دوو چارەسەری سروشتی بۆ قڵیشانی پێیەکان
قڵیشانی پێیەکان سیمایەکی ناشرین دەبەخشێت بە قاچ و زۆر جار ئەو کەسانەی ئەم کێشەیەیان هەیە لە روویان نایەت بە ئارەزووی خۆیان ئەو پێڵاوانە لەپێبکەن کە حەزیان لێیە.
ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سروشتین بۆ نەهێشتنی قڵیشانی پێیەکان و دووبارە دروستبوونەوەی پێستێکی پاک و و ساف.
١- ڤاسلین و لیمۆ
ڤاسلین و ئاوی لیمۆ دەچنە قوڵایی پێستەکەتەوە و دەبنەهۆی نەرمکردن و بەشێوەیەکی کاریگەر دەبنەهۆی نەهێشتنی قڵیشاویی.
چۆنێتی بەکارهێنان:
بۆ بەکارهێنانی ئەم رێگەیە پێویستە سەرەتا قاچت بخەیتە ناو ئاو و خوێوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان قاچت جوان بە خاولی وشک بکەرەوە، دواتر یەک کەوچک لە ئاوی لیمۆ لەگەڵ ڤاسلیندا تێکەڵ بکە و بیدە لە پێیەکانت و گۆرەویەکی لۆکە لەپێ بکە و بەسەریدا بخەوە.
ئەم تەکنیکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەکاربهێنە تا قڵیشاوییەکەت بە تەواوی نامێنێت.
٢- هەنگوین
هەنگوین چەندین سوودی جیاوازی بۆ پێست هەیە، لەوانە دەبێتەهۆی شێدارکردن و دووبارە نەرمکردنەوەی پێست.
چۆنێتی بەکارهێنان:
کوپێک هەنگوین لەگەڵ یەک سەتڵ ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکە، پێیەکانت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بخەرە ناو سەتڵەکەوە و پاشان بۆ ماوەی ٥ خولەک مەساجی بۆ بکە، دواتر سەرسام دەبیت بە ئەنجامەکانی هەنگوین بۆ پێستت.
خەندان لایف -