ئه‌م ده هۆكاره‌ی ماندوێتی و بێهێزی بزانه
هه‌ست به بێهێزی ده‌كه‌یت؟ بێهێزی و ماندوێتی هۆكاری زۆره. به‌شێك له هۆكاره‌كان له ده‌ستی خۆتدایه و ده‌توانیت چاره‌سه‌ریان بكه‌یت. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه 10 هۆكاری ماندوێتین كه خۆت ده‌توانیت چاره‌سه‌ری بكه‌یت و هێز و چالاكی بۆ خۆت بگه‌ڕێنیته‌وه.
1. وشكبوونه‌وه و كه‌می بڕی ئاو له له‌شدا. كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌شدا ده‌بێته هۆى خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و به‌مه‌ش بۆ دڵ قورستره خوێن بگه‌یه‌نێته به‌شه‌كانی له‌ش و تووشی بێهێزی و ماندوێتی ده‌بیت. به خورادنه‌وه‌ی بڕی ئاوی پێویست خۆت له بێهێزی رزگار بكه.
2. شه‌كر و شیرینی زۆر ده‌خۆیت. شه‌كر وزه‌یه‌كی زۆری تێدایه و كاتێ ده‌یخۆیت به‌خێرایی چالاكیت پێ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام وزه‌كه زوو سه‌رف ده‌بێت و له‌پڕ هه‌ست ده‌كه‌یت بێهێز بوویت و توانای كاركردنت نه‌ماوه. له‌بری شه‌كر و شیرینی، ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه وزه‌كه هێواشتر به له‌ش ده‌به‌خشن، بۆ نمونه میوه‌ی تازه و ماست و په‌نیر.
3. كافایینێكی زۆر ده‌خۆیته‌وه. خواردنه‌وه‌ی زۆری چا و قاوه و كۆلا ده‌بێته هۆى زڕاندنی خه‌و و به‌مه‌ش سووڕی له‌ش تێك ده‌چێت و هه‌ستی ماندوێتیت له‌لا دروست ده‌بێت.
4. كه‌مخه‌ویت یان دره‌نگ ده‌خه‌ویت. باشترین كات بۆ خه‌وتن 10ی شه‌و بۆ 1ی نیوه‌شه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام دوای ئه‌و كاته ده‌چیته ناو جێگاوه، به‌شێكی سه‌ره‌كیی كاتی خه‌و له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و بۆ رۆژی دواتر تێرخه‌و نابیت و به‌ئاسانی به‌ئاگا نایه‌یته‌وه.
5. وه‌رزش یاخود چالاكیی جه‌سته‌یی ناكه‌یت. ره‌نگه بڵێیت من هێزم نیه بۆیه ناتوانم بچم بۆ وه‌رزشكردن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ته‌نیا وه‌رزشی ئاسانیش بڕی وزه‌ی له‌ش زیاد ده‌كه‌ن. چالاكییه‌كانی له‌شت زیاد بكه و به‌مه‌ش خۆت له ماندوێتی رزگار ده‌كه‌یت.
6. بڕی ئاسن له له‌شتدا كه‌مه. ئه‌گه‌ر مادده خۆراكییه به‌سووده‌كانی وه‌ك هێلكه و گۆشتی سوور و جگه‌ر ناخۆیت، ئه‌وا ره‌نگه بڕی ئاسنی پێویستی له‌شت به‌ده‌ست نه‌هێنیت. له‌شت پێویستی به ئاسنه بۆ دروستكردنی ئه‌و خرۆكه سوورانه‌ی كه ئۆكسجین ده‌گوێزنه‌وه بۆ به‌شه‌كانی له‌ش، و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئۆكسجینه وه‌كو پێویست به له‌ش نه‌گات، هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت.
7. چاوه‌ڕوانییت زۆره. ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه چاوه‌ڕوانیت له خۆت و چوارده‌وره‌كه‌ت زۆره، ئه‌وا به‌رده‌وام خۆت تووشی نیگه‌رانی ده‌كه‌یت. نیگه‌رانی ده‌بێته هۆى ماندوێتی زیاتر.
8. ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه خه‌ڵكانی دیكه رازی ده‌كه‌یت. دڵخۆشكردنی كه‌سانی دیكه خه‌سڵه‌تێكی گرنگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت هه‌موو كه‌سێك رازی بكه‌یت، ئه‌وا ته‌ندروستی و به‌خته‌وه‌ریی خۆت ده‌كه‌یته قوربانی.
9. ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویست پشوو ناده‌یت. مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه ماوه ماوه پشوو بدات و جه‌سته و ده‌روونی ئارام بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا شه‌كه‌ت ده‌بێت.
10. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام نانی به‌یانی پشتگوێ ده‌خه‌یت. نانی به‌یانی گرنگترین ژه‌مه خۆراكییه. له‌شی مرۆڤ دوای چه‌ند كاتژمێرێك هیچ نه‌خواردنی شه‌وانه، به‌یانیان پێویستی به مادده‌ی خۆراكییه. بۆیه، ئه‌گه‌ر نانی به‌یانی نه‌خۆیت، وزه‌ی پێویستت نابێت كه بتوانیت به درێژایی رۆژه‌كه چالاكی بكه‌یت.
سەچاوه:دواڕۆژ