چه‌ن رێگا چاره بۆیه‌ک ساڵ ژیانی چاک
تێکۆشن هه‌رله‌م ڕۆژانی کۆتایی مانگی ڕه‌شه‌مه هۆشتان به شادی بنه‌ماڵه بێت و بڕیار بده‌ن له‌م نه‌ورۆزه‌دا زۆرتر وریای وتار و کردارتان بن، نێو ماڵتان هێمن بکه‌ن و تووڕه‌یی خۆتان زیاتر له‌مه‌و پێش ڕابگرنبڕێ جار به بۆنه‌ی یه‌کتری له داخوازی خۆتان بگزرهن و هێز و به‌رپرسایه‌تیتان دادوه‌رانه دابه‌ش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که خۆڕاگری و ناخۆشی جێگای خۆی بدات به هاوکاری .
ژیانی هاوبه‌ش
تا جه‌ن ساڵ له‌مه‌و پێش که ژیان ساکارتر بوو ، ئافره‌تی ماڵ عاده‌تی وابوو که هه‌ر ڕۆژ کاتی نان خواردنی نیوه‌رۆ دوا بخات بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له باب و منداڵانی بنه‌ماڵه ،کۆ ببنه‌وه له سه‌ر یه‌ک سفره . دوای ئه‌وه‌ش خوهێکی شیرینی دوانیوه‌رۆ ، و به جێ هێنانی ئه‌رکی قۆتابخانه ، که‌مێ یاری له کۆڵانه‌کان و دووباره کۆ بوونه‌وه‌ی هه‌موو بنه‌ماڵه پێش له تاریک و لێڵ بوون .
به‌ڵام ئێستا بار‌و دۆخ گۆڕاوه، زۆربه‌ی ئافره‌ته‌کان پێ به پێ پیاوه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ کار ده‌که‌ن ، کاتژمێری قۆتابخانه‌کان زۆرتره له جاران ، ده‌رسی زێدی زمان و کۆمه‌ک ده‌رسی ، کلتوری و ... زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه . حه‌تا ئافره‌تی ماڵ ، ئه‌گه‌ر له سه‌ر کاریش نه‌بێ زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده کاریان بۆ خۆیان تاشیوه که ناچار نیه به‌شی هه‌ره‌زۆری خۆی له ماڵ دابنیشێت . ئه‌م گۆڕانکاریانه بوه‌ته هۆی ئه‌وه که ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه لانی زۆر بتوانن له درێژه‌ی شه‌وانه ڕۆژدا ، ته‌نیا کاتی شه‌و کۆ ببنه‌وه له‌م کاته‌شدا هه‌موو ئه‌وه‌نده ماندوون که ده‌رفه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌ی پێکه‌وه بوون و قسه کردنیان پێکه‌وه نیه . چینی پێشتر ، به هۆی شێوزی ژیانێ که بووی خاس دیزانی که جۆن پرسه‌کانی بنه‌ماڵه به ڕێوه ببات و به ماوه‌ی درێژ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به بێ کێشه له ته‌نیشتی یه‌کتری ده‌ژیان. به‌ڵام چینی بنه‌ماڵه‌ی ئیمڕۆژی ، که‌متر ئه‌و توانایه هه‌یه ه وه‌ک بڵێ کاتێک به ماوه‌ی درێژ خایه‌ن له ته‌نیشتی یه‌ک داده‌نیشین ئه‌ویش له ناچاری ، هه‌ر کات ئه‌گه‌ری به‌رنگار بوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ یه‌کتری زۆر به‌هێزه .
کاتێک ژن و شوو بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هاوکاریان هه‌بێت ، ده‌گه‌نه ڕێگا چارهێیک که هه‌ردوو لا قه‌ناعه‌تی پێ ئه‌که‌ن ، و ئه‌توانن له‌و هاوکاریه یارمه‌تی بگرن بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌کانیان . مهێیڵن نه‌ورۆز ببێته هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاوبه‌شتان.
ئه‌ڵبه‌ت تێکۆشن هه‌موو کاتێک هۆشتان به لای ژیانی هاوبه‌شتان بێت به‌ڵام له ڕۆژه‌کانی نه‌ورۆزدا بۆ ئه‌وه‌ی که ساڵێکی شاد و پڕ له بیره‌وه‌ری ده‌س پێ بکه‌ن حه‌تمه‌ن زیاتر سه‌رنج بده‌نه خۆتان و هاوسه‌ره‌که‌تان . بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رنج بده‌ن به‌م خاڵانه‌ی خوار :
هه‌موو کات ڕێز دابنن بۆ یه‌کتری
له‌و پێوه‌ندیانه‌ی که رێز لێک گرتن زاڵه ، هه‌ردوولا تێده‌کۆشن بۆ ئه‌وه‌ی که تێ ڕوانینی یه‌کتری فام که‌ن و رێزی بۆ دابنن.
له کاتی دووبه‌ره‌کێ و ده‌مه قڕێدا بزانن کێشه‌ی ڕاسته‌قینه چیه .
زۆربه‌ی هاوسه‌ره‌کان نازازنن کێشه‌ی ڕاسته‌قینه چیه . ئه‌ڵبه‌ت ده‌بی جیاوازی بیر‌و ڕاکان دیاری بکه‌ین . به‌ڵام هاوسه‌ره‌کان ئه‌بێ بزانن کێشه‌ی ڕاسته‌قینه چیه. کاتێ بزانن کێشه‌ی ڕاسته‌قینه چیه ، جیاوازی بۆچوونه ڕواڵه‌تیه‌کان لا ئه‌چن .
ڕۆژانی نه‌ورۆز یه‌کێک له‌م ده‌رفه‌تانه‌یه که له بڕێ له بنه‌ماڵه‌کاندا ده‌رفه‌ته‌کان ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له به‌ر ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌کان فێری پێکه‌وه بوون نه‌بون ئیتر چۆن بار‌و دۆخ چاکتر بێ
له کاتی ڕودانی هه‌ر کێشه‌ێیک ، له خۆتان بپرسن، چی بکه‌م که بار‌و دۆخه‌که چاکتر بکه‌م . به بیر کردنه‌وه له‌وه‌ی که خۆتان ده‌بێ چی بکه‌ن و ناچار نه‌کردنی هاوسه‌ره‌که‌تان به گۆڕانکاری ، دۆخێک درۆس ده‌بێت که ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتن تێدا هه‌بێ .
له بڕیاره‌کاندا هاوبه‌شی بکه‌ن
کاتێک ژن و شوو کێشه‌ی ڕاسته‌قینه بدۆزنه‌وه چیه ، یه‌کێک له‌وان ڕێ چاره پێشنیار ده‌کات ، ئه‌وی تریشیان یان ڕێ چاره‌که قه‌بووڵ ده‌کات یان ده‌ستی تێ ده‌بات و ڕێ چاره‌یێکی تر پێشنیار ده‌کات . ئاماده کردنی ئه‌م دان و ستاندنه له هه‌موو کارێکی تر کاریگه‌ر تره .
کاتێک هاوسه‌ران له چاره‌سه‌رکردنی دووبه‌ره‌کێ نێوانیان هاوبه‌سی بکه‌ن ، ده‌گه‌نه ڕێگا چارهێیک که هه‌ردوو لا ئه‌و ڕێگا چاره قه‌بووڵ ده‌که‌ن و له پێناو ئامانجی هاوبه‌شیاندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن .