چۆن تاوانه‌کانمان قه‌ره بوو بکه‌ینه‌وه؟
چاک تر وایه که شێوازی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانمان هاوته‌ریبی خودی تاوانه‌که بێت.
ڕه‌مه‌زان، مانگی تۆبه و گه‌ڕانه‌وه‌یه. ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین له‌م مانگه‌دا که هه‌ر کرده‌وه‌یکی چاک چه‌ند قات پاداشتی هه‌یه، قه‌ره‌بووی تاوانه‌کانمان بکه‌ینه‌وه، ئه‌بێ بزانین په‌شیمان بوونه‌وه ته‌نیا به زمان کافی نییه و ئه‌بێ له ڕاستیدا و به کرده‌وه ئه‌وه بسه‌لمێنین که په‌شیمان له تاوانین و له ئاستی گه‌وره و بچووکی تاوانه‌که‌دا کاری باش بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو ببێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌توانین بۆ قه‌ره‌بووی تاوانه‌کانمان کاری چاک بکه‌ین و خه‌یر و ئێحسان بده‌ین و له ڕێگای خودا جیهاد بکه‌ین و به رۆژوو بین و شه‌ونخونی و عیبادهت به‌ڕێوه ببه‌ین، به‌ڵام چاکتر وایه که شێوازی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانمان هاوته‌ریبی خودی تاوانه‌که بێت. بۆ وێنه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانێک وه‌کوو بێ‌حیجابی، ئه‌توانین به عیفه‌ت و پاکی ئه‌و تاوانه قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی غه‌یبه‌ت کردن قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه ئه‌توانین زمانی خۆمان کونترۆڵ بکه‌ین.
ئه‌گه‌ر زوڵممان کردووه ئێحسان بکه‌ین و یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ین و پشتیوانی له چه‌وساوه‌کان بکه‌ین. ئه‌گه‌ر چاو لهوهڕێمان کردووه، ئه‌بێ ڕێگای پاک داوێنی و پاکی بگرینه به‌ر و هێنده له رۆخساری زانای ئیلاهی و باوک و دایک و قورئان بڕوانین که ئه‌و تاوانه‌مان له درگای ئیلاهیدا بسڕدرێته‌وه.
که‌سێک له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) پرسیاری کرد: چ شتێک تاوانی من له ناو ئه‌بات؟ فه‌رمووی: (الدُّموعُ و الخُضوع و الاَمراض) گریان و خاکه‌ڕایی و نه‌خۆشین.
سایتی ئایینی رووناک