پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌گه‌رانه‌وه‌كه‌یدا له حه‌جی ماڵا ئاوایی، له رۆژی هه‌ژده‌ی مانگی حاجییان، له‌سه‌رزه‌وی غه‌دیر خوم[1]، كه ئه‌كه‌وێته سا میلی جوحفه‌وه، كاتی ئه‌م ئایه‌ته [یا ایها الرسولُ بلغ ما انزِڵ الیكَ من رَبّكَ وان لم تَفعل فما بلغتَ رِسالتَهُ...] [2] دابه‌زی، ده‌ستوری دا قافله‌ی حاجییان كه ژماره‌یان له سه‌د هه‌زار حاجی تێپه‌ری بوو له سه‌رزه‌وی وشك و گه‌رم وبائاوگیایه راگرن، دوای ئه‌نجامدانی نوێژى جه‌ماعه‌تی نیوه‌رۆ چووه شوێنیكی به‌رز و خوتبه‌یه‌كی دا، وه له سه‌ره‌تادا ئاماژه به‌وه كرد كه رۆژانی دوایی ته‌مه‌نی خۆی هاتووه، پاشان داوای روانگه‌ی موسڵمانه‌كان له باره‌ی بانگه‌وازو په‌یامه‌یه‌كه‌ی خۆی كرد، حاجییه‌كان هه‌موو ته‌ییدی بانگه‌وازو رێنمویی ئه‌ویان ئه‌كرد. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پاشان له باره‌ی كتێب و بنه‌ماڵه‌ی خۆی قسه‌ی كرد وداكۆكی له سه‌ر ئه‌وه كرد و داوه له‌موسڵمانه‌كان كرد كه ده‌ست به‌و دوانه‌وه بگرن تا رێگا وون نه‌كه‌ن، پاشان فه‌رموی خوای میرو مه‌زن وه‌حی پێی كردووه ئه‌و دوانه (كتێب وبنه‌ماڵه‌كه‌ی) تا رۆژی هه‌ستانه‌وه له یه‌ك جیانابنه‌وه، ئه‌ی خه‌ڵكینه، هیچ كات پێش ئه‌و دوانه نه‌كه‌ون وه هه‌ر وه‌ها لییان جا نه‌میێنن. له‌م كاته‌دا ده‌ستی عه‌لى علیه السڵام به‌رز كرده‌وه، به پێشه‌وای داهاتوی موسڵمانان داینا و فه‌رموی: «خوا پێشه‌وای منه، وه منیش پێشه‌وای باوه‌رِدارانم (وه من له گیان و نه‌فسی خۆیان بۆ ئه‌وان له پێشترم) وه هه‌ر كه‌سا من پێشه‌وای بم، عه‌لی پێشه‌وای ئه‌وه په‌روه‌ردگارا دۆستی ئه‌و كه‌سه به، كه دۆستی عه‌لى یه. وه دوژمنی ئه‌و كه‌سه به كه دوژمنی عه‌لى یه، خوایه یاوه‌رانی عه‌لی یارمه‌تی بده و دوژمنانی عه‌لی زه‌لیل بكه، په‌روه‌ردگارا به مه‌ڵبه‌ندی هه‌ق دایبنا». له كاتی كه فه‌رموده‌كه‌ی ته‌واو كرد ئه‌م ئایه‌ته كه دوایین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزه دابه‌زی كه ئه‌فه‌رمێ: [الیوم اكملت لكُمْ دِینَكُم واتْمَمت علیكُمْ نعمَتی و رَضیتُ لكم الإسلام دینا][3] شى كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته ئه‌و رائه‌گه‌ێنی كه ئایینه‌كه‌ی به‌دوایی گه‌یاند و نیعمه‌تی ته‌واو كرد به‌سه‌رتانا، یانی به‌دانانی عه‌لى له شوێنی خۆی، وئیسلامی وه‌كو ئاینێكی ته‌واو بۆ ئیۆه ناردوه، دوای ئه‌وه یاوه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله به‌بۆنه‌ی ئه‌و پله‌وپایه پیرۆزباییان له عه‌لى كرد[4].
ئه‌وه بوو به كورتی باسی روداوی گرنگی غه‌دیر كه ناوبانگ و ته‌واتره‌كه‌ی له درَیژه باسه‌كه بێ‌نیازی كردین، چونكه زانایان وپشكێنه‌رانی ئیسلامی هه‌موو ڵایه‌نی جۆراوجۆری ئه‌و مه‌به‌سته‌یان به جوانی شى كردوته‌وه. به‌تایبه‌تی خوالێوخۆش بوو فه‌رزانه‌ى ئه‌مینی له كتێبه گرنگ وبه‌نرخه‌كه‌ی خۆی ـ الغدیر ـ ئه‌و روداوه له‌روو سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌وه پشكنیوه، بۆیه لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند خاڵی گرنگ ئه‌كه‌ین كه وڵامی چه‌ند پرسیاری گرنگه:
1 ـ روداوی غه‌دیر، گرنگترین به‌ڵگه‌ی وه‌ڵایه‌ت و پێشه‌وایى یه بۆ عه‌لى كورِی ئه‌بو تالیب، وه به‌پاى زه‌مه‌ن دوایین به‌ڵگه‌یه، روداوی غه‌دیر ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ پێشه‌وایه‌تی عه‌لی نییه، چونكه هه‌ر له‌م كتێبه‌دا خویندمانه‌وه، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلیاللهعلیهواله له به‌ر گرنگی بابه‌تی پێشه‌وایه‌تی له چاره‌نوسی میلله‌ت له هه‌مان ساڵى یه‌كه‌می به پێغه‌مبه‌ر بوونی خۆی له‌چیرۆكی «وانذر عشیرتك الأقربین» پێشه‌وایه‌یی عه‌لی هاوشان له‌گه‌ڵا په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆى راگه‌یاندووه، پاشان له بوونه‌ێك(وه‌كو شه‌رِ ته‌بوك) ئه‌و مه‌به‌سته‌ی دووباره كردۆته‌وه.
له باره‌ى ئه‌وه كه جانشینی پێغه‌مبه‌ر له ڵایه‌نی خواوه دیاری ئه‌كرا ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تای بانگهێشته‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئاشكرا،كاتی ئیسلامی به هۆزه‌كانی ناساند،له وڵامی پێشنیهادی سه‌رۆك هۆزی به‌نی عامر كورِی صه‌عصه‌عه فه‌رموی: «جا نشینی من په‌یوه‌ندی به‌خواوه هه‌یه بیه‌وه به هه‌ركا بیدات ئه‌یدات»[5].
ئه‌گه‌ر ره‌فتاری پێغه‌مبه‌ری خوا به‌درێژایی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی له باره جانشینى یه‌وه له‌ژێر چاوبگرین،وه‌كو خاوه‌ن ویژدان داوه‌رانه حۆكم بده‌ین كه له‌و ماوه‌یه زیاتر چ كه‌سایه‌تێك له‌گه‌ڵێدا بووه، وه ره‌فتاری دره‌خشانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه له رووی، زانستی، فیداكاری، لیاقه‌تداری، به‌رِێوه‌بردنی كاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر, به‌و گرنگایه‌تی یه بۆ جانشینی هه‌ڵیسه‌نگێنین به‌م ئه‌نجامه ئه‌گه‌یین كه ته‌نیا عه‌لى یه ئه‌و ره‌فتارو سیفه‌تانه‌ی تێدایه، وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هه‌میشه به‌روون وئاشكرا له هه‌موو شوێنێكدا نیشانی داوه هه‌ر عه‌لى یه. وه‌له هه‌ر موناسه‌به‌تێك به جۆرێك پێشختن و چاكبوونی عه‌لی دیارى كردووه، وه هه‌ر له‌و رووه‌وه كه باسمان كرد هیچ یه‌ك له یاوه‌ره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله هاوتانی عه‌لى نه‌بوونه.
2 ـ هه‌ر وه‌كو ئاماژه‌مان كرد به ناوبانگ ده‌ركردن و ته‌واتری حه‌دیسی «غه‌دیر» جا هیچ گومانێك نه‌هێشتووته‌وه، هه‌ر وه‌ها ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تیش دانیان به‌م مه‌به‌سته‌دا ناوه.
فه‌رزانه‌ى ئه‌مینی له كتێبی «الغدیر» سه‌لماندویه‌تی، ئه‌ڵا ئه‌و روداوه گرنگه‌ی مێژوویه سه‌د وده سه‌حابی، وه هه‌شتاو چوار تابعی گێراویانه‌ته‌وه، و سێسه‌د و شه‌ست زانا و بێژه‌ر له ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌و حه‌دیسه‌یان له كتێبه‌كانی خۆیان باس كردووه، وه ده‌سته‌ێكیان دانیان به‌راستی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌كه‌ی داناون[6].
له ناو رووداوه گرنگه‌كانی مێژووی ئیسلام زۆر كه‌م رووداوی مێژوویی واهه‌یه كه سه‌ندی راست و به‌ڵگه‌ی زۆر به‌و جۆره هه‌بی .
هه‌ڵبه‌ته روداوی غه‌دیر زیاتری بێژه‌ران (محدثین) باسی كردوون،
وا بییری لێى ئه‌كرێته‌وه له ڵایه‌نی مێژوونوسانه‌وه ]كه هۆكه‌ی بۆ لێكۆڵه‌ران و خاوه‌نی زانست شاراوه نییه[ تۆشی سانسۆر بووه، له ناو مێژوونوسان «یه‌عقوبی» له دوای حه‌جی ماڵا ئاوایی به‌كورتی باسی كردووه[7].
هه‌ر چه‌نده له مێژووی «ته‌به‌ری» ]كه بناغه‌ی له سه‌ر رووداوه‌كان بووه[ به‌داخه‌وه له‌و روداوه هیچی باس نه‌كردووه، به‌ڵام كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ له سه‌لماندنی غه‌دیر به‌ناوی «كتاب الولایه» له دوای به‌جێ مابوو، وه تا سه‌ده‌ی هه‌شته‌م مابوو نه‌جاشی[8] مردووی ساڵى 450ى كوچی هه‌یڤی و شێخى گوسی[9] (385 ـ 460ى كۆچی هه‌یڤی) باسی ئه‌و كتێبه‌یان كردووه، وه له‌و باره‌وه له‌و كتێبه‌یان سوود وه‌رگرتووه.
«ابن كثیر» (مردووی ساڵی 774ى كۆچی هه‌یڤی) دیسان روداوی غه‌دیر له دوای بابه‌تی حه‌جی ماڵئاوایی باس كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ڵا ئه‌بو جه‌عفه‌ر موحه‌ممه‌د كورِی جه‌ریری ته‌به‌ری، نوسه‌ر و موفه‌سر و مێژوونوس زۆر بایه‌خی به‌و روداوه داوه، رێگاكانی گیرِانه‌وه‌ی حه‌دیسه‌كه و شێوه‌ی وتنه‌وه‌كه‌ی له دو به‌رگدا كۆكردبوه‌وه[10]. پاشان ژماره‌یه‌ك له ریوایه‌ته‌كانی ته‌به‌ری كه له باره‌ی غه‌دیره‌وه‌یه نه‌قڵ كردووه.
«ابن كثیر» له شوێنێكی تر نوسیوه: كتێبێكی ته‌به‌ریم بینیبو كه له دو به‌رگ پێك هاتبو، رێگای گێرِانه‌وه وده‌قی حه‌دیسی غه‌دیر تێدا كۆكرد بوه‌وه[11].
«ابن شهراشوب» (مردووی 588ى كوچی هه‌یڤی) ئه‌نوسا: ئه‌و (ته‌به‌ری) كتێبی له باره‌ی غه‌دیر خوم نوسیبو، وه روداوه‌كه تێدا باس كردبوو، كتێبه‌كه‌ی ناو نابوو «الولایة»[12]. دیسان «ابن طاوس» له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی كه راوی یه‌كانی روداوی غه‌دیری ژماردووه ده‌ڵا: حه‌دیسی غه‌دیر (محمد بن جریری طبری) نوسه‌ری «تاریخ طبری» له هه‌فتاو پێج رێگاوه گێرِاویه‌تییه‌وه، وه كتێبێكی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌یه‌وه نوسیوه به‌ناوی «حدیث الولایة»[13].
یه‌حیا كورِی حه‌سه‌ن ناسراو به «ابن بطریق» (523 ـ 600 كۆچی هه‌یڤی) ئه‌نوسا: «محمد كورِی جریر طبری» نوسه‌ری «تاریخ طبری» ریوایه‌تی رۆژی غه‌دیر له هه‌فتا و پێنج رێگاوه گێراوه‌ته‌وه و كتێبی سه‌ربه‌خۆی بۆ نوسیوه و ناوی «الولایة» ناوه[14].
پشكێنه‌ران و مێژوونوسانێك كه ناوبان له‌سه‌ره‌وه برابوه ته‌نیا گوزارشێكی گشتیان له قاڵبی كتێبی «الولاية طبری» داوه. وه هه‌ندا تر وه‌كو «ابن كثیر» ته‌نیا هه‌ندا له ریوایه‌ته‌كانی گێرِاوه‌ته‌وه «قاچی نعمان مغربی مصری» (ابو حنیفه نعمان بن محمد تمیمی، مردووی ساڵی 363ى كۆچی هه‌یڤی) ته‌نیا كه‌سێكه ریوایه‌ته‌كانی «طبری» زیاتر له هه‌فتا و پێنج رێگا له چاكه‌ی عه‌لی علیه السڵام له كتێبی «شرح الاخبار فی فضال الائمة الأطهار» باس كردوه. وه له‌م به‌سه‌را چوونه خێرایى یه دا بابه‌ته‌كانی «طبری» خستوته ئه‌ستۆی ئاینده‌و[15] ئه‌ڵا:
«ئه‌و كتێبه كتێبێكی سه‌رنج راكێشه كه «طبری» چاكه‌ی عه‌لی علیه السڵام به درێژى تێدا باس كردووه»[16].
قاچی نعمان دوای ئه‌و، ئامانجی «طبری» له نوسینی ئه‌و كتێبه روون ئه‌كاته‌وه[17] ئه‌ڵا:
«طبری ـ له‌و كتێبه‌دا به‌شێك به وڵایه‌تی عه‌لی علیه السڵام تایبه‌ت داوه وتێدا ریوایه‌تی راست و دروست له پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گێرِاوه‌ته‌وه، كه ئه‌و حه‌زره‌ته چ پێش له حه‌جی ماڵا ئاویی وه‌چ له دوای ئه‌و فه‌رمویه‌تی: «من كنتُ مولاه، فعلی مولاه، اللهم والِ من والاه وعادِ من عاداه وانصر من نصره واخذل من خذله» وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تی:
«علی امیر المومنین,علی اخی, علی وزیری , علی وصیی, علی خَلیفتی على امتی من بعدی, علی اولى الناس بالناسِ من بعدی» مانای ئه‌و دوحه‌دیسه به‌م جۆره‌یه: هه‌ر كه‌س من سه‌روه‌ری بم، عه‌لی سه‌روه‌ریه‌تی، خوایا له‌گه‌ڵا ئه‌و كه‌سه‌ببه كه یارمه‌تی عه‌لی ئه‌دات، وه ئه‌و كه‌سه روو ره‌ش بكه، كه عه‌ڵى په‌شیمان ئه‌كاته‌وه». واتای فه‌رموده‌ی دووه‌م «عه‌لی میری باوه‌رِدارانه، عه‌لى برامه، عه‌لی وه‌زیرمه، عه‌لی جێگرمه، عه‌لی جێنشینمه له دوای من به‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌م، عه‌لی دوای من له‌پێش هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌یه» (طبری) فه‌رموده‌ی زۆر له‌و جۆره باس كردووه، وه ئه‌یسه‌لمێنی كه‌عه‌لی جا نشینه وئه‌بوایه ئومه‌تی ئیسلامی دوای كۆچی پێغه‌مبه‌ر ئه‌ویان بكردایه به‌جێ نشین و نه‌هێڵن له‌و پله‌و پایه‌یه كه‌س پێشی بكه‌وا وكه‌س به‌سه‌ریدا فه‌رمانرِه‌وایی بكات[18].
3 ـ ته‌نیا گومانێك كه له‌م باره‌وه سه‌رنج راكێشه، گومان له شی كردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی حه‌دیسه‌كه‌یه، كه له ڵایه‌نی هه‌ندا زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت وه‌كو: فه‌خری رازی و قازی عه‌زدی ئیجى یه، ئه‌مانه هه‌رچه‌نده حه‌دیسه‌كه‌یان قه‌بوڵه به‌ڵام وشه‌ی «مه‌ولا» كه پێغه‌مبه‌ری خوا له فه‌رموده‌ی غه‌دیر له باره‌ی عه‌لی علیه السڵام به‌كاری هێناوه كه مانای «ویڵایه‌تی خوایی» و«ئیمامه‌ت» ئه‌گه‌ینێت به مانای دۆست و پیشتیوان و مانای تر وه‌كو ئه‌و ما‌نایان كردوون، وه له‌و باوه‌ره‌دان كه ئه‌و حه‌دیسه وڵایه‌تی عه‌لی علیه السڵام ناسه‌لمێنا، به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌و رۆژه‌دا گرنگی دۆست بوونی عه‌لی علیه السڵام راگه‌یاندووه، وه ماناكه‌ی به‌و جۆره له‌یه‌ك ئه‌ده‌نه‌وه كێشی (مَفْعَل) كه (مَوْلى ) یه له زماندا به‌مانای (افْعَلْ) یانی (اوْلى ) نه‌هاتووه، بۆیه‌له ووتاری پێغه‌مبه‌ر مانای دۆست ئه‌دات[19].
خوالێوخۆش بوو فه‌رزانه ئه‌مینی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ووردو زانستی و به هێنانه‌وه‌ی شاهیدو به‌ڵگه‌ی زۆر له قورئان و حه‌دیس و زماندا هێناویه‌تی، هه‌روه‌ها به هۆی قسه‌ی ئه‌دیبان وزمان ناسانی مه‌زن با بناغه‌یی ئه‌و لێكدانه‌وه‌ی پوچ كردووه وه نیشانی داوه له هه‌ر سا سه‌رچاوه‌كه وشه‌ی «مولى » به مانای (اولى ) دا و هه‌ر به‌و مانای باوه. بۆ نمونه ئه‌و ئایه‌تانه كه ووشه‌ی«مولى » ناتوانرا هیچ مانایه‌كی تر لێی پێك بهێنرا وه جگه له مانای وه‌لی، موته‌وه‌لی ئه‌مر، ساحیب ئیختار هیچ مانایه‌كی تری نییه.
ئایه‌ته‌كان ئه‌مانه‌ن:
[فَالْيوْمَ لا یۆخَذ مِنْكُمْ فِدْيه ولا مِنَ اڵذینَ كَفَرُوا مَاواكُمُ النَّارُ هِي مَوْلاكُمْ وبِئْسَ الْمَصِیرُ][20]
[واعْتَصِمُوا بِاللهِ هُو مَوْلاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلى ونِعْمَ النَّصِیرُ] [21]
[ذلِكَ بِانَّ اللهَ مَوْلى الذینَ امَنُوا وانَّ الْكَافِرِینَ لا مَوْلى لهُمْ] [22]
[بَلِ اللهُ مَوْلاكُمْ و هُو خَیرُ النَّاصِرِینَ] [23]
[قُلْ لنْ یصِیبَنَا الا مَا كَتَبَ اللهُ لنَا هُو مَوْلانَا] [24]
[يدْعُو لمَنْ ضُّرهُ اقْرَبُ مِنْ نَفْعِهِ لبِئْسَ الْمَوْلى ولبِئْسَ الْعَشِیرُ] [25]
موفه‌سرینی قورئان «مولى» له‌و ئایه‌تانه‌دا هه‌ر به‌و جۆره مانا كردووه.
له حه‌دیس دا هاتووه: «ایما امراة نكحت بغیر اذنِ مولاها فنكاحها باطل»[26].
بێژه‌ران و فه‌قیهه‌كان «مولى» له حه‌دیسه‌كه دا به مانای «متولّى»ى ئافره‌ت شی كردونه‌ته‌وه.
فه‌رزانه‌ی ئه‌مینی بیست و حه‌وت مانا بۆ ووشه‌ی «مولى» ژماردووه، وه سه‌لماندویه‌تی كه هه‌ندا له‌و مانایانه‌كه ئه‌وان ما‌نایان كردووه، له خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر به مانای درۆ دێت، وه‌یه‌كی له‌و مانایانه مانای كوفر ئه‌دات، وه هه‌نداتر هه‌رنابا وه‌مانای هه‌ندێكیان هیچ و پوچ وبا سوودو سووكه، وه ته‌نیا یه‌كیان ئه‌توانین به «اولى بالشیء» مانا بكه‌ین[27].
پاشان فه‌رزانه ئه‌مینی بیرورِا و به‌ڵگه‌ی چوارده نه‌فه‌ر له به‌دیارترین بێژه‌ران وزانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت كه ووشه‌ی «مولى » له خوتبه‌ى غه‌دیر به «اولى بالشیء» ماناكردوون هێناوه‌ته‌وه، كه گرنگترینیان شه‌مسه‌دین ئه‌بومزه‌فه‌ر سبت كورِی جوزی حه‌نه‌فی (511 ـ 654) كۆچی هه‌یڤی كه‌له زانایانی سه‌ده‌ی پێنجه‌مه ئه‌ڵا: «ژیان نوسانی پێغه‌مبه‌ر هه‌موو له‌و باوه‌ره‌دان كه روداوی غه‌دیر له گه‌رِانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر له حه‌جی ماڵا ئاوایی له هه‌ژده‌ی مانگ حاجیان له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵێكی زۆر له یاوه‌ره‌كانی كه ژماره‌یان سه‌د و بیست هه‌زار نه‌فه‌ر بوو روویدا، پێغه‌مبه‌ری خوا تێدا فه‌رموی: من كنت موڵاه فعلی موڵاه». پاشان ده واتا بۆ ووشه‌ی مه‌وڵا باس كردووه، وه‌مانای ده‌یه‌م كه «اولى بالشیء» ته‌یید كردووه.
وه ئایه‌تی 15ى سوره‌تی حه‌دید به شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی بۆ هێناوه، وه بێژه‌ی مه‌وڵا به‌ده‌قی روون و ئاشكرا بۆ ئیمامه‌تی عه‌لی علیه السڵام داناوه‌و په‌یره‌وى كردنی به واجب زانییوه[28]. پاشان شیعری شوعه‌رای ئه‌و كاته، كه له‌وانه شاعیری پێغه‌مبه‌ر حه‌سسان كورِی پابت كه بۆخۆی له رووداوه‌كه حازر بوو ئه‌گێرِیته‌وه كه ئه‌وانه ووشه‌ی مه‌وڵا به ئیمام تێگه یشتوون، وه له شیعره‌كانی خۆیان هۆنیویانه‌ته‌وه یه‌ك زنجیره شایه‌ت و به‌ڵگه‌ی نه‌پچرِاو و پچرِاو له باره‌ی خوتبه‌ی غه‌دیره‌وه هاتووه ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌وه زیاتره كه مه‌به‌ستی دۆستی عه‌لی علیه السڵام بووه، بۆ نمونه:
ئه‌لف: فه‌رمان پاكردن به رِاگرتنی قافله‌ی سه‌د هه‌زار نه‌فه‌ری له‌و هه‌وا گه‌رمه، له‌گه‌ڵا مه‌به‌ستی دۆستایه‌تی عه‌لی علیه السڵام رێك ناكه‌وی، چونكه برایه‌تی بوونی موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵا یه‌كتر، وه‌یان دۆستی له‌گه‌ڵا كه‌سانی باوه‌رِدار به‌تایبتی كه‌سایه‌تێكی دیار وه‌كو عه‌لی علیه السڵام شتێكی شاراوه نه‌بووه تا پێویستی به‌وه با به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌وه له‌و رۆژه گه‌رمه‌دا رابگه‌ینرێت.
با: له پێشه‌كی خوتبه‌كه جۆره پێشبینیێكی نزیكی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام تێدا ئه‌كرا. كه له‌گه‌ڵا جێنشینی پێغه‌مبه‌ر گونجاوه نه‌ك له گه‌ڵا دۆستی عه‌لی علیه السڵام.
جیم: پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، له پێشدا ووشه‌ی«اولى» بۆ نه‌فسی خۆی به‌كار هێنا وپاشان عه‌لى علیه السڵام به«اولى »ی ناساند، ئه‌و به‌راورده شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله ده‌یه‌وا پله و مه‌قامێك بۆ عه‌لى بسه‌لمێنی كه «وڵایه‌ت ئه‌مری موسلمینه» وتا ئێستا به ده‌ستی خۆیه[29] وه بووه.
دا: پیرۆز بای كردنی موسڵمانه‌كان له‌عه‌لى علیه السڵام له دوای ته‌واو بوونی خوتبه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه بووه به «مهوڵای مؤمینینه» وئه‌و پیرۆزبایى یه ته‌نیا له‌گه‌ڵا ویڵایه‌تی عه‌لى ئه‌گونجی.
ها: راگه‌یاندنی ته‌واوببونی ئایین وئه‌و نیعمه‌ته كه له ڵایه‌نی خواوه‌وه دوایی پاهاتووه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵا بابه‌تی دۆستى رێك ناكه‌وتی:
واو: حه‌سسان كورِی پابت، شاعیر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و ئه‌دیب و قسه‌زانی ئه‌و رۆژگاره‌ی عه‌ره‌ب كه بۆ خۆی له غه‌دیری خوم ئاماده بوو، وبه‌ئیجازه‌ی پێغه‌مبه‌ر, قسه‌كانی پێغه‌مبه‌ر له قاڵبى شیعر هۆنیوه‌ته‌وه، وتێدا له‌جیاتی ووشه‌ی مه‌وڵا «امام وهادی» به‌كار هێناوه:
فقــال له: قُـم یا علـی فــانَّنِی رچیتُك من بعدی اماما وهادیا
ئیمامی عه‌لى یش بۆ خۆی له‌و شیعرانه‌ی كه بۆ مه‌عاویه ناردویه‌تی ئه‌فه‌رمێ:
واوجب لی وڵایته علیكم رسولُ الله یوم غدیر خُم[30]
4 ـ ابن كثیر رووداوی غه‌دیرو روویشتنی عه‌لی علیه السڵام بۆ یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵا یه‌ك به‌ستوته‌وه، ئه‌ڵا له پێش حه‌جی ماڵئاویى دا بووه.
وئیدعا ئه‌كات كه عه‌لی له‌و سه‌فه‌ره‌دا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ری بداته ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله به‌شێكی زۆری بۆ خۆهه‌ڵگه‌تووه، و هاورِێكانی له به‌ر چاو نه‌گرتووه بۆیه له با عه‌داڵه‌تی ئه‌و ره‌نجا بوون[31] وسكاڵایان برده ڵای پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله پێغه‌مبه‌ریش له غه‌دیری خوم چاكه‌ی عه‌لی وئه‌مانت وعه‌داڵه‌ت ونزیكبوونه‌وه‌ی وپله ومه‌قامی له خۆیه‌وه بۆیان باس كردووه، تابه هۆیه‌وه چاوچنوكی و به‌دبینی خه‌لكی سه‌باره‌ت به عه‌لی له‌ناو[32] بچێت.
ئه‌و ووتنه با بناغه‌یه راست نییه، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام صلیاللهعلیهواله له هه‌مان چاوپێكه‌وتنی یه‌كه‌م وڵامی هاورِێكانی عه‌لى علیه السڵام هه‌ر له مه‌ككه دایه‌وه پێش ئه‌وه‌ی حه‌ج به‌جێ بێنن وپێیان فه‌رموو: خه‌ڵكینه! سكاڵا له‌عه‌لی مه‌كه‌ن، قه‌سه‌م به خوا ئه‌و بۆ جابه‌جێكردنی فه‌رمانی خوا تونده وچاوپۆشی له هیچ شت ناكات»[33].
به‌قسه‌كانی لێبرِاوی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ كه‌سانێك كه گوێی بیستنی قسه‌ی پێغه‌مبه‌ریان بوو, كێشه‌كه برِایه‌وه، وئیتر مانایه‌كی نییه تا ناره‌زایه‌تی سێسه‌د نه‌فه‌ر[34] له‌سه‌ر روداوێك كه ته‌واو بوو، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بیهێنێت و له كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی سه‌د هه‌زار نه‌فه‌ری دووباری بكاته‌وه.
5 ـ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله له رۆژی غه‌دیری خۆم عه‌لی علیه السڵام وه‌كو ئیمام دانابوایه، یارانی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله له به‌رامبه‌ری رانه‌ئه‌وه‌ستان و چاوپۆشی له قسه‌ی روون و ئاشكرای پێغه‌مبه‌ریان نه‌ئه‌كردن چونكه یاران، پیاوانی چاك و به ئیمان بوون، وه‌له رێگای ئیسلامدا به‌ماڵا و گیانی خۆیان خۆبه‌ختیان كردووه، وئه‌زمونێكی چاكیان داوه‌ته‌وه، كه‌واته دوور دێته به‌رچاو ئه‌گه‌ر شتێكی وا رووی داوه ناره‌زا بن ودژی راوه‌ستن به تایبه‌تی كۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵا رووداوی غه‌دیر ماوه‌یه‌ك زۆر نێوانیان نه‌بوو تا له بییرى خه‌ڵك بچێته‌وه (نزیكه حه‌فتا رۆژ بوو) هێشتا تازه بوو هه‌ر له بییریاندا بوو.
له وڵامی ئه‌م گومانه‌دا ئه‌بێ بڵێن: به‌لێكۆڵینه‌و پشكنین روداوه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ده‌رئه‌كه‌وێ و به له به‌ر چاوگرتنی پله‌ی بژوونی یارانی «به‌شێوه‌ی گشتی» به‌قسه نه‌كردن وده‌رچوون له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله ڵایان هه‌بووه، وه تا ئه‌وكاته هه‌ندا له موسڵمانه‌كان له رووی بییروباوه‌ره ناته‌واو بوون، ئه‌مه‌ش ببوه هۆی ئه‌وه كه‌زۆر جار وه له زۆر شوێندا له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌سلیم نه‌بن وه له په‌یره‌وی كردن ملیان بائه‌دا. كاتی پێغه‌مبه‌ر صلیاللهعلیهواله فه‌رمانێكی ده‌ر ئه‌كرد جار وا بوو به‌پاى بیر‌و باوه‌ری تایبه‌تی خۆیان یان داب ونه‌ریتی هۆزایه‌تی یان ڵایه‌نی رامیاری ئه‌وان له گه‌ڵیدا نه‌ئه‌بوو، وه جۆره بیر‌و باوه‌رێكی سه‌ر به‌خۆیانه وه‌یان به‌ده‌ربرِینی رای تایبه‌تی داوایان له پێغه‌مبه‌ر ئه‌كرد له فه‌رمانی خۆی په‌شیمان ببێته‌وه، یان هاوكارییان له گه‌ڵیدا نه‌ئه‌كرد، وه جار وا بوو ره‌خنه‌یان لێى ئه‌گرت، نمونه‌ی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه، له به‌سه‌ر هاتی مۆوركردنی ئاشتی حوده‌یبیه، ده‌رچوون له ئیحرام له حه‌جی ماڵئاوایی، گه‌رانه‌وه‌یان له گه‌ڵا له‌شكری ئوسامه، روداوی قه‌ڵه‌م و قاقه‌ز[35] له رۆژانی دوایی ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام. ئه‌و رووداو وره‌فتارانه‌هه‌موو له مێژوودا تۆمار كراون .
رێزداری فه‌رزانه خوالێخۆش بوو سه‌یید شه‌ره‌فه‌ددین له كتێبی به نرخی خۆی «النص واڵاجتهاد» كۆیان كردۆته‌وه ولیێان دوواوه.
سه‌ره‌رِای ئه‌وانه ژماره‌یه‌ك له ئایه‌ته‌كانی قورئان داكۆكی له سه‌ر ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ی موسڵمانه‌كان له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا صلیاللهعلیهواله كردووه. هه‌ر چه‌نده قورئان داكۆكی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه موسڵمانه‌كان ئه‌بێ په‌یره‌وی له پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن وه په‌یره‌وی كردن هاوته‌ریبی ئیمان و باوه‌ره، وه هه‌رِه‌شه له موسڵمانه‌كان ئه‌كات له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵنه‌گه‌رێنه‌وه، وه‌یان پێشی نه‌كه‌ون وه نابا چاوه‌رِِِا ئه‌وه بن كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلیاللهعلیهواله به قسه‌یان بكات و په‌یره‌ویی لییان بكات. ئه‌م ئایه‌تانه نمونه‌ێكن له‌و جۆره ره‌فتارانه كه‌له به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئه‌نجام دراوه ئاشكرا ئه‌كه‌ن.
[فلْیحذر الذینَ یخالِفُون عَن امرِهِ ان تُصیبَهم فتِنه او یصیبهُم عذابٌ الیم][36].
ـ كه‌وته كه‌سانێك كه له فه‌رمانی ئه‌و (خوا) نارازین ئه‌بێ بترسن نه‌وا توشی ئاژاوه ویان سزایه‌كی مه‌زن ببن ـ
[يا ایهَا الذینَ امَنُوا لا تُقَدِّمُوا بَینَ يدَي اللهِ ورَسُولِهِ واتَّقُوا اللهَ انَّ الله سَمِیعٌ عَلِیمٌ] [37].
ـ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌رتان هێناوه، پێشی خوا وپێغه‌مبه‌ری خوا مه‌كه‌ون، وه له خوا بترسن كه به‌راستی خوا بیسه‌رو زانایه ـ
[واعْلمُوا انَّ فِیكُمْ رَسُول اللهِ لوْ یطیعُكُمْ فِی كَثیرٍ مِنَ الامْرِ لعَنِتّمْ] [38].
ـ بزانن كه پێغه‌مبه‌ری خوا له ناوتان‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر له زۆر كاردا په‌یره‌ویتان لێى بكات، به‌راستی توشی ئه‌زیه‌ت ئه‌بن ـ
[ومَا كَانَ لِمُؤمِنٍ ولا مُؤمِنَة اذا قَضى اللهُ ورَسُولُهُ امْرا انْ يكُونَ لهُمُ الْخِيرَة مِنْ امْرِهِمْ ومَنْ يعْصِ الله ورَسُولهُ فَقَدْ ضل ضلالا مُبِینا] [39].
ـ بۆ هیچ ژن و پیاوێكی باوه‌ردار نیه‌ئه‌گه‌ر خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فه‌ره‌مان بده‌ن ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان بكه‌ن، و هه‌ر كه‌سێك له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یاخی با به‌راستی گومرا بووه به گومرا بوونێكی ئاشكرا.
[ومَا ارْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ الا لِیطاعَ بِاذنِ اللهِ] [40] [فَلا ورَبِّكَ لا یؤمِنُونَ حَتَّى یحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَینَهُمْ ثمَّ لا يجِدُوا فِی انْفُسِهِمْ حَرَجا مِمَّا قَضیتَ ویسَلِّمُوا تَسْلِیما] [41].
ـ ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئیزنی خوا په‌یره‌وه‌ی لێى بكرا... به‌ڵام سوێندبه په‌روه‌ردگارت، ئه‌وانه باوه‌رِ ناهێن، تاتۆ له‌ناكۆ كییه‌ى خۆیان نه‌كه‌نه داوه‌ر و پاشان له دڵى خۆیاندا له‌و داوه‌رییه‌ی تۆ ناره‌حه‌ت نه‌بن و به ته‌واوی ته‌سلیم ببنه‌وه ـ
[يا ایهَا الذینَ امَنُوا اطیعُوا الله ورَسُولهُ ولا تَولوْا عَنْهُ وانْتُمْ تَسْمَعُونَ][42].
ـ ئه‌ی كه‌سانێك كه باورِه‌تان هێناوه، په‌یره‌وی له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن، كاتی گوێتان له قسه‌كانیان ئه‌بێ با گوێیان مه‌كه‌ن ـ
پاش ئه‌وانه، هه‌ر چه‌نده پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌ره‌نج و زه‌حمه‌تێكی فراوان، رژێمی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی هۆزایه‌تی كه بووه هۆی: ره‌گه‌زپه‌رستی، چاولێكردنی یه‌كتر، ركایه‌تی هۆزایه‌تی، وه سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌و توشبوونه خراپانه‌ی خه‌ڵكی له چه‌رخی نه‌فامیدا، توانی له ناویان ببات. به‌ڵام گۆمان له‌وه‌دا نییه‌كه به‌جێ ماوه‌كانی فه‌رهه‌نگی هۆزایه‌تی هێشتا له ناو ژماره‌یه‌كی زۆر له موسڵمانه‌كان (وه‌كو ئاگری ژێر خۆڵه‌میش) شوێنی هه‌ر مابوو، وه جار جار خۆی نیشان ئه‌دا. بۆ نمونه، له دوای كووچی دوایی پێغه‌مبه‌ری خوا یه‌كسه‌ر خه‌زره‌جى یه‌كان و ئه‌وسى یه‌كان له سه‌قیفه‌دا ره‌گی هۆزایه‌تییان زیندو كرده‌وه و دورشمی ]نحن الامرا‌ء وانتم الوزراء، ومنا امیر ومنهم امیر[[43] یان به‌رزكرده‌وه.
له‌كاتێكدا به‌پاى ئه‌وفێرگه ئیسلامییانه، سنووری هۆزایه‌تی من و تۆ نه‌مابوو، وه دورشمی هه‌موو هه‌ر «ئێمه» بوو. وه هه‌موو ئێمه له‌گه‌ڵا یه‌ك برای ئایینین «انّما المؤمنون اخوة» به‌پێ ئه‌و شى كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بێ قه‌بوڵا بكه‌ین كه هه‌ندا له چاڵاكى یه‌كانی رامیاری قوره‌یشی (هه‌ر وه‌كو له ده‌ورانی مه‌ككه دا بوو) له‌گه‌ڵا هۆزی هاشم بكه‌ونه ركایه‌تی، وه به‌جۆره به‌رهه‌ڵستى لێی بكرا.
6 ـ له باره‌ى هۆی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كانی سایه‌م و شه‌ستوحه‌وتی سوره‌تی مائیده وتوۆیژێكی زۆر هه‌یه، كه‌له هه‌ندا له ته‌فسیره‌كان و حه‌دیسه‌كاندا هاتووه به‌ڵام به‌ڵگه وسه‌نه‌دێكی زۆر شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه دو ئایه‌ته‌كه هه‌ر له غه‌دیری خۆم دابه‌زیون[44].
ناوه‌رۆكی ئه‌و دو ئایه‌ته‌ش ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه مه‌به‌ستێكی گرنگ وه‌كو پێشه‌وایه‌تى میلله‌ت بۆ دوای پێغه‌مبه‌ر رائه‌گه‌ینن به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌و بیانوانه كه بۆیان هه‌ڵوا سیوه ناگۆنجی، ته‌ماشای ئایه‌تی سایه‌م بكه چوار بابه‌ت لێی ئه‌بێته‌وه وه ته‌نیا باسی پێشه‌وایه‌تی ئه‌گرێته‌وه:
ئه‌لف: نائومێدی كافره‌كان له تێشكانی ئیسلام، چوونكه وا بییریان ئه‌كرده‌وه ئیسلام له‌سه‌ر ته‌نیا كه‌سێك وه‌كو پێغه‌مبه‌ر راوه‌ستاوه ئه‌گه‌ر بمرا ئیسلامیش له‌گه‌ڵیدا ئه‌مرا، به‌ڵام كاتی زاینیان كه‌سایه‌تێكی به‌هێزو به‌توانا و عادڵ ودیارده وه‌كو عه‌لی به جێنشینی خۆی ناساند، بۆیان ده‌ركه‌وت ئیسلام درێژه‌ی هه‌یه. بۆیه له‌م رووه‌وه نا‌ئومێد بوون.
ب ـ پاگه‌یشتنی ته‌واوی ئیسلام، چونكه با دیاری كردنی جانیشینی پێغه‌مبه‌ر، یانی با درێژه پێدانی پێشه‌وایه‌تی، ئه‌م ئایینه به ته‌كاملی ته‌واو ناگات.
ج ـ ته‌واوكردنی نیعمه‌تی رێنمویی به درێژه پێدانی پێشه‌وایه‌تی.
د ـ راگه‌یاندنی قه‌بوڵا كردنی ئیسلام به‌ناوی دوایین ئایین له ڵایه‌نی خواوه، ئه‌ویش به‌راگه‌یاندنی ته‌واو بوونی به‌رنامه‌كانی. [45]
[1] ـ سه‌ر زه‌وی غه‌دیر خوم، دوایین شوێنه كه‌قافله‌كانی مه‌ككه بۆمه‌دینه له‌یه‌ك جیا ئه‌بنه‌وه، یانی حاجی یه‌كانی میسر به‌ره‌ومیسر، عێراق به‌ره وعیراق ومه‌دینه به‌ره‌ومه‌دینه ئه‌رۆن.
[2] ـ ماناكه‌ی به‌م جۆره‌یه: «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له‌لای په‌روه‌ردگات به‌سه‌ر تا دابه‌زیوه راییگه‌ینه، ئه‌گه‌ر راینه گه‌ینیت په‌یامی خوات به‌جآ نه‌هێناوه، وه‌هه‌ر خوایه تۆله له‌خه‌ڵكی ئه‌پارێرێت، خوا ده‌سته‌ی كافره‌كان رێنمویی ناكات» سورِه‌تی ماییده ئایه‌تی 67.
[3] ـ ئه‌مرۆ كافره‌كان بۆ (خراپه كردنی) ئایینی ئیۆه نا‌ئومێد بوون، كه‌واته لێیان مه‌ترسن وله من بترسن، ئه‌مرۆ ئاینی ئیۆه‌م بۆتان كامیل ونیعمه‌تی خۆم بۆ ئیۆه‌م ته‌واو كردووه، وه ئیسلام وه‌كو ئایین بۆ ئیۆه‌م هه ڵبژاردووه. سورِه‌تی مائیده ئایه‌تی 3.
[4] ـ علامه امینی، الغدیر فی الكتاب والسنه والادب (بیروت، دار الكتب العربیه) ب1، ل10 و11.
[5] ـ الأمر لله یضعُه حیثُ یشاءُ.
[6] ـ «... و خرج (ص) لیلاً منصرفاً إلى المدینه فصار إلى موضع بالقرب من الجُحفه یقال له «غدیر خُم» لثمانیه عشر لیله من ذی الحجه و قام خطیباً و أخذ بید علی ابن أبی طالب (ع) فقال: ألستُ أولى بالمؤمنین من أنفسهم؟ قالو: بلى یا رسول الله، قال فمن كنت مولاه فعلى مولاه، اللهم وال من والاه وعاد من عاداه» ب2، ل102.
مسعودی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو، له‌باسی گه‌رانه‌وه‌ی له ئاشتی حوده‌یبیه هێناویه‌تی به‌م جۆره نوسیوه:
«... وفی منصرفه عن الحدیبیه قال لأمیر المۆمنین علی ابن أبی طالب رضی الله عنه بغدیر خُم: من كنت مولاه فعلی مولاه وذلک فی الیوم الثمامن عشر من ذى الحجه...» التنبیه والأشراف (قاهره: دار الصاوی للطبع والنشر والتألیف) ل221.
له مروج الذهب سه‌ره‌رای ئه‌و كه چاكه‌ی عه‌لى ژماردووه، حه‌دیسی وه‌لایه‌ت هه‌م به كورتی نه‌قل ئه‌كات وه‌به‌م جۆره‌ی نوسیوه: «الاشیاء التی استحق بها أصحاب رسول الله (ص) الفضل هی: السبق إلى الایمان و الهجره والنصره لرسول لله، والقربى منه، و القناعه و بذل النفس له، و العلم بالكتاب و التنزیل و الجهاد فی سبیل الله و الورع و الزهد و القضاء و الحكم و الفقه و العلم، و كل ذلک لعلی (ع) منه النصیب الاوفر، و الحظ الاكبر، إلى ما ینفرد به من قول رسول الله(ص) حین آخى بین اصحابه «أنت أخى» و هو (ص) لاضد له ولا ید، وقوله (ص) «أنت منی بمنزله هارون من موسى إلا أنه لا نبى بعدی و قوله علیه الصلاه و السلام «من كنت مولاه فعلی مولاه، اللهم والِ من والاه و عاد من عاداه...» مروج الذهب، (بیروت: دار الأندلس، چاپی یه‌كه‌م سالی 1965ی زاینی، لێكولێنه‌وه‌ی یوسف اسعد داغر, ب2، ل425».
[7] ـ ابن شهرآشوب، معالم العلما‌ء (نجف ـ 1380) كۆچی هه‌یظی، ل106، ابن طاووس، الطرائف فی معرفه مذاهب الطوائف) 1400 كۆچی هه‌یظی، ابن بطریق، عمده عیون صححاح الأخبار، تحقیق مالك المحمودی وابراهیم البهادری ,ق‌م: 1412 كۆچی هه‌یظی ب1، ل157. ئه‌م كتێبه به‌چه‌ند ناوىتر باس كراوه وه‌كو: كتاب الفضائل، حدیث الولایه، كتاب غدیرخم. گوایا ئه‌م ناوانه ناوی سه‌رفه‌سلن له ناو كتێبه ئه‌سلی یه‌كه ئه‌و ناوانه به‌هۆ كتێب ناسانه‌وه ناوبراوه، وادیاره فه‌سل فه‌سل له‌و كتیبه به ناوى كتێبی جیا چاپ كراوه بۆیه نه‌جاشی ناوی «الرد على الحر قوصیه» له‌یه‌كی له په‌راوێزه‌كان ناو بردووه. «حرقوص كوری زوهه‌یر» ناوی یه‌كه له‌سه‌رۆكه‌كانی خه‌وارج بووه، وه مه‌به‌ستی له‌و جۆره ناونانه ئه‌وه بووه كه دوژمنانی عه‌لی به ناسبی و ده‌رچوو له ئایین ناساندویه‌تی.
[8] ـ محمد بن جریر، ابو جعفر الطبری عامی، له كتاب، الرد عل الحرقوصیه، ذکر طرق خبر یوم الغدیر اخبرنا القاضی ابو اسحاق ابراهیم ابن مخلد. قال حدثنا أبی قال: حدثنا محمد ابن جریر بكتابه (الرد على الحرقوصیه) نجاشی ـ فهرست مصنفی الشیعه، ل225، سید طاووس له كتێبی الاقبال ب2، ل239 هه‌ر به‌وناوه باسی كردووه.
[9] ـ محمد بن جریر ابو جعفر الطبری عامی صاحب التاریخ له كتاب غدیر خم وشرح امره بصفته، اخبرنا به احمد بن عبدون عن الدوری عن ابن كامل عنه الطوسی، الفهرست ـ ل281.
[10] ـ وقد اعتنى بأمر هذا الحدیث ابو جعفر محمد بن جریر الطبری صاحب التفسیر والتاریخ مجمع فیه مجلدین اورد فیهما طرقه وألفاظه... البدایه والنهایه ب5، ل208، شایانی باسه ابن كثیر له روداوی غه‌دیر ئه‌گێرێته‌وه، به‌لگه‌كان كه له‌سه‌ر ولایه‌تی عه‌لی (س) هاتووه لێڵ ئه‌كات، خوا حه‌زبكات له داهاتووی نزیك ئاماژه‌ی پا ئه‌كه‌ین.
[11] ـ وقد رأیت له كتاباً مجمع فیه احادیث غدیر خم فی مجلدین ضخمین، (پێشوو ب11، ل147) له روداوه‌كانی ساڵی 310 كه هه‌مان ساڵی مردنی طبری یه باس كراوه).
[12] ـ له (طبری) وه كتێبێك هه‌یه به‌ناوی (كتاب غدیر خم و شرح أمره وسماه كتاب الولایه، معالم العلما‌ء)، ل106.
[13] ـ وقد روى الحدیث فی ذلک محمد بن جریر الطبری صاحب التاریخ من خمس وسبعین طریقاً وافرد له كتاباً سمّاه حدیث الولایه، الطرائف ب1، ل142.
[14] ـ وقد ذکر محمد بن جریر الطبری، صاحب التاریخ خبر یوم الغدیر وطرقه من خمسه وسبعین طریقاً وافرد له كتاباً سمّاه كتاب الولایه (عمده عیون صحاح الاخبار) ب1، ل157.
[15] ـ ئه‌و كتێبه له ساڵی 1414ى كۆچی هه‌یظی له لایه‌نی (موسسه نشر اسلامی) له قوم له سآ به‌رگدا چاپ بووه، وه‌له‌به‌رگی یه‌كه‌می له‌لاپه‌ره 130 به‌دواوه ریوایه‌ته كانی طبری ئه‌گێرێته‌وه.
[16] ـ بێژه كه‌ی به‌م جۆره‌یه (وهو كتاب لطیف بسط فیه ذکر فضائل علی(ع)) ب1، ل130.
[17] ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو ب1، ل130 ئامانجی ئه‌وه بووه كه طهبه‌ری له‌یه‌كی له زانایانی به‌غدا بیستبوی نكۆڵی له‌حدیسی غه‌دیر كردبوو، وتوتبووی له‌گه‌رانه‌وه‌ی حه‌جی مالأ ئاوایی عه‌لی له‌یه‌مه‌ن بووه له‌گه‌لأ پێغه‌مبه‌ری خوا نه بووه، گوایا ته‌به‌ری كه‌ئه‌م قسه‌یه ئه‌بیسآ زۆر زوێرئه‌بآ وله رِقا كتێبی «الولایه» له‌ره‌تی ئه‌وه‌دا ئه‌نوسآ وه ئه‌و رێگایانه‌ی كه راستی ودروستی حه‌دیسی غه‌دیر ئه‌سه‌ڵمینن هه‌موو باس ئه‌كات (شرح الاخبار ـ ب1، ل130، یاقوت حمودی معجم الادباء) ب18،
ل84 و85، له‌سه‌ر قسه‌ی حافظ بن عساكر شمس ا‌لدین محمد ذهبی ئه‌وكابرایه كه‌ته‌به‌ری لىَزوێرببو، (ئه‌بو به‌كر كورِى ئه‌بی داود) كه ناوی سوله‌یمان بن ئه‌شعه‌سی سیستانىیه، خاوه‌نی كتێبی حه‌دیسه به‌ناو (سنن) (تاریخ مدینه دمشق) لێكوَڵینه‌وه‌ی عه‌لی شبری، بیروت، دار الفكر چاپی یه‌كه‌م ساڵی 213، تذکره الحفاظ، دار احیا‌ء التراث العربی ب2، ل713، ئه‌بو به‌كر كورِی ئه‌بی داود تۆمه‌تی رق بونه‌وه‌ی له عه‌لی دراوه‌ته پاڵ. (تاریخ مدینه دمشق) ب29، ل87، میزان الاعتدال ب2، ل434، تاریخ بغداد ب9، ل467 ـ 468.
[18] ـ شرح الاخبار، ب1، ل134، 135 هه‌ر وه‌ها بۆ زانینی زیاتر له باره‌ی كتێبى (الولایه) ته‌ماشای ئه‌و به‌شه به جآ ماوانه‌ی له فضائل على أبی طالب ـ بكه نوسینی رسول جعفریان ـ فصلنامه میقات حج ژماره 34.
[19] ـ الغدیر ب1، ل350 و354 و356.
[20] ـ سورِه‌تی حه‌دید ئایه‌تی15.
[21] ـ سورِه‌تی حه‌ج ئایه‌تی 78.
[22] ـ سورِه‌تی موحه‌ممه‌د ئایه‌تی 11.
[23] ـ سورِه‌تی ئالی عیمران ئایه‌تی 150.
[24] ـ سورِه‌تی ته‌وبه ئایه‌تی 51.
[25] ـ سورِه‌تی حه‌ج ئایه‌تی 13.
[26] ـ أبو جعفر محمد بن الحسن طوسی، الاقتصاد الهادی إلى الطریق الرشاد، ل217، وه‌رگێراوه له مسندی احمد ب6، ل44، ابن بطریق عمده عیون صحاح الاخبار ب1، ل159 ابن حزم، أبو محمد على بن أحمد المحلی، لێكولینه‌وه احمد محمد شاكر ب9، ل474 مسأله 1838.
[27] ـ الغدیر ب1، ل367 و370.
[28] ـ (... فتعێن الوجه العاشر وهو «الأولى» ومعناه من كنت أولى من نفسه فعلی أولى به... فعلم أنّ جمیع المعانی راجعه إلى الوجه العاشر ودلّ علیه أیضاً قوله (ص) ألست اولى بالمۆمنین من انفسهم، وهذا نص صریح فی اثبات امامته وقبول طاعته...) (تذکره الخواص نجف المكتبه الحیدریه) 1383 كۆچی هه‌یظی ل30 ـ 33.
[29] ـ به گوێره‌ی ریوایه‌تێك كه ئه‌حمه‌د كورِی حه‌نبه‌ل له مه‌سنه‌ده‌كه‌ی خۆی ب1، ل119 وابن اثیر له أسد الغابه، ب4، ل28 ئه‌گێریته‌وه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام فه‌رمویه‌تی: «الست اولی بالمۆمنین من أنفسهم وازواجی اُمّهاتهم» ئایامن له نه‌فسی خودی باورداران له پێشتر نیم، وه‌ژنه‌كانم دایكانیان نیین، لێره‌دا زۆر روونه كه دایك بوونی ژنانی پێغه‌مبه‌ر بۆ موسڵمنه‌كان له‌به‌ر پله‌ومه قامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی یه هه‌ر وه‌كو له ئایه‌تی شه‌شی سوره‌تی ئه‌حزاب دیاری كردووه، جاهێنانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆله‌پێش بوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌گیانی موسڵمانه‌كان به‌جوانی نیشان ئه‌دات پێغه‌مبه‌ر (د ـ خ) ویستویه‌تی، مه‌قامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی نیشان بدات، پاشان ویلایه‌تی عه‌لی یان پێ بسه‌لمێنآ.
شایانی باسه ابن كثیر كه په‌یره‌وی مه‌كته‌بێكی تایبه‌تی یه، له‌دوای ئه‌وه كه حه‌دیسی ناوبراو نه‌قلأ ئه‌كات بآ هیچ به‌لگه و روونكردنوه‌یه‌ك ئێژآ سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه و به حه‌دیسی غه‌ریب ئه‌یناسێنآ! البدایه والنهایه ـ ب5، ل211. ئه‌وه‌ی وتووه له كاتێكدا نه‌فه‌ری یه‌كه‌می گیرِاندنه‌وه‌ی حه‌دیسه كه یانی عبدالرحمان بن أبی لیلى، له لایه‌نی زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت ته‌وسیق كراوه، هه‌روه‌ها له چه‌ندین رێگاىتر هه‌رباس كراوه «ته‌ماشای كتێبی الغدیر بكه» ب1، ل177 و178.
[30] ـ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و به‌لگه‌وسه‌نه‌دانه‌وه بزانی ته‌ماشای الغدیر ب1، ل370 و385 وپێشوایی از نظر اسلام جعفر سبحانی ل234، 238 بكه.
[31] ـ بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر ته‌ماشای ئه‌م كتێبانه‌بكه: واقدی ـ المغازی ب3، ل1081، البدایه‌والنهایه، ب5، ل208 و209.
[32] ـ «... فبێن فیها فضل علی بن أبی طالب وبراءه عرضه مما كان تكڵم فیه بعض من كان معه بأرض الیمین، بسبب ما كان صدر منه الیهم من المعدله التی ظنّنها بعضهم حوراً وتضیقاً وبخلاً واصواب كان معه...» «و ذکر من فضل على و أمانته و عدلته و قر به إلیه ما أزاح به ما كان فی نفوس كثیر من الناس معه...» البدایه والنهایه ب5، ل208.
[33] ـ یا أیها الناس لا تشكوا علیاً فوالله إنَه لأحنش فی ذات الله أوفی سبیل الله ]من أن یشكی[. (تاریخ الامم والملوك ب3، ل168، (نهایه الأرب فی فنون الأدب). ب2، ل329، البدایه والنهایه ب5، ل209، ته‌ماشای ئه‌م كتێبانه بكه (ترجمه الامام علی(ع) من تاریخ مدینه دمشق ـ نویسنی حافظ ابن عساكر، لێكولێنه‌وه الشیخ محمد باقر المحمودی، ب1، ل386.
[34] ـ مێژونوسانی ژیانی پێغه‌مبه‌ر، ژماره‌ی له‌شكری كه ژێر فه‌رمانده‌یی عه‌لى بوو بۆیه‌مه‌ن سێسد نه‌فه‌ر یان نوسیوه ـ واقدی، مغازی ب3، ل1019، الطبقات الكبرى ب2، ل169.
[35] ـ قاقه‌ز = كاغه‌ز.
[36] ـ سورِه‌تی نور ئایه‌تی 63.
[37] ـ سورِه‌تی حوجورات ئایه‌تی 1.
[38] ـ سورِه‌تی حوجورات ئایه‌تی 7.
[39] ـ سورِه‌تی ئه‌حزاب ئایه‌تی 36.
[40] ـ سورِه‌تی نسا ئایه‌تی 64.
[41] ـ سوره‌تی نسا ئایه‌تی 65.
[42] ـ سورِه‌تی ئه‌نفال ئایه‌تی 20.
[43] ـ ابن قتیبه ی دینوری، امامه والسیاسه (ق‌م: منشورات الشریف الرضی ل24 و25).
[44] ـ بۆبه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه ته‌ماشای الغدیر ب1، ل214 و247 بكه.
[45] ـ بۆ به‌ده‌ست هینانی زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه وه هه‌ر وها ئه‌ودابرِینه‌ی له نێوان هه‌ر دو ئایه‌ته‌كه دا هه‌یه له سوره‌تی مائیده كه به ئایه‌تی حوكمی گۆشتی حه‌رامه، له‌گه‌لأ ئایه‌تی ولایه‌ت و پێشه‌وایه‌تی یه‌ك ناگرێته‌وه ته‌ماشای ته‌فسیری نمونه ب4، ل263 ـ 271.