ژياني ئيمام زەمان(ع)
له دايک بوون
له دايک بووني حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) له شه‌وي هه‌يني ، نيمه‌ي شه‌عباني ساڵي 255 يان 256 کۆچي بووه . له دواي دوو سه‌ده و نيو له کۆچي پێغه‌مبه‌ري مه‌زن (د.خ) له مه‌که‌وه بۆ مه‌دينه، و پێشه‌وايي گه‌يشته پێشه‌واي ده‌هه‌م حه‌زره‌تي هادي (ر.خ) و پێشه‌واي يازده‌يه‌م حه‌زره‌تي عه‌سکه‌ري (ر.خ) ، هێدي هێدي دڵي ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگا زۆرداره‌کان که‌وته خۆرپه . هۆي ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌واڵ و لێ گێڕانه‌وانه بوو که هاتبوو : له پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري (ر.خ) منداڵێک دێته دنيا که ته‌خت و ده‌سه‌ڵاتي زۆرداران و ئه‌ستم گه‌ران ده‌ڕۆخێنێت و دادوه‌ري بڵاو ده‌کات له جێگه‌ي ئه‌و زۆڵم و ئه‌سته‌مه‌دا . له لێ گێڕانه‌وه‌کاندا که به تايبه‌ت له پێغه‌مبه‌ري مه‌زنه‌وه (د.خ) ئه‌م باسه هاتبوو، ئه‌م بابه‌ته زۆر به گوێي ده‌سه‌ڵاتداران گه‌يشت بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا واته سه‌رده‌مي له دايک بووني حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) ، مۆعته‌سه‌مي عه‌باسي ، هه‌شته‌مين جێداري عه‌باسيه‌کان ، که ده‌سه‌ڵاتي ئه‌و له ساڵي 218 کۆچيدا ده‌ستي پێ کرد ، سامه‌ڕاي که شارێکي ن‌و بۆنيات بوو کرده ناوه‌ندي ده‌سه‌ڵاتي عه‌باسيه‌کان . ئه‌م بيرۆکه - که چاکسازێک دێت و بنه‌ماي ده‌سه‌ڵاتي زۆرداران تێک ئه‌شکێنێت و ده‌بێ به‌رگري بکرێت له هاتنه دنياي منداڵان ، و حه‌تا دايکه بێ تاوانه‌کان ده‌بێ بکۆژرێن و يان ناردني دايه‌نه‌کان به دزيوه بۆ ماڵه‌کان بۆ گرتني هه‌واڵ له ئافره‌ته دوو گێانه‌کان – له مێژوودا چه‌ند وێنه‌ي هه‌يه . له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي ئيبراهيمدا (ر.خ) نه‌مروود ئه‌و کاره‌ي کرد . له سه‌رده‌مي حه‌زره‌تي مووسادا (ر.خ) فێرعه‌ونيش ئه‌م فرمانه‌ي جێ به جێ کرد . به‌ڵام خواي گه‌وره نه‌يويست . هه‌موو کات زۆرداران ده‌يانه‌وێت چراي ڕاسي بکۆژێننه‌وه ، له‌وه خافڵن که خواي گه‌وره ڕووناکي خۆي ته‌واو ده‌کات ، ئه‌گه‌رچي کافره‌کان و زۆرداره‌کان پێيان خۆش نه‌بێت. سه‌باره‌ت به کۆرپه‌ي پيرۆزي حه‌زره‌تي پێشه‌وا عه‌سکه‌ريش (ر.خ) مێژوو به شيوازێکي سه‌رسوورهێ‌نه‌ر دووپات بوه‌وه . ئيمامي ده‌يه‌م بيست ساڵ – له شاري سامه‌ڕادا- له ژێر چاودێري بوو ، دواي ئه‌ويش پێشه‌واي يازده‌يه‌ميش هه‌ر به‌و شێوه له ژێر چاودێري بوو . کاتێک له دايک بووني ئه‌و چرا ڕووناکه حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) نزيک بوه‌وه، و مه‌ترسي ئه‌و له دڵي زۆرداران به هێز بوو ، ويستيان به‌رگري لێي بکه‌ن ، و ئه‌گه‌ر هاته دنيا بيکۆژن ، به‌م هۆيه‌وه بوو که چۆنيه‌تي حاڵي حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) و سه‌رده‌مي دووگێاني دايکي وشێوازي له دايک بووني هه‌مووي له خه‌ڵک ده‌شاررايه‌وه و به نهێنيه‌وه بوو جگه له چه‌ند که‌س له خزمي نزيک و که‌س و کار ، يان قۆتابيان و هه‌واڵاني تايبه‌تي پێشه‌وا حه‌سه‌ني عه‌سکه‌ري (ر.خ) که‌س چاوي پێ نه‌ده‌که‌وت . ئه‌وانيش برێ جار مه‌هديان چاو پێ ده‌که‌وت ، نه هه‌موو کات و به شێوازي ئيعتيادي .
له دايک بووني حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) له شه‌وي هه‌يني ، نيمه‌ي شه‌عباني ساڵي 255 يان 256 کۆچي بووه .
بزربووني کۆتا ماوه يان بزربووني بچووک
ماوه‌ي بزربووني بچووک زياتر له حه‌فتا ساڵ نه‌بوو ( له ساڵي 260 کۆچي تا ساڵي 329 کۆچي ) که له‌م ماوه‌دا جێداراني تايبه‌ت ، ده‌چوونه لاي حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ)، و وڵامي پرسياره‌کانيان ده‌برد بۆ خه‌ڵک . ئه جێداره تايبه‌تانه که شه‌ره‌في گه‌يشتن به خزمه‌تي پێشه‌وا مه‌هدي ساحيب زه‌مانيان (ر.خ) بوو ، چوار که‌سن که به چێداراني تايبه‌ت به ناوبانگن .1- يه‌که‌م جێدارر تايبه‌تي مه‌هدي (ر.خ) عۆسماني کۆڕي سه‌عيد ئه‌سه‌ديه . که وادياره دواي ساڵي 260 کۆچي له دنيا ده‌رچووه ، و له به‌غدا نێژراوه . عۆسماني کۆڕي سه‌عيد ئه‌سه‌ديه له هه‌واڵان و قۆتابياني جێ متمانه‌ي پێشه‌واي ده‌هه‌م و يازده‌يه‌م بوو و خۆي له ژێر سێبه‌ري ئيمامه‌تدا گه‌وره بوو . 2- مۆحه‌مه‌دي کۆري عۆسمان : دوه‌م باڵوێز و جێداري پێشه‌وا (ر.خ) مۆحه‌مه‌دي کۆري عۆسماني کۆڕي سه‌عيده که له ساڵي 305 کۆچيدا له دنيا ده‌رچووه ، و له به‌غدا نێژراوه . باڵوێز و جێداري مۆحه‌مه‌دي کۆري سه‌عيد نزيکه‌ي چل ساڵ درێژه‌ي بووه . 3- حسه‌يني کۆري نه‌وبه‌ختي : باڵوێز و جێداري سێيه‌مه که له ساڵي 326 کۆچي له دنيا ده‌رچووه. 4- عه‌لي کۆري محه‌مه‌دي سه‌مري : باڵوێز و جێداري جواره‌مي پێشه‌وا حۆجه‌تي کۆري حه‌سه‌نه (ر.خ) که ئه‌ويش له ساڵي 329 کۆچيدا له دنيا ده‌رچووه ، و له به‌غدا نێژراوه . گڵکۆي ئه‌و نزيک گڵکۆي زانا و گه‌وره پايوي حه‌ديس سێقه‌تۆلئيسلام محه‌مه‌دي کۆري ياقۆبي کۆلينيه . ئه‌م پياوه گه‌وره و زانا و لێ هاتوو و پارێزگارانه له سه‌رده‌مي بزربووني بچووکدا واسێته‌ي پێوه‌ندي نێوان خه‌ڵک و پێشه‌واي غايه‌ب و جاره‌سه‌ري کێشه‌ي ئه‌وان به هۆي حه‌زره‌تي مه‌هدي (ر.خ) بوون .
بزربووني درێژ ماوه يان بزربووني گه‌وره و جيداري گشتي
ئه‌م ماوه دواي ماوه‌ي بزربووني بچووک ده‌ستي پێ‌کرد ، و تا ئێستا به‌رده‌وامه . ئه‌م ماوه ماوه‌ي تاقيکردنه‌ه‌ي بڕوا و کرده‌وه‌ي خه‌ڵکه . له ماوه‌ي جيداري گشتيدا ، پێشه‌وا (ر.خ) ڕێسا و ياسايێکي داناوه بۆ ئه‌وه‌ي له هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکدا ، که‌سێکي ديار که ئه‌و ڕێسا و ياسايه ، له هه‌موو بابه‌تێکه‌وه له‌ودا يار بێ جيداري گشتي پێشه‌وا (ر.خ) بێت و له جێي ئه‌ودا ، سه‌رپه‌رشتي کۆمه‌لگه بکات بۆ دين و دنياي خه‌ڵک . که‌واته ، له هيچ کات و سه‌رده‌مێکا پيوه‌ندي ئيمام (ر.خ) له گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌پچراوه . ئێستاش ، که سه‌رده‌مي جيداري گشتيه ، زانايێکي گه‌وره که خاوه‌ني هه‌موو مه‌رجه‌کاني فه‌قێ و زاناي ئايينه و مه‌رجه‌کاني رێبه‌ري هه‌يه ، ده‌بێته سه‌رۆکي کۆمه‌ڵگه خه‌ڵک ده‌ڕۆن بۆ لاي ئه‌و و ئه‌و خاوه‌ني سه‌رپه‌رشتي شه‌رعيه‌يه به جێداري له حه‌زره‌تي مه‌هدي ساحيب زه‌مان (ر.خ) . که‌واته ئه‌گه‌ر جێداري پێشه‌وا (ر.خ) له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتێک ، به چاک و باش نه‌زانێت ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تاغوتيه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که پيوه‌ندي له‌گه‌ڵ خوا و ئاييني خوا و پێشه‌وايي و چاودێري شه‌رعي نيه . به پێي ڕێنمايي پێشه‌واي زه‌مان (عجل الله فرجه) بۆ پاراستني شێعه و ئاييني خوا ، ده‌بێ هه‌موو کات زانا و فه‌قێيک سه‌رۆکي کۆمه‌ڵگه‌ي شێعه بێ که شياوي ئه‌وه بێت ، و کاتێک که‌سێک- به هۆي زانايي و چاتر بوون- بوو به سه‌رۆکي ئاييني و ئيسلامي ده‌بێ مۆجته‌هێدان و زاناياني تر رێزي لێي بگرن ، و بۆ پارێزگاري له يه‌کيه‌تي ئيسلامي و مانه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاتي ئاييني يارمه‌تي ئه‌و بده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ي ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌کان نه‌توانن له نێوي برن . ئه‌گه‌رچي دووري له په‌ناي هه‌ژاران و ئاوات خوازان - حه‌زره‌تي مه‌هدي (ر.خ) – زۆر سه‌خت و ناره‌حه‌ته ، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ – له‌م سه‌رده‌مي تاقيکردنه‌وه‌دا- برواي ئێمه ئه‌مه‌يه که حه‌زره‌تي مه‌هدي (ر.خ) به ده‌سه‌ڵاتي خوا و چاودێري ئه‌و ، زيندوه و به نهێني له خه‌ڵکي جيهان ژيان به‌سه‌ر ئه‌بات ، ڕۆژێ که پێويستي ته‌واو بێته پێش ، ئه‌ويش خۆي نيشان ئه‌دات و ده‌رده‌که‌وێ . و وێڕاي شۆڕشێکي گه‌رم و گۆڕ و ڕاپه‌ڕێنێکي خوێناوي و به‌ربڵاو ، مرۆڤايه‌تي له ده‌ستي زۆرداران ڕزگار ده‌کات ، و ئاييني يه‌کتا په‌ره‌ستي و ئاييني ئيسلامي بۆ جارێکي تر سه‌ربه‌رز ده‌کات .