نیشانەكانی كەسی درۆزن
كەس نیە ئارەزوو بكات درۆی لەگەڵ بكرێت و كاتێك لەگەڵ كەسێك دەدوێیت ئارەزوو دەكەیت بزانیت ڕاستت لەگەڵ دەكات یان درۆ، چەند نیشانەیەك هەیە كەسی درۆزن ئاشكرا دەكات.
1- كاتێك لەگەڵ كەسێك قسە دەكەیت و ڕاستت لەگەڵ ناكات ئەوە لەكاتی گفتوگۆكردنت لەگەڵیدا بەردەوام دەستەكانی دەجوڵێنێت و ناتوانێت ڕاستەوخۆ سەیری چاوەكانت بكات بەردەوام دەست بۆ چاوەكانی و گوێ و لوتی دەبات .
2- دەربڕین و هەست و سۆزەكانی لەگەڵ قسەكردنی نەبێت و پێكەنینی درۆینە لەسەر لێوەكانی دەبێت بەجۆرێك پێكەنینی ڕاستەقینە ئەوەیە كە تەواوی ماسولكەكانی ڕوخسار بجوڵێت و لەدڵەوە بێت.
3- ئەو كەسەی ڕاستت لەگەڵ ناڵێت بەردەوام هەست بە تاوانباری دەكات و ئەمە بەتەواوەتی لە ڕوخساریدا هەست پێدەكرێت.
4-كاتێك ئەو كەسەی قسەت لەگەڵ دەكات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانت لە پرسیارەكانی خۆت سوود وەردەگرێت و هەندێكجار هەر بە بێدەنگی دەمێنێتەوە .
5- هەوڵدەدات ئەو بابەتە بگۆڕێت كە تۆ قسەی لەسەر دەكەیت و دەشڵەژێت .
سەرچاوه: وێستگە ستایل