەتی لەگەڵ خەدیجە بەسەر بردبوو ، نزیکه بیست و پێنج ساڵ لەگەڵی دا بوو .
2- تا خەدیجە زیندوو بوو لەگەڵ هیچ ژنێکی تر پەیمانی هاوسەریەتی نەبستوو، هەرچەند ژنی لەکۆمەڵگای ئەو سەردەمەدا زۆر ئاسایی بوو.
3- ژن ماره کردنەکانی پێغەمبەر لە دوای خەدیجە لە دوای پەنجا ساڵ بوو کەمێک لە دوای کۆچ کردنی بۆ مەدینه ئەو ماره بڕینانە لە لایەکەوە هەمووی لە تەمەنی پیریدا بوو، و لە لایەکی ترەوە کاتێ کێشەو گیر و گرفتی ڕامیاری و کۆمەلایەتی و سوپایی ئەو حەزرەتە بوو، ئایا ئەتواندرێ باوەڕ بکرێ کەسێک بەو هەموو گیر و گرفت و پیریه هەوەسبازی لە سەری بدات؟ ئەویش بۆ پێغەمبەر که له مەدینه هەر وەختی نەبوو!
4- ئایا ژنان لەگەڵ ئەو ژنانەی که ئەخلاق و سەلیقەی جۆراو جۆریان هەبوو ، و هەندێکیان بەناسازگاری و چاو چنۆکی ژنانی خۆیان چەندین جار پێغەمبەریان ڕەنجاندەوە و ناڕحەتیان کردوه، ئایا ژنانی وا ئەتوانری هەوەسبازی  و خۆش گوزەرانیان لە گەڵدا بکرێ؟
5- هەر یەک له هاوسەرکانی پێغەمبەر لە هۆزێک بوونەو و هیچ کامیان لەگەڵ یەکدا خزم نەبوونە، ئایا ئەو جۆر پەیوەندیه به شێوەی ڕێکەوت بوه؟
6- دوای ئەوە که کۆچیان کرد بۆ مەدینه سەرەڕای ئەوە که ئیسلام پەرەی سەندوو خۆشەویستی پێغەمبەر کەوتە دڵیانەوە هێز و توانایی ئەو حەزرەتە زۆر بەرز بوەوە و سەرۆکانی هۆزی عەرەب شانازیان ئەکرد ئەگەر پێغەمبەر لە کچانی ئەوان بهێنێ ، بەڵام ئەو ژنانه ی که حەزرەت پەیمانی هەوسەریەتی لە گەڵا بەستوون زیاتریان بەسڵاچوو بوون، و بێوەو و بێ سەرپەرست بوون، له هەمان کاتدا پێغەمبەر خۆی پیاوانی هان ئەدا تا کچان بێنن ، ئیستا چەند لەو ژنانەی پێغەمبەرتان بێ ئەناسێنین.

کتێبی مێژوو ئیسلام-مەهدی پێشوایی