چۆنیەتی بەهرەمەندی باشتری بنەماڵەکەت لە مانگی رەمەزان
له به‌رنامه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا، پێویسته جیاوازی دۆخی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ڕه‌چاو بكرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێك بۆ یه‌كێك له تاكه‌كانی بنه‌ماڵه پێویسته، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وانیتریش گونجاو بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له مناڵان بۆ له‌به‌ر كردنی قوڕئان ڕێنمایی بكه‌ی، هیچ كێشه نابێت كه ئه‌ویتریان بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان هان بده‌ی.
یا له‌وانه‌یه هێندێكیان بۆ پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك یارمه‌تیدان و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی زه‌كات و فیتره و خزمه‌تگوزاری له بهربانگانی به‌كۆمه‌ڵ گونجاو بن و هێندێكیتر زۆرتر تامه‌زرۆی عیبادهت بن، باشتر وایه ئه‌وان بۆ نوێژی ته‌ڕاویح و عیبادهتهكانیتر هان بده‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
جێی خۆیه‌تی كه له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی ڕه‌مه‌زان كه‌ڵك وه‌رگرن، به‌تایبه‌ت هه‌ر ڕۆژه‌ی مناڵه‌كانتان به مه‌به‌ستی سه‌ردان، بۆ ماڵی یه‌كێك له خزمان و هاوڕێیان ببه‌ن تا به‌م چه‌شنه گرینگی به‌جێ هێنانی سیله‌ی ڕه‌حم له ئیسلام و ڕۆڵی ئه‌و له خێر و به‌ره‌كه‌ت و ته‌مه‌ن درێژیدا، فێر بن.
سه‌باره‌ت به‌و مناڵانه‌ی كه به‌ڕۆژوو نابن، باشتر وایه جه‌می نان خواردنیان له كاتی به‌ربانگ و پارشێو دابین بكرێت، تا ئاگاداری دوعا و نزای ئێوه بن و هه‌روه‌ها له شادمانی ئێوه له كاتی به‌ربانگدا به‌شدار بن.
مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی ده‌رباز بوون له خووی ناپه‌سندی خواردنه، هه‌م له بواری چۆنییه‌تی و هه‌م چه‌ندییه‌تی. گرینگ ئه‌وه‌یه كه له خواردنی چه‌وری خۆمان بپارێزین و خواردنی سووك و سروشتی هه‌ڵبژێرین كه نه هۆی له‌شگرانی بێت و نه هۆی سستی و لاوازی و خاوبوونه‌وه، كه بۆ عیبادهت كردن تووشی دژواری بین و ڕۆح و چێژی عیبادهت هه‌ست پێ نه‌كه‌ین.
له ئامۆژه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتووه كه ئه‌و له ڕزق و ڕۆژی، بۆ جوڵه و كار و تێكۆشان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت، نه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری ناو گه‌ده. بۆیه ڕۆژووه‌كه‌ی ورده ورده ده‌شكاند و زۆرتر به ئاو و خورما به‌ربانگی ده‌كرد.
به‌خه‌به‌ر مانه‌وه له شه‌وه‌كانی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆته عاده‌ت نه‌ك عیبادهت. پیاوچاكانی پێشه‌نگی پێشوو كه‌متر هه‌موو شه‌وێ به‌خه‌به‌ر ده‌مانه‌وه. ئه‌وان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به عیبادهت به‌سه‌ر ده‌برد. له كاتێكدا خه‌ڵكی سه‌رده‌می ئێمه زۆربه‌ی كاته‌كانیان به شتانی بێكهڵك و ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پیاوخاسانی پێشوو هیچ كات له ڕۆژدا نه‌ده‌خه‌وتن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی سه‌رده‌م، ئه‌و ڕۆژانه زۆربه‌ی كاته‌كه‌یان به خه‌وتن تێده‌په‌ڕێنن. به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مێرخاسانی پێشوو، بۆ عیبادهت بوو، له كاتێكدا زۆرێك له خه‌ڵكی ئێمه بۆ ڕابواردن و گه‌مه كردن به‌خه‌به‌ر ده‌مێننه‌وه. هه‌مووی ئه‌وانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ببێته عاده‌ت تا عیبادهت.
سەرچاوه: سایتی ئسلاح وێب