• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 456
  • یەكشەممه 2/3/1395
  • رۆژژمێر :

شوێنەوار و ئاکامی پەیمانی ئاشتی حودەیبییه

 پەیمانی ئاشتی حودەیبییه


لەبەر ئەوه که موسلمانەکان نەیان ئەتوانی ئەنجامی درەخشانی ئەو پەیمانه بۆ داهاتوو پێش بینی بکەن، به تێشکان بۆ خۆیان دایان نا، هەتا هەندێک له موسڵمانەکان نارەزایەتی خۆیان دەربڕی وداوایان له پێغەمبەر کرد که مووری نەکات، بەڵام پێغەمبەر (ص) پێشبینی ئەنجامی رامیاری و کۆمه ڵایەتی جۆراوجۆری ئەو پەیمانەی ئەکرد. که هەندێکیان بریتین لەمانەی خوارەوه:
1-دان پیانان به هەبوونی موسڵمانەکان وەکو ئایینێک ئەویش به مۆرووپەیمانی هاوبەش، لەکاتێدا تاپێش ئەو پەیمانه موسڵمانەکانیان قەبوڵ نەئەبوو، تێدەکۆشان لەناویان ببەن.
2-ئەو دیواره ئاسنینه که له نێوان موشرکین و موسلمانەکان دروست ببوو،له ئەنجامی هاتوو چووی له نێوان مەککه و مەدینه روخا.پەیوەندی ووتوویژی ئازاد له نێوانی هەردولا، وبەگوێگرتنی موشرکین لەقسەکانی موسڵمانەکان هۆگری ئیسلام بوون، به جۆرێک که ژمارەی تازەی موسلمانەکان لەدوای ئەو پەیمانه تا فەتحی مەککه گەیشته ژمارەی هه موو موسڵمانەکانی پێشوو بەڵکو زیاتر.لەم رووەوه تەنیا ئەو بەسه بزانیین موسڵمانەکان لەوسەفەرەکه بۆ فەتحی مەککه ژمارەیان گەیشته دە هەزار نەفەر.
ئیمامی سادق (ع) به لەبەر چاوگرتنی ئەو گۆرانکارییەی که به سوودی ئیسلام بوو له بارەیەوه ئەفەرمێ:« هێشتا دو ساڵ بەسر ئاسایش و هێمنایەتی تێنەپەری بوو خەرێک بوو ئیسلام هەموو مەککه داگرێتەوه».
3-دوژمنایەتییەکانی قورەیش و هێرشەکانی سەربازی پێشیان لەراگەیاندنی ئیسلام لەناو دەروەی نیمچه دوورگەی عەرەب گرتبو،بەڵام دوای مۆرکردنی پەیمانی ئاشتی،پێغەمبەری خوا توانی دوژمنەکانی دەوروبەری مەدینه پاکسازی بکات و نوێنەر وبنێرێ بۆ ناوچەکانی جۆراوجۆر،هەروەک لەداهاتوودا باسی ئەکەین بانگهێشتی سەران و فەرمانڕەوایانی حوکمەتی ئەو رۆژگار له دوای پەیمانی ئاشتی حودەیبییه بوو.
ئەم پەیمانه بۆ خۆی بووه هۆی فەتحی مەککه،چونکه بەپێی بەندی چوارەم، پەیمان بەستنی هۆزەکانی عەرەب چ لەگەڵ موسڵمانەکان وه چ لەگەڵ قورەیش ئازاد بوو، هۆزی خوزاعه که بوون به هاوپەیمانی موسڵمانەکان ، قورەیش لەبەرامبەریان راوەستاو پەیمانەکەی شکاندو هێرشی کرده سەریان و بەدوای ئەم پەیمان شکانه پێغەمبەر هەوڵی فەتحی مەککه دا.
ئەو پەیمانه بەلەبەر چاوگرتنی شوێنەوارو ئەنجامی درەخشانەکەی ، سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ موسڵمانەکان بەدەست هێنا،هەر وەکو له گەرانەوەیان لە پەیمانی ئاشتی حودەیبییه له رێگای مەدینه سوڕەتی فەتح بۆ پێغەمبەر دابەزی وه خوای میرومەزن ئەو ئاشتییەی به فەتحی ئاشکرا ناوی لێنا.