ئەم کەسانە بۆ هاوڕێیەتی باش نین
هەندێک جار بەستنی پەیوەندی هاوڕێیەتی لەگەڵ هەندێک کەس قورس دەبێت و مانەوە لەگەڵیان ماندوکەر دەبێت. بۆ ئەوەی کاتێک کەسێک دەبێت بە هاوڕێت مانەوەی لەگەڵت بەردەوام بێت و بەهۆیەوە توشی کێشە نەبی ئەوە باشتر وایە دوور بکەونەوە لە هاوڕێیەتی کردنی چەند کەسێک لەوانەش:
1-ئەو کەسەی مۆبایل و هۆکارەکانی پەیوەندی کردنی لەبەردەستدا بێت بەڵام زۆر بە دەگمەن نەبێت پەیوەندیت پێوە نەکات و وەڵامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت نەداتەوە.
2-ئەو کەسەی تەنها بە دوای هەواڵی کەسانی دەوروبەردا دەگەڕێت و قسە دەهێنێت و دەبات لە نێوان هاوڕێکانیدا.
3-بە تەواوەتی لەو کەسە دوور بکەوەرەوە کە بەردەوام مەبەستی خراپی هەبێت بۆ هەموو کارێک .
4-ئەو کەسەی بەردەوام ڕەخنە دەگرێت و ئامادە نیە ڕەخنەی کەس قبوڵ بکات و قسەی ناخۆش ئاراستەی کەسی بەرامبەری بکات و ڕای تۆ قبوڵ نەکات بۆ هیچ بابەتێک و تەنها قسەی خۆی بباتە سەر و زۆر جار بە قسەی ناخۆش هێرش بکاتە سەرت.
5-ئەو کەسەی بەردەوام هەموو بانگهێشتەکانت بۆ چوونە دەرەوە ڕەت بکاتەوە و بە بیانووی جۆراو جۆر خۆی لە چونە دەرەوەکان بدزێتەوە.
6-ئەو کەسانەی بەردەوام خەمۆکن و کێشەیان هەیە، کاتێک هاوڕێیەتی ئەم کەسانە دەکەیت ئەوە دەبێ ببی بە پزیشکی دەرونی بۆی و تۆش توشی خەمۆکی دەبیت ، باشتر وایە لەم کەسانە دوور بکەویتەوە.
سەرچاوه: سایتی رادیۆ کوردی سۆرانی