له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج)
15ی شه‌عبانی ساڵی 255ی کۆچی:حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) ، ڕزگاریده‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تی، کوڕی خۆشه‌ویستی ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سگه‌ری(ع) و له نه‌واده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام(ص) له شاری سامه ڕا له باکووری به‌غدای پێته‌ختی ئێراق ، له‌دایک بوو.
ئه‌و حه‌زره‌ته هاوناوی پێغه‌مبه‌ر(ص)ه و به‌ناوبانگترین نازناوه‌کانی "مه‌هدی" (به مانای ڕێنوینی کراو) و "قائیم"ه (به مانای ئه‌و که‌سه‌ی که ڕاده‌په‌ڕێت).
حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) پێنج ساڵی سه‌ره‌تای ژیانی له‌گه‌ڵ باوکی به‌ڕێزی دایه سه‌ر.
پاش شه‌هید بوونی ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سگه‌ری(ع) حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) بوو به ئیمام و به ئه‌مری خواوه‌ند له به‌رچاو نه دی و غایب بوو. ئه‌و حه‌زره‌ته نێزیک به 69 ساڵ ته‌نیا له ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی تایبه‌تییه‌وه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌بوو و ڕێنوینی ده‌کردن. پاش ئه‌و خوله، حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) به ئه‌مری خواوه‌ند بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ غایب بوو، تا ئه‌و کاته‌ی وا خواوه‌ند به شیاوی ده‌زانێ بێته‌وه و حکومه‌تی داد و عیداڵه‌ت له جیهاندا دابمه‌زرێنێ.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) دامه‌زراندنی داد و دادوه‌رییه.
بازنه‌ی دادگه‌ریی ئه‌و حه‌زره‌ته ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه که هه‌موو مافی بنپێ کراوی مرۆڤه‌کان ده‌سێنێته‌وه و زه‌وی ده‌سڕێته‌وه له هه‌ر چه‌شنه زوڵم و زۆر و هه‌ڵاواردنێک. هه‌ربۆیه بوون و هاتنی حه‌زره‌تی مه‌هدی(عج) پشتیوان و هیوایه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و زوڵم لێکراوانه‌ی که خه‌ریکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵم و زۆرن تا بوار خۆش بێت بۆ هاتنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌زره‌ته.
خواوه‌ند له ئایه‌تی 5ی سووره‌ی "قصص"دا ئاوا مزگێنی به عه‌بده‌کانی ده‌دات: و ئێمه ویستمان تا له هه‌ژاران و زوڵم لێکراوانی جیهان که‌سێک وه‌ک پێشه‌وا و میراتبه‌ری زه‌وی هه‌ڵبژێرین.
سەرچاوه: سایتی سەحەر-بەشی کوردی