چۆن لە رەمەزاندا کۆنترۆڵی تووڕەییەکەت دەکەیت؟
ئەو ماوەیەی تێیدا بەڕۆژوو دەبیت، ڕەنگە مێشک ماندووبێت و زیاتر پەستانی دەروونی لەسەربێت و زوو توڕە بیت، بەهۆی برسێتی و تینوێتیەوە.
بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا کۆتایی بەو ناکۆکیانە بێنیت، کە لەنێوان خۆت و هاوسەرەکەتدا هەیە، پێویستە ئاگادری ئەم ڕێنماییانە بیت:
غیرەکردن یەکێکە لە ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەران، چونکە تووشی دڵەڕاوکێیان دەکات و ناکۆکی و قسەی ناخۆش دروستدەکات، هەر بۆیە لەمانگی ڕەمەزاندا لانیکەم هەوڵبدە هەستەکانی خۆت لە گومان و غیرەکردن بەدوور بکەیت.
ئاگاداری ڕەفتارەکانت بە و هەوڵبدە زاڵبە بەسەر توڕەیی و ڕەفتارەکانتدا، بەتایبەت لەکاتی کێشە و ناکۆکیەکاندا، چونکە زیاتر لەجاران تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت ئەگەر ئاگادارنەبیت ڕەنگە خراپ ئەنجامەکەی بکەوێتەوە.
قسەکردنی زۆر هێندەی تر ماندو و بێزارت دەکات، هەر بۆیە بێدەنگی باشترینە بۆ ئەوەی تووشی کاردانەوەی خراپ نەبیت لەکاتی گفتوگۆدا.
پێویستە وەک هەر کاتێکی تر بایەخ بە ڕووخسار و جلوبەرگت بدەیت، چونکە هاوسەرەکەت هەموو کات ئارەزوو دەکات تۆ بە جوانترین شێوە دەربکەویت.
ڕەنگە بەهۆی ڕۆژو و ئامادەکردنی خواردنەوە، ماندوو بیت، بەڵام پێویستە ڕێکسختن و ڕازاندنەوەی ماڵەکەت لەیادنەکەی.
دووربکەوەرەوە لە ئینکاری، چونکە تۆ بەهۆی ڕۆژووەوە ماندوویت و دەروونت هیلاکە، ئینکاریش دەبێتەهۆی توڕەبوونی زیاتری هەردووکتان.
سایتی خەندان لایف