لە شوێنی کارکردندا واز لەم کردارە خراپانە بهێنە
لە کاتی دانیشتندا بە شێوەیەکی تەندروست دابنیشن، چونکە خراپ دانیشتن واتان لێدەکات لە قۆناغەکانی سەرەتایی تەمەنیدا، بۆ کارێکی سادە و ساکاریش پێویستتان بە هاوکاری کەسانیتر ببێت، خراپ دانیشتن نەک هەر لە ماوەیەکی دوور و درێژدا تووشی کێشەتان دەکات، بەڵکو وزەشتان کەم دەبێتەوە.
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر تەندروستی دەخاتە مەترسیەوە، خەوتنی زیاتر لە 9 کاتژمێر لە شەودا، دانیشتنی زیاتر لە 7 کاتژمێر لە رۆژدا، نەبوونی چالاکی لەش کەمتر لە 150 خولەک لە هەفتەیەکدا، رووبەڕووی مردنێکی لەناکاو و زووترتان دەکاتەوە.
بە تەنیا نان خواردن
هەست بە تەنیایی و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
بوونی هاوڕی و پەیوەندی و سەردانکرنی خەڵک، تەندروستی مرۆڤ دەپارێزێت.
لەپێکردنی پێڵاوی بن بەرز لە ژناندا، بۆ ماوەی 40 کاتژمێر لە هەفتەدا، بۆ ماوی 2 ساڵ، دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ماسوولکەکانی پێ و دواتریش ئازاری پێ و پشت دەست پێدەکات.
کارکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر تەرکیز کەم دەکاتەوە، دەتوانن بۆ ماوەیەک کارەکەتان جێبهێڵن و پیاسەیەک بکەن.
پیاسەکردن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری و لە ئەنجامدا باشتر کارکردنتان لەو ماوەیەدا.
سەرچاوە: تبیان، خانوادە سەبز
خەندان لایف