• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 739
  • سێ شەممه 21/2/1395
  • رۆژژمێر :

له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی ئیمام حسەین (ع) و ڕۆژی پاسدار

ئیمام حسەین (ع)


هەواڵیان بە پێغەمبەردا ئومەئەئیممە شەو و ڕۆژ دەگری. هێنایانە خزمەت پێغەمبەر و ئەو حەزرەتە پرسیاری لێ کرد : بۆ چ دەگری ؟
وتی : خە وێکی خراپم دی ،
فەرمووی : بێگێڕەوە: ئومە ئەئیممەوتی: یاپێغەمبەر شەو لە خەوما پارێکی جەستەت جیابووە وە و کەوتە ماڵەکەی من. پێغەمبەر بزە یەکی هاتێ و فەرمووی: بەسەبر بە ، کچم ،فاتمە کوڕێکی دەبێ کەتۆ بەخێوی دەکەی و پارێکی تەنم لە ماڵەکەت دا دە بێ.
ڕۆژی سێهەمی مانگی شەعبانی ساڵی چواری کۆچی، ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حسەین کوڕی عەلی (ع)ە.
پاش پەیا بوونی ، سپاردیانە دەست پێغەمبەر. یەکەم پەیڤ لە گوێچکەی حسەین دادەنگی دایەوە، نەوای لەبەردڵانی تاقانە پەرەستی و ئیمان هێنان بە پێغەمبەریەتی ڕەسووڵی خودا بوو.
پێغەمبەر تۆی تاقانە پەرەستی لە دڵی کۆرپەی ساوادا چاند و ناوی لێناحسەین و ماچی کرد و سپاردیە دەست دایەنەکەی .
ناوەندی بنەماڵەکەی حسەین، پاکترین ناوەند و شوێن بوو و ئەوانەی باریان هێنا خاوەنی واڵاترین تایبەتمەندیی مرۆیی و ئەخلاقی بوون . ئەوانەی
ئەرکی ڕێنمونی و ڕێبەریەتی کردنی گەلانی جیهانیان گرتە ئەستۆ ، حسەین لە باوشیان دا گەورە بوو. لوتف و کەرەمی پێغەمبەری ڕەحمەت ، سێبەری بەسووز و ئاوێتە بەدادگەریی عەلی (ع) و باوەشی بەفەزلی فاتمە (س) هەردەم جوانی و کەسایەتیی حەزرەتی حسەینی بەرز دەکردەوە. لای عەڕە ب کچە زا بە منداڵی خۆ حسێبی بۆ نەدەکرا، پێغەمبەر لێبڕا ئەو نە ریتە کۆنە پەرەستانەبگوڕێ . حسەینی بە پارەی تەنی خۆ لە قەڵەم دا و خۆشەویستی خۆ بەرانبەر منداڵانی فاتمە، حەسە ن و حسەینی ئاشکرا کرد. ڕۆژێک پێغەمبەریان بەرچاو کەوت کە لەماڵ دەرکەوت ، حەسەن بەسەر شانێکی و حسەین بەسەر ئەو شانەکەیە وە بوو . پێغەمبەر هەر جار ویەکیانی ڕادەمووسی. لێیان پرسی، یاپێغەمبەر ئەم دوومنداڵەت خۆش دەوێ ؟ فە رمووی ئەوەی ئەم دووەی خۆش بوێت، منی خۆش ویستووە و ئەوەی دوژمنایەتییان بکات ، دوژمنایەتی لەگەڵ من دا کردووە.
ئەمە حیکمەتی بێ پایانی خودایە کە ئادەمزاد لەشتی بێ گیان دەئافرێنێ و تابەر لووتکەی دەبا.
حسەین (ع) یە ک لە و جۆرە کەسانەیە. ئەو شەیدای کردگار بوو . ئیمام سادق (ع) ئەو حەزرەتەی بە نموونەی ڕوونی دڵەی بە ئۆقرە گەیشتوو دادەنا. کە ئەو پرسە لەسووڕەتی فەجری قورئانی پیرۆز دا ئیشارەتی پێ دراوە. واتە خودا لێی ڕەزایە و ئەویش ڕەزا بە ڕە زای خودا.
وتە و خووخدەی ئیمام حسەین (ع) سەلمێنە ری ئەوەیە لەتەواوی ژیانی دابیری لە حەق و حەقخوازی و دادگەری و بڵاو کردنەوەی دینەکەی خودا دەکردەوە. ئیمام حسەین(ع) دەیەوێ ڕێبازی پێغەمبەری ئیسلام و پێغەمبەرانی دی خودا بەردەوام بکات. پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر تائەو دەمەی عەلی (ع)دەسەڵاتی گرتە دەست بیست و پێنج ساڵی خایاند، لەو ماوەیە دا حسەین لاوێکی سەرچەشن و پێشەنگ بۆ زانست ، ژیری و ئازایەتی بوو. ئیمام حسەین بو فەزیلە ت و ژیری لەنێو خەڵک دا وێردی سەر زاران بوو. لای هەموان ڕێزی لێ دەنرا. پاش شە هید بوونی عەلی (ع) قوناخێکی دیی ژیانی ئیمام حسەین (ع) دەست پێ بوو . ئەو پاش شەهید بوونی باوکی بە پاڵپشتی براکەی ئیمام حەسەن(ع) سەرچاوە بۆ خەڵک و یارمەتیدەری جەماوەر بوون.
حسەین (ع) بە کەسایەتییە کی خۆشەویست ، پیرۆز و ڕەسەن دادەنرێ. بەڵام ناوی ئیمام حسەین ، ڕاپەڕینە خوێناویەکەی دەخاتە یادان کەبۆ بەرەنگار بوونەوەی ستەم، ئەو پەڕی ئازایەتی وڕاپەڕیی وانەی بەرزی ئازایەتی خوازی وفیداکاری نەخشی ڕووپەڕی دیرۆک کرد . پەنجا ساڵ پاش پێغەمبەر ئەودەمەی کۆمەڵ تووشی لادان هات و لە بەهاکانی بەرزی پێغەمبەر دابڕا ، حسەین (ع) بەو پەڕی ئازایەتییە وە لە پێناو حەق و حەق خوازی دا ڕاپەڕی و بانگی هەموانی دەکرد : ئەی گرۆی مرۆڤ ،ئازادی و شان و شکۆ ویاد و حە ق خوازی لە تایبەتمەندییە هەرەباشەکانی ژیانن و بەرگی نەمری بە وەر کەسایەتی مرۆڤ دا دەکات هەوڵ بدەن بە وچەشنە بژین.
سایتی رادیو سورانی