بڕیاری ڕاشکاوی قۆرئان سه‌باره‌ت به ئاژاوه‌چیانی دووڕوو
دووڕوو (منافق) ، ئه‌و که‌سانه‌ن که له ڕواڵه‌تا خۆیان مۆسڵمان پیشان ئه‌ده‌ن به‌ڵام له ناخی دڵیانه‌وه مۆسڵمان نین ؛ به‌ڵکوو کافر و نامۆسڵمانن و له ئاکامدا خه‌ڵکانێکی دووڕوون : ڕووێکی مۆسڵمانی و ڕوێکی نامۆسڵمانی و کافری . کاتێک له گه‌ڵ مۆسڵمانان داده‌نیشن ئه‌ڵێن ئێمه مۆسڵمانین و کرده‌وه‌ی ئیسلامی ده‌که‌ن ، و کاتێک له گه‌ڵ کافران ده‌بن ئه‌ڵێن ئێمه له گه‌ڵ ئێوه‌ین و خۆیان وه‌کوو ئه‌وان لێ ده‌که‌ن .
هه‌لپه‌ره‌ستی
له ڕوانگه‌ی قۆرئانه‌وه ، دووڕوه‌کان ههڵپهرهستن ؛ له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌س سوودی خۆیان بۆیان گرنگه . به فه‌رموده‌ی ڕاشکاوی قۆرئان نموونه‌ی دیاری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ، به ده‌س هێنانی تاڵان و ده‌رچوون له کاتی شه‌ڕ و پێکدادانه : « الَّذِینَ یَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِّنَ اللّهِ قَالُواْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَافِرِینَ نَصِیبٌ قَالُواْ أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَیْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ الْمُوْمِنِینَ فَاللّهُ یَحْكُمُ بَیْنَكُمْ یَوْمَ الْقِیَامَةِ وَلَن یَجْعَلَ اللّهُ لِلْكَافِرِینَ عَلَى الْمُوْمِنِینَ سَبِیلًا » .
دووڕووه ههڵپهرهستهکان هیچکات له کاتی کیشه‌دا له گه‌ڵ مۆسڵمانان نین ، به‌ڵام هه‌ر که نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن و تاڵان ده‌بینن له نێو مۆسڵمانه‌کاندا حازر ده‌بن : « أَشِحَّةً عَلَیْكُمْ فَإِذَا جَاء الْخَوْفُ رَأَیْتَهُمْ یَنظُرُونَ إِلَیْكَ تَدُورُ أَعْیُنُهُمْ كَالَّذِی یُغْشَى عَلَیْهِ مِنَ الْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ الْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى الْخَیْرِ أُوْلَئِكَ لَمْ یُوْمِنُوا فَأَحْبَطَ اللَّهُ أَعْمَالَهُمْ وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ یَسِیرًا » .
سووک کردنی بڕواداران
منافقه‌کان هه‌ر وه‌ک دۆژمنانی تری پێغه‌مبه‌ران ، سووکایه‌تی ده‌که‌ن به بڕواداره به غیره‌ته‌کان و باوه‌رداره ڕاسته‌قینه‌کان ، ئه‌مه‌ش میراتێکه که له گه‌وره کافر و مۆشرێکه‌کان بۆیان به‌جێ ماوه . ئه‌م کرده‌وه ڕهمیاریه پێشینهێیکی زۆر درێژی هه‌یه و قۆرئان چه‌ند نموونه‌ی لێ باس کردوه ؛ به‌و شێوه‌ی که دۆژمنه‌کانی حه‌زره‌تی نووح ( د . خ ) بۆ بیانووی وه‌رنه‌گرتنی ئایینه‌که‌ی ده‌یانگۆت : « فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِینَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِینَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِیَ الرَّأْیِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَیْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِینَ » ؛ گه‌وره‌کانی گه‌لی که کافر بوون ، گۆتیان : ئێمه تۆ جگه وه‌کوو مرۆڤێک له خۆمان ناتبینین و جگه له چه‌ند که‌سی هه‌ژار ئه‌ویش بێ بیرکردنه‌وه ، که‌سێک نابینین که دوای تۆ که‌وتبێت و ئێوه شتێکی جیاوزتان له ئێمه نیه که هۆی به‌رزی ئێوه بێ ؛ به‌ڵکه ئێوه به درۆزن ئه‌زانین . "
دووروه‌کان هه‌ر وه‌ک دۆژمنه‌کانی تری پێغه‌مبه‌ران ( د .خ ) ، سووکایه‌تی ده‌که‌ن به بڕواداره به غیره‌ته‌کان و باوه‌رداره ڕاسته‌قینه‌کان ، ئه‌مه‌ش میراتێکه که له گه‌وره کافر و مۆشرێکه‌کان بۆیان به‌جێ ماوه . ئه‌م کرده‌وه ڕهمیاریه پێشینهێیکی زۆر درێژی هه‌یه و قۆرئان چه‌ند نموونه‌ی لێ باس کردوه .
دووروه‌کان بۆ زه‌برلێدان له ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هاو په‌یمان و یه‌ک گرتوون . له دووبه‌ره‌کێ ناوخۆیی دووری ده‌که‌ن و دژی ئیسلام یه‌کیه‌تیان هه‌یه : « الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ بَعْضُهُم مِّن بَعْضٍ یَأْمُرُونَ بِالْمُنكَرِ وَیَنْهَوْنَ عَنِ الْمَعْرُوفِ وَیَقْبِضُونَ أَیْدِیَهُمْ نَسُواْ اللّهَ فَنَسِیَهُمْ إِنَّ الْمُنَافِقِینَ هُمُ الْفَاسِقُونَ » ؛ ژنان و پیاوانی دووڕوو وه‌ک یه‌کن ههڵئهنێن بۆ کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند و له کاری چاک به‌رگری ده‌که‌ن و ده‌ستیان له به‌خشین ده‌به‌ستن و خوایان له بیر کردوه ؛ که وابوو خوایش ئه‌وان له بیر ده‌کات له ڕاستیدا ئه‌وه دووڕوه‌کانن که خراپکارن .
درۆست کردنی دووبه‌رکێ
منافقه‌کان له درێژه‌ی میژوودا ته‌واوی هێزیان به کا هێناوه بۆ ئاژاوه درۆت کردن و دووبه‌ره‌کێ له نێو مۆسڵماناندا و به زاڵ بوون به سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌له‌کاندا له سوودی مادی و موعنهوی ئه‌وان بۆ خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتوه .
قۆرئان به ڕاشکاوی ته‌واو بڕیاری به‌رنگار بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م چینه ئاژاوه‌چیه ده‌دات و ده‌فه‌رموێت : « وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَیَكُونَ الدِّینُ كُلُّهُ لِلّه فَإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ بِمَا یَعْمَلُونَ بَصِیرٌ » ؛ « له گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌دا به شه‌ڕ بێن با ئیتر ئاژاوهێیک نه‌مێنێت و ئایین به ته‌واوی هه‌ر بۆ خوا بێ وه ئه‌گه‌ر واز له کۆفر بێنن بێ گۆمان خوا بنه‌ری کرده‌وه‌ی ئه‌وانه . "
سیاسه‌تی " دووبه‌ره‌کێ درۆست بکه و ده‌سه‌ڵات گێڕی که " شێوه و کرده‌وه‌ی هه‌موو خۆ به زل زانان بۆ نموونه منافقان بوه له درێژه‌ی مێژوودا . له‌م ڕێگادا حه‌تا بۆ دووبه‌ره‌کێ درۆست کردن و ئاژاوه نانه‌وه مزگهوتیچ درۆست ده‌که‌ن .